 سه‌ره‌تا |
مامۆستا عوزێر له هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بی پیرۆزبایى یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر له گه‌لانى كوردستان و عێراق ده‌كات
كوردی‌و - به‌غداد
له دانیشتنى ئه‌مرۆ4/2/2012ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى وتارى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینی به بۆنه‌ى یادى له‌دایك بوونى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێشكه‌ش كرد وپیرۆزبایى خۆشی به هه‌ردوو زمانى ره‌سمى له گه‌لانى عێراق وكوردستان ده‌كات .
له وتاره‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف ئاماژه‌یى به گه‌وره‌یى وگرنگى ئه‌م بۆنه‌یه كردوو داواى له خواى په‌روه‌ردگار كرد كه ئه‌م بۆنه‌یه بكاته هۆى پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان وهاتنه پێشه‌وه‌ى ئه‌من وئاسایش وپێشكه‌وتن بۆ گه‌لانى عێراق ده‌سته به‌ر بێت .
|
پەیامێک لە مامۆستا عوزێرەوە بە بۆنەى یادى لە دایک بوونى فەخرى کائناتەوە 
وماارسلناک الا رحمە للعالمین
لە ساڵیادى ئەم یادە پیرۆزەدا لە ناخى دڵمەوە پیرۆزباییەکى گەرمتان ئاراستە دەکەم وداواکارم لە خواى باڵا دەست ئێوەى هاورێیانم وموسڵمانانى جیهان وکوردستان بە تایبەتى بەهرەمەند ببن بە خۆ جوان کردن بە بەهاو ڕەوشتەکانى ئەو سەروەرەمان ،لە ساڵیادى گوێزە بانێى یادى لە دایک بوونى مامۆستا وپێشەوامان فەخرى کائنات درودى خواى لەسەر بێت هیوام وایە خاڵێکى وەرچەرخان بێت بەرەو دڵسۆزى زیاتر وژیانى پێکەوە ژیان ولێ بوردەیى وپاراستنى هەموو ئەو مافانەى کە پەروەردگار دابینى کردوون بۆ تاک وکۆمەڵ وگەلان ،وە هیوا داریشم ئەم یادەمان بۆ بکاتە سەرەتایەک بۆ خۆش گوزەرانى وزیاتر جێ بە جێ کردنى فەرمان ورەوشت وئاکارە جوانەکانى خاوەنى ئەم یادە ،وە بە پێویستیشی دەزانم لەم پەیامەدا داواى لێ بوردن لە هاورێیان ودڵسۆزانم بکەم کە هەندێ جار لە رێی پەیوەندیەکانیانەوە گازندەى ئەوەم لێ دەکەن کە وەک جاران لە کەناڵ وشاشەکانەوە وەک هاورێیانى دڵسۆزم دەیانەوەێت دەرناکەوم ،ئەمەش بۆچەند هۆکارێک دەگەرێنمەوە : 1_ کار وچالاکى من تایبەتە بە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە ،وە چۆن پەیمانیشم دابوو پەرلەمان بکەمە میمبەرى داکۆکى کردن لە مافە ڕەواکانى گەلەکەم سوپاس بۆ خوا لەم چەند ساڵەى رابردودا بەشێک لە پەیمانەکەم بردووەتە سەر بە شاهیدى دڵسۆزان ،دیارە سەرقاڵ بوون وئامادەیى هەمیشەیم لە دانیشتنەکان بە بێ دابڕان و دروست کردنى پەیوەندى لەگەڵ کەسایەتى ولایەنەکانى عێراقی وجیهانى بۆ خزمەت کردنى دۆزى گەلەکەم بواریان بۆ من کەم کردووەتەوە کە وەک جاران بە دۆستانم شاد بم . 2_ نەبوونى بوارى تایبەت وەک جاران کە لە رێی وتار وکۆڕ وسیمینارەوە بە ئێوەى بەرێز شاد دەبووم ئێستا بە داخەوە ئەو دەرفەتەم کەم بووەتەوە 3_ لە هەمان کاتدا پەیمان وبریار تازە دەکەمەوە ئێوەى دۆستان وخۆشەویستان جێگاى تایبەتى خۆتان لە ناخ ودەرونى مندا هەبێت وگوێ لە رەخنە و پێشنیارەکانتان بگرم بە بەردەوامى . 