|
له كوردستان مامۆستا مه‌لا عوزێر دووه‌م زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه
له كوردستان حاكم شێخ له تی‌ف پله‌ی یه‌كه‌م و مامۆستا مه‌لا عوزێر دووه‌م و مامۆستا عه‌لی باپیر سێیه‌می زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ست هێناوه
به‌پێی ئه