4_بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوان بە پەروەردگار لەم مانگە پیرۆزەى مەولوددا هەوڵی تەواو دەدەم کە بە هۆى ئاهەنگى یادەکانى لە دایک بوونى پێغەمبەرى نازدارەوە بە یەک شاد ببین ودڵمان لەگەڵ یەک تازە بکەینەوە وهەوڵی جدیش دەدەم کۆرێکى جەماوەرى بەرفراوان بۆ جەماوەرەکەم پێشکەش بکەم پشت بەخوا . لە وەڵامى پرسیارى چەند هاورێیەکم کە ئایا ئاهەنگى مەولود دروستە یان نا ؟؟ لە وەڵامدا دەڵێم :هەر کار وفرمانێک لە سنورى شەرع لا نەدات وبەشدار بووان سودمەندبن بە شارەزایى نوێ وتوشی گوناه نەبن رێگە پێ دراوە ،ئاهەنگ ویاد کردنەوەى لە دایک بوونى پێغەمبەر بە تایبەت لەم رۆژەدا هۆکارێکە بۆ ناساندن وژیان لەگەڵ رەوشت وهەڵوێستە گرنگەکانى پێغەمبەرى ئازیزدا ،لە هیچ هۆکار وراگەیاندنێکدا وەک پێویست ناناسرێت بە موسڵمانان ونەیارەکانى بۆیە ئەم ئاهەنگانە هۆکار وکەناڵێکى سەردەمین بۆ پڕ کردنەوەى ئەم بۆشاییە وە دەشبێتە هۆى تازە کردنەوەى خۆشەویستى وپەیمان لەگەڵ ئەو سەروەرەماندا ،وە ئەو بەرێزانەشی رایان لەگەڵ سازدانى ئەم ئاهەنگانە نیە وبە داهێنانى ناو دەبەن منیش لەگەڵ ئەو رایەدام بەڵام ئایا شتى لەو ئاهەنگە گوناهتر وترسناک تر نیە کە ئەوان دژایەتى بکەن وڕووبەروى ببنەوە ؟یاخود بەم بۆچوونەیان خزمەتێک بە نەیارانى ئیسلام وپێغەمبەر دەکەن ،بۆیە دوبارەى دەکەمەوە ئەگەر لە بازنەى شەرع لا نەدات ئەوا جائز وڕەوایە . لە کۆتایشدا ئومێدەورام بە یادى لە دایک بوونى سەروەرى مرۆڤایەتى کێشە وگیر وگرفتەکانى نێو ماڵی کوردى چارەسەر بکرێت وناکۆکییەکان وەلا بنێین هەنگاوى بەرەو دەوڵەتى کوردى بوون بنێین وئەو کۆنگرەشی بریارە ساز بکرێت لە کوردستان بۆ هەر چوار پارچەکەى کوردستان هەوێنێک وکلیلێک بێت بۆ کردنەوەى چارەسەرى کێشەکانمان . لەگەڵ داواى لێ بوردن کردن ودەست خۆشی لە هەمووتان دووبارە پیرۆز بێت یادى لە دایک بوونى نازدارمان درودى خواى لەسەر بێت
لەگەڵ رێز وخۆشەویستیمدا .. بـــراتــان مامۆستا عوزێر حافز 10 /ربیع الاول /1433 3 / 2 / 2012 هەینى بەغداد
|
|
مامۆستا :عوزێر حافز داواى پێدانى رێژه‌ى زیاترى حاجیان بۆ كه‌س وكارى شه‌هیدان وكیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال وبارزان ده‌كات 
كوردی‌و ـ به‌غداد
دوێنێ 1/2/2012له شارى به‌غداد وبه ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى وسه‌رۆك وئه‌ندامانى ده‌سته‌ى حه‌ج وعه‌مره‌ى عێراق ونوێنه‌رى پارێزگاكانى عێراق وجێگرى وه‌زیرى گواستنه‌وه وگه‌یاند كۆنگره‌ى پێدانى رێژه‌ى حاجیانى پارێزگاكانى عێراق له باره‌گاى سه‌ره‌كى ده‌سته‌ى حه‌ج وعه‌مره‌ى عێراق به‌رێوه چوو
له داوایه‌كیدا مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تیدا به كوردیوى راگه‌یاند له‌و كۆنگره‌یه‌دا داوامان كرد به پێدانى رێژه‌ى زیاترى حاجیان بۆ هه‌رێمى كوردستان وپێدانى رێژه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ كه‌س وكارى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال وبارزان كرد
|
|
مامۆستا عوزێر بۆ دەنگی ئەمریكا : نابێت كورد لە عێراقدا ئەم دەرفەتە لە دەستی خۆی بدات 
لە دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پێویستە كورد ئەم دەرفەتەی هاتووەتە پێشەوە بۆ وەك دەرفەتەكانی تر لە دەستی خۆی نەدات وپێویستە داخوازییەكانی جێ بەجێ بكات.
لە بەشێكی تری دیمانەكەشدا مامۆستا عوزێر رایگەیاند حكومەتی ئێستای نوری مالكی بە ئفلیجی لە دایك بووە وتا ئێستاش حكومەتێكی گشتگیر بوونی نییە.
|
|
مامۆستا عوزێر داوای کردنەوەی زانکۆیەک بە ناوی (نەقشبەندی) دەکات 
رۆژی دووشەممە 16/1/2012 لە ساڵیادی کەسایەتی ناوداری ناوچەی هەورامان و کوردستانی گەورە و عێراق و جیهان (شێخ عوسمان سراج ا‌لدین) نەقشبەندی لە خانەقای باریکە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە زانایان و وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی حکومەت و میوانانی کوردستانی رۆژهەڵات و زۆرێک لە مورید و مەنسوبانی رێبازی نەقشبەندی مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
|
|
نووسینگەی پەرلەمانتار (مامۆستا عوزێر حافز) روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە 
لە سەرووبەندی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هەندێک لایەن بۆ داپۆشینی تاوانەکان و چەواشەکردنی خەڵکی ئەم رووداوانەیان بە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئایینی لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد. پاشان کەناڵی زاگرۆسی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەرنامەیەکی ئەرشیڤیدا کە پێش سێ ساڵ ئامادەکرابوو ووتەکانی (مامۆستا عوزێر حافز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کە لەوکاتەدا تەنها پێش نوێژ‌و ووتار خوێن بووە نەک پەرلەمانتار، بەکار دەهێنا بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی و چەواشەکردنی جەماوەر و گوایە بەرنامەکە لەو کاتەدا ئامادەکراوە و بەڵێ ترسی لەسەر پێکهاتە جیاجیاکانی ئایین هەیە بۆیە زانایەکی موسڵمانی ناودار هۆشیاری دەداتە جەماوەر، دواتریش بەڕێز (سەلام عبدالکریم- مامۆستای زانکۆ) بابەتێکی بە ناونیشانی (هەڵە کوشندەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دوای رووداوەکانی بادینان) لە گۆڤاری لڤین بڵاو کردەوە، کەبەداخەوە دەبوو نووسەر زانیاری زیاتری لەسەر بابەتەکە هەبوایە پاشان رەخنەکانی ئاڕاستە بکردایە. بۆیە نووسینگەی پەرلەمانتار (مامۆستا عوزێر حافز) بە پێویستی زانی بۆ راست کردنەوەی ئەو هەڵانە و چەواشە نەکردنی دۆستان و لایەنگرانی راستیەکان و رۆژنامەوانی راستەقینە روونکردنەوەیەک بڵاو بکاتەوە کە ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە: ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەى پەرلەمانتار مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ گۆڤارى [لڤین]ى بەڕێز لە ژمارە (184) ى گۆڤارەکەتان لە بەروارى 1-1-2012 بەڕێز (سەلام عەبدول کەریم) – مامۆستاى زانکۆ بابەتێکى نووسیوە بەناونیشانى (هەڵە کوشندەکانى یەکگرتووى ئیسلامى لە دواى ڕووداوەکانى بادینانەوە) لە میانەى نووسینەکەیدا ئاماژەى بە چەند بابەتێک کردووە کە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە ئێمەوە هەبوو بۆیە بە پێویستمان زانى ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ خوێنەرانى ئازیزى گۆڤارەکەتان و بەڕێز سەلام عەبدول کەریم بخەینە ڕوو . پاش ئەوەى لەماوەى ڕابردوودا لەناوچەى بادینان چەندین ڕووداوى نەخوازراو ڕوویاندا و بە ئاشکراو بە بەرچاوى دونیاوە بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى سوتێنران و ئەندام و لایەنگرانیشى خزێنرانە ناو زیندانەکانەوە ، هەندێک لایەن ویستیانبوو کە ئەم دۆخە بە چەندین سیناریۆى دروستکراو و بێبنەما پەردەپۆش بکەن و ڕووداوەکان بەو شێوەیە نیشانى ڕاى گشتى و جەماوەرى کوردستان بدەن کە ترس لەسەر پێکەوەژیانى پێکهاتە جیا جیاکانى ئایینی لە هەرێمى کوردستان دروست بووە ، بۆ ئەم مەبەستەش تۆمەتى گەورەیان دایە پاڵ یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و هەر لەم سەرو بەندەدا کەناڵى زاگرۆسى ئاسمانى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان کە ساڵى 2008 ڕیپۆرتاژێکى لەسەر ژیانى ئاشتیانەى پێکهاتەکان ئامادە کردبوو ، ئێمەش وەک زانایەکى موسڵمان کە لەو کاتەدا ئەندامى پەرلەمانى عێراق نەبووین بەشداریمان تێدا کردوو جەختى ئەم پێکەوەژیانەمان کردەوەو ڕامانگەیاند کە تەنها شانازیەک بۆ ئەم میللەتە ئەو برایەتى و پێکەوەبوونەیە کە لە نێوان ئێمە و برا مەسیحی و یەزیدیەکان ڕەگێکى لەمێژینەى داکوتاوە ، بەڵام ئەوەى جێگەى داخ و نیگەرانیی یە لەم کاتەدا کەناڵى ناوبراو لێدوانەکانى ئێمەیان بۆ مەرامى سیاسی و حزبی و چەواشەکردنى بینەر بەکاردەهێنا وەک ئەوەى بەڵێ وایە ترس لەسەر پێکەوەژیان هەیە لە هەرێمى کوردستان و تاو ناتاوێک ئەم بەرنامەیەیان دووبارە دەکردەوە بێئەوەى ئاماژە بەوە بدەن کە ڕاپۆرتەکە پێش سێ ساڵ ئامادە کراوە و بینەریشیان لە ئەرشیفی ئەو لێدوانانە ئاگادار نەکردەوە. ئێمەش لەو کاتەدا بەکارێکى فەرمى لە دەرەوەى عێراق بووین دەنا لەکات و ساتى خۆیدا ئەو چەواشەکاریانەمان بەدرۆ دەخستەوەو ڕوونکردنەوەى پێویستمان لەبارەوە دەدا. بەداخەوەین کە ئەم جۆرە کارانە بووەتە پیشەى هەندێک دەزگاى چەواشەکارى سەر بە دەسەلات و پێشمان وایە کە دەبوو نووسەرى بابەتەکە وردتر و فراوانتر بەپێی ئیتیکەکانى کارى ڕۆژنامەوانى ووردبینى لە ڕاپۆرتەکەى بکردایە پاشان لە گۆڤارێکى ئازادى سەربەخۆى وەک گۆڤارى لڤین ڕاو سەرنجەکانى دەربڕیبایە ، هیوامان بۆ بەرەو پێش چوونى قەڵەمى ئازاد و ڕاگەیاندنى بوێر و سەربەخۆ.
نوسینگەى پەرلەمانتار عوزێر حافزنذیر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر لیستى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان 2-1-2012
|
|
مامۆستا عوزێر :ئه‌ندامه كورده‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چونه‌وه ناوهۆڵى په‌رله‌مان و داوا ده‌كه‌ن حوسه‌ین ئه سه‌دى پۆزش له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی بهێنێته‌وه 
كوردی‌و ـ سلیمانی
پاش ئه‌وه‌ى له‌دانیشتنى ئه‌مرۆ 3/1/2012ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا په‌رله‌مانتارانى كورد وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر قسه‌كانى حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دى له‌به‌رامبه‌ر تاله‌بانیدا هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان به‌جێهێلاَ وكه‌مێك پێش ئێستاش چونه‌وه ناو هۆڵى په‌رله‌مان و داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌حوسه‌ین ئه‌سه‌دى پۆزش له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی بهێنێته‌وه .
(م. عوزێر حافز) جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌كوردیوى راگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆدا داوامان له‌حوسه‌ین ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتار له ده‌وڵه‌تى یاسا كرد پۆزش له‌سه‌ر قسه‌كانى بهینێته‌وه كه سه‌رۆك كۆمارى عێراقى به هانده‌ر وداڵده‌دانى تیرۆرستان ناوزه‌دكردبو به‌لاَم ئه‌و سوربو له‌سه رهه‌ڵوێسته‌كانى خۆى ئێمه ش هۆڵه‌كه‌مان به‌جێهێلاَ .
|
|
مامۆستا عوزێر:كورد بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى كرد 
كوردی‌و - به‌غدا - تایبه‌ت
دواى ده‌ست پێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرِۆ 3/1/2012ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، كوتله كوردستانییه‌كان نیگه‌رانى خۆى نیشاندا له‌سه‌ر لێدوانى ئه‌ندامێكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆك كۆمار.
مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی له ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو بۆ كوردی‌و رایگه‌یاند: به‌هۆى هه‌ڵوێستى ئه‌ندامێكى لیستى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ئه‌نجوومه‌ن سه‌باره‌ت به‌و قسانه‌ى كه‌له‌به‌رامبه‌ر (جه‌لال تاڵه‌بانى) سه‌رۆك كۆمارى عێراق كردبووى، ئه‌مرِۆ كوتله‌ى كوردستانى قسه‌یان كرد‌و نیگه‌رانى خۆیان له‌هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ئه‌و ئه‌ندامه‌ى په‌رله‌مان نیشاندا، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه هه‌رسوور بوو له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه‌یى و ئه‌وه‌ش بووه مایه‌ى نیگه‌رانى كورد‌و ئه‌وان ئه‌مرِۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بایكۆت كرد‌و هۆڵى ئه‌نجوومه‌نیان جێهێشت.
|
|
مامۆستا عوزێر بەشداری فستیڤاڵی (نوور بۆ قورئانی پیرۆز) دەکات لە شارۆچکەی خورماڵ 
رۆژی یەکشەممە 1/1/2012 کاتژمێر 1:30 بەڕێز مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شارۆچکەی خورماڵ بەشداری فستیڤاڵی (نوور بۆ قورئانی پیرۆز) دەکات کە لە لایەن رێکخراوی گەشەپێدانی کوردستان لقی هەورامان بۆ جوان خوێندنەوە و دەنگ خۆشی لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە بەشداری جەماوەرێکی فراوان ساز کرابوو و چەندین بەرنامە و پرۆگرامی لە خۆ گرتبوو.
|
|
بەیاننامەی ئیدانە و مەحکوم کردن 
بسم الله الرحمن الرحيم
«من قتل نفساً بغير نفس أو فساد في الأرض فكأنّما قتل النّاس جميعاً ومن أحياها فكأنّما أحيا النّاس جميعاً» المائدة 32
بەیاننامەی ئیدانە و مەحکوم کردن بە هۆی رووداوی قوربانیانی ناوچەی (شەرناخ) لە کوردستانی باکوور
بە بیستن و بینینی کارەساتی شەهید کردنی پۆلێک لە کوردانی باکوور لە ناوچەی (شەرناخ) جارێکی‌تر بە برینی سەختی کارەساتی هەڵەبجە و ئەنفال و بێ سەرووشوێن کردن و شەهید کردنی کوردانی سوریامان بیرکەوتەوە، بەم بۆنە خەمناک و کارەساتە دڵتەزێنەوە نیگەرانی و هاوخەمی خۆمان رادەگەیەنین و ئەو رووداو‌و کارەساتە بە توندی ئیدانە و مەحکوم دەکەین و دەپرسین گەلی کورد چی دەوێت؟ چی داوا دەکات؟ جگە لەو مافە سەرەتاییانەی کە خودا دابین کردووە بۆ هەموو گەل و نەتەوەکان بە زمانە جیاکانیانەوە، بە رەنگە جیاکانیانەوە و بە شوێنە جیاکانیانەوە. بۆ ئەبێت هەموو گەلێک رەوابێ بۆی بە ئازادی بژی لەسەر خاک و ئاوی خۆی بە هێمنی و دور لە داگیرکەران، بەڵام گەلی کوردی رەش و رووت و دابەشکراو بۆی نەبێ داوای مافی خۆی بکات ئەوکردە دوور لە هەموو پێوەرێکی مرۆڤایەتی و یاسا نێودەوڵەتیەکان کە سوپای تورک دژ بە کۆمەڵێک خەڵکانی بێ تاوان و سەرقاڵ بە دابین کردنی بژێوی بۆ منداڵ و پیر و کەس و کاریان روویدا و لافاوی خوێن و فرمێسک ئاوێتەی جەستەو خاکی سەر سنووری کوردستان بوو. بێگومان ئەم کردە دژ بە مرۆڤایەتییە هیچ یاسا و بیانوویەک نایسەلمێنێ هەڵەی تەکنیکی و بێ مەبەست بووبێت. بۆیە داوا لە دەسەڵاتدارانی حکومەتی تورکیا دەکەین ئەو لایەن و کەسایەتی‌و دام و دەزگایانەی کە دەیانەوێت بە توند و تیژی و شەهید کردنی بێ تاوانان درێژە بە سیاسەتی شۆفێنی و دیکتاتۆری خۆیان بدەن. زوو بە زوو دادگاییان بکرێت و ئەو بەرنامە ئاشتیانەی کە حکومەتی تورکیا بە نیازە جێبەجێی بکات بۆ دابین کردنی مافی گەلانی تورکیا، ئەو جندرمە و شۆفینانە نەبنە بەربەست بۆ دابین کردنی مافی گەلانی ماف خوراو لە تورکیادا لە کۆتاییدا داواکارین لە هەموو لێپرسراوانی کورد لە کوردستانی گەورە هەڵوێستی خۆیان بە روون و ئاشکرا دەر ببڕن بە تایبەت حکومەتی هەرێمی کوردستان/ عێراق و قوربانیانیش بە بەهەشتی بەرینی پەروەردگار شاد ببن و پلەی شەهیدیان پێ ببەخشرێت و برینی قوڵ‌و سەختی کەس و کاریشیان ساڕ‌ێژ بێت و پەروەردگاری گەورەش ێەبر و ئارامیان پێ ببەخشێت. انا للە و انا الیە را‌جعون عوزێر حافز جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروو باری ئلیینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 31/12/2011
|
|
بە بۆنەی رۆژی لە دایکبوونی عیسی پێغەمبەر مامۆستا عوزێر پەیامێک ئاراستە دەکات 
بە بۆنەی ساڵیادی لە دایکبوونی حەزرەتی عیسی پێغەمبەر (درودی خودای لەسەر بێت) و سەری ساڵیی زایینی مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێک ئاراستەی سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی جیهان دەکات.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بسم اللة الرحمن الرحيم
" واذكر في الكتاب مريم إذ انتبذت من أهلها مكانا شرقيا "
بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێی زایینی و ساڵیادی لە دایکبوونی پێغەمبە عیسی (دروودی خودای لەسەر بێت) پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم پێکهاتە ئایینییەکانی جیعان بە گشتی و پێکهاتە ئایینیە کانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
هیوادارم کە ئەم یادە پیرۆزە لە ساڵی نوێی زایینی‌دا ببێتە هۆکارێک بۆ کۆتایی پێهێنانی هەموو بارگرژیەک لە نێو گەلانی کورد بە سەرجەم پێکهاتە ئایینیەکانیەوە و ببێتە سەرەتایەک بۆ پێکەوە ژیانی سەرجەم پێکهاتەکان بە رێگەی ئاشتی و بەمەبەستی چارەسەر کردنی سەرجەم ئەو کێشە و گرفتانەی کە ئەمڕۆ عێراق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەت تێیدا تێپەڕ دەبێت، لە کۆتاییشدا دووبارە پیرۆزبایی ئەم دوو یادەتان لێدەکەم.
مامۆستا عوزێر
جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 25\12\2011
|
|
مامۆستا عوزێر سه‌ردانی کلیسای (مار یوسف) ده‌کات 
رۆژی چوارشه‌ممه 21/12/2011 کاتژمێر 10:00 مامۆستا عوزێر جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کار‌و باری ئایینی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ساڵیادی له دایک بوونی حه‌زره‌تی عیسا ( درودی خودای له‌سه‌ر بێت)، سه‌ردانی کلیسای (ماریوسف)ی کرد و له لایه‌ن قه‌شه (ئه‌ب ئه‌یمه‌ن) و ئه‌ندامانی کلیساکه‌وه پێشوازی گه‌رمی لێ‌کرا.
|
|
|
|
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کگرتوو سه‌ردانی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری و کۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما و کورته‌باڵاکان ده‌کات 
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کگرتوو سه‌ردانی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری و کۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما و کورته‌باڵاکان ده‌کات
له به‌رواری 19/12/2011 دوشه‌ممه مامۆستا عوزێر جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی رێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ئاگاداربوون له ژیان و پێداویستیه‌کانیان چه‌ند سه‌ردانێک ئه‌نجام ده‌دات، له ده‌ستپێکدا سه‌ردانی خه‌ڵوه‌تگه‌ی پیری کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رو کارمه‌ندانه‌وه پێشوازی کراو پاشان له نزیکه‌وه چاوی به به‌ساڵاچوان که‌وت و گوێ ی بۆ داخوازی و گرفته‌کانیان گرت، له لایه‌ن خۆیانه‌وه به‌ساڵاچوان سوپاسی مامۆستا‌و ستافی به‌ڕێوه‌بردنی فه‌رمانگه‌که‌یان کرد.
|
|
|
|
|
|
|
|
|
|
ڕونکردنەوەیەک لەلایەن مامۆستا عوزێر حافز 
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
بۆ جەماوەرى کوردستان
دۆست و لایەنگرانى یەگرتوو
هەموو ئەوانەى متمانەى خۆیان پێبەخشین
السلام عليكم
لەمیانەى سەردانەکەمدا بۆ مالیزیا‌و دیدارم لەگەڵ براو خوشکانى یەکگرتوو لەکوالالامپور، گازندەى ئەوەم لێ‌کرا کەلەڕوداوەکانى ئەمدوواییەدا وەک پێویست هەڵوێستم ڕوون نەبووە. بۆیە منیش پێم‌خۆش بوو هەر لێرەوە ئەم چەند خاڵە بخەمە ڕوو.
یەکەم: هەر لەسەرەتاى ڕووداوەکەوە لەکەناڵەکانى ڕاگەیاندنەوە ڕاى خۆم وتووە بەڕوونى کەئیدانە کردن و مەحکوم کردنى سەرجەمى ئەو ڕوداوانەیە بەتوندى .
دووەم: لەگردبوونەوەکەى مەڵبەندى سلێمانیدا بەندە بەو نیازە بەشداریمکرد کەوتار بۆ ئامادەبووان پێشکەش بکەم، بەڵام لەبەر زۆرى وتارەکان و پاشان داوانەکردنى سەرپەرشتیاران لەمن بۆ بەشداریکردن، پێم‌خۆش بوو ئەو کەسانەى تر بەشدارى بکەن کەبوارو میمبەرى قسەکردنیان کەمە.
سێهەم: سەبارەت بەکشانەوە لەلیستى فراکسۆنە کوردستانیەکان منیش هەمان ڕاى بەڕێزان کاک بەکرو کاک ئوسامەم هەیەو پێم باشە زۆر بەجدى یەکگرتوو بڕیارى کشانەوە بدات.
چوارەم: دڵنیاتان ئەکەمەوە کەهەمیشە لەئاستى خواست و داواکاریەکانى ئێوەدا ئەبین و هەرگیز ئەو متمانەیە لەیاد ناکەین کەبەئێمەتان بەخشیوەو بەردەوام لەدژى هەموو ستەمێک ئەبین کەبەرانبەر هەر تاکێکى کوردستان بکرێت بەبێ گویدانە ئینتماى ئاینى و حیزبى نەتەوەیى. هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکارى پرۆژەى چاکسازى و داپەرەرى و ئازادی ڕاستەقینەین.
عوزێر حافز - ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق
8-12-2011 – مالیزیا کوالالامپور
|
|
مامۆستا عوزێر سەردانى باڵوێزخانەى عێراق دەکات لەکوالالامپور 
لەمیانەى سەردانەکەیدا بۆ مالیزی ئەمڕۆ 8-12-2011 بەڕێز مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى لەئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق هاوڕێ لەگەڵ بەڕێز تەحسین یاسین بەڕێوەبەرى نوسینگەى وەزیرى کۆج و کۆچبەران سەردانى باڵوێزخانەى عێراقیان کرد لەکوالالامپورو لەلایەن بەڕێز خاتوو ئامال محمد الجابرى باڵوێزى عێراق لەمالیزیاو ڕاوێژکارو فەرمانبەرانى بالوێزخانەکەوە پێشوازى گەرمیان لێ‌کرا.
|
|
|
|
|
|
به بۆنه‌ی سه‌ری سالی کۆچییه‌وه مامۆستا عوزێر پیرۆزبایی له موسڵمانان ده‌کات 
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ
) إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا) سورة التوبة - الجز‌ء 10 - الآية 40
په‌یامی پیرۆزبایی و پێشوازی له سه‌ری ساڵی 1433 ی کۆچی بۆ هه‌مو موسڵمانان به گشتی و موسڵمانانی کوردستان به تایبه‌تی
وا پێمان نایه ساڵێکی تری نوێی کۆچی و ساڵی رابردومان بوه رابردووی ژیانمان و ماڵئاواییمان لێکرد جێی خۆیه‌تی لاپه‌ڕه‌کانی پارساڵمان هه‌ڵبده‌ینه‌وه و خوێندنه‌وه‌یه‌کی وردی بۆ بکه‌ین بزانین ئه‌و ساڵه‌ی ژیانمان چۆن به سه‌ر برد؟ بزانین چیمان تۆمار کرد؟ و باش بزانین تازه تته‌مه‌نی رابردومان له ده‌ست چو و ناگه‌ڕێته‌وه، بۆیه له پێشوازی ساڵی نوێی کۆچیدا وێڕای پیرۆزبایی له هه‌موو موسڵمانانی کورد زمان به تایبه‌تی و موسڵمانانی جیهان به گشتی داوکارم له په‌روه‌ردگار ساڵی نوێمان نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یمان و فه‌رمانبه‌رداری و گوێڕایه‌ڵی و ئه‌مه‌ک و وه‌فاداری بێت بۆ مامۆستا‌و پێشه‌وا و پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان (دروودی خودای له سه‌ر بێت).
له‌م یاده‌دا له ناخی دڵمه‌وه سڵاو و دروود و سه‌ڵه‌وات ئه‌گه‌یه‌نم و ئه‌یکه‌م به چه‌پکه گوڵی ده‌ستم و پێشکه‌شی رۆحی موباره‌کی مامۆستا و پێشه‌وامان محمد المصطفی (دروودی خودای له سه‌ر بێت)ی ده‌که‌م.
بڕیار بده‌ین ساڵی نوێی کۆچیمان کۆچ کردن بێت له گوناه و تاوان و که‌مته‌رخه‌می، کۆچ کردن بێت له‌و گوفتارو ره‌فتارو هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی که له ژیانی ئه‌و سه‌روه‌ره‌دا لێی نه‌بینراوه و لێی نه‌بیستراوه.
به ئومێد و هیوای به‌ده‌ست هێنانی مه‌دالیای سه‌رکه‌وتن و ده‌ستخۆشی له خزمه‌ت خاوه‌نی ئه‌م یاده شکۆداره‌دا، ئه‌بوبه‌کر ئاسا گیان و ماڵ و منداڵی خۆمان بکه‌ینه قوربانی ئایینه‌که‌ی، هاوه‌ڵانیشی بکه‌ینه پێشه‌نگ که چۆن گیان فیدایانه و دونیا نه‌ویستانه ده‌ستبه‌رداری نیشتیمان و که‌س و کار‌و سه‌روه‌ت و سامان بون له پێناو پاراستنی ئایینه‌که‌یان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلام و قورئان وه پێشوازی یاریده‌ده‌ران و دانیشتوانی شاره پیرۆزه‌که‌ی مه‌دینه‌ش، وانه‌ی پێشوازی له ئیسلام و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یمان (دروودی خودای له سه‌ر بێت) فێر ده‌کات، بۆیه له ساڵیادی ئه‌م کۆچه‌دا داواکارم له خودای په‌روه‌ردگار ئه‌م یاده بکاته ساڵێکی نوێ بۆ گۆڕانکاری له هه‌موو بواره‌کانی ژیانماندا له هه‌موو وڵاتانی ئیسلام و به تایبه‌تی موسڵمانانی کوردستانی خۆشه‌ویستمان.
له کۆتاییدا پیرۆزبایی خۆم دووباره ده‌که‌مه‌وه له یادی سه‌ری ساڵی کۆچیدا. پیرۆز بێت له هه‌موو موسڵمانانی جیهان.
والسلام علیکم و رحمةالله و برکاته
م. عوزێر حافظ
جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف وکاروباری ئایینی
له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق
1/ محرم/ 1433
|
|
به‌هۆى ئاماده‌نه‌بونى مالكیه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌رپرۆژه‌یاساى كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق دواخرا 
ئه‌مرِۆ پێنجشه‌مه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ئاماده‌بوونی (ئوسامه نوجێفی) سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و (236) په‌رله‌مانتار كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایى خۆى ده‌ستیپێكرد و یه‌كێك له‌برِه‌گه‌كانى دانیشتنه‌كه‌ش تایبه‌تبووبه په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى كشانه‌وه‌ى هیچزه‌كانى ئه‌مریكا به‌لاَم به‌زۆریه‌نه‌ى ده‌نگ پرۆژه‌یاساكه دواخرا.
ماموستا عوزه‌یرحافز ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌كوتله‌ى یه‌كگرتوو له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌كوردیوى راگه‌یاند: به‌شێكى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مرِۆ تایبه‌تبووه به په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاساى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌عێراق به‌لاَم به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه‌سه‌رۆكى هیچزه چه‌كداره‌كان ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه نه‌بوو ئه‌و پرۆژه‌یاسایه دواخرا.
|
|
مامۆستا عوزێر پێشنیار دەكات دانانی سەرۆكی وەقفی مەسیحیەكان و ئاینەكانی تر لە رێی خۆیانەوە بێت 
كوردی‌و - بەغداد
لە دانیشتنی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پەرلەمانی عێراقدا كە تایبەت بوو بە دەست نیشان كردنی سەرۆكی ( وەقفی مەسیحی و ئاینەكانی تر ) مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێشنیازی كرد دانان و دەستنیشان كردنی ئەو كەسە لە رێی مەسیحیەكان و هەردوو ئاینی یەزیدی و سابئەكان خۆیانەوە بێت.
مامۆستا عوزێر حافز، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پێی زمانحاڵی هەردوو ئاینی یەزیدی و سابئییش لە وەقفی مەسیحیدا مافەكانیان پێشێل كراوە و بێ ئاگابوون لە هەڵس و كەوتی ئەو وەقفە.
|
|
مامۆستا عوزێر بۆ (nrt): ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم داویان لێبكات ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گێرانه‌وه‌ی 2 ملیۆن دۆلاره براوه‌كه‌ی حاجیانی هه‌رێم 
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم داویان لێبكات ئه‌وا هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و 2 ملیۆن دۆلاره براوه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی حه‌ج وعومره‌ی سعودییه‌وه براوه. مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له په‌رله‌مانی عیراق، به NRT ڕاگه‌یاند: هه‌ر چه‌نده گێڕانه‌وه‌ی پاره‌ی فه‌وتاوی حاجیانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ت به‌فه‌رمی و له ڕێگای نوسراوێكه‌وه داوا له‌لیژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی عێراق بكات ئه‌وا ئه‌وان ته‌ده‌خول ده‌كه‌ن و هه‌وڵده‌ده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه.
|
|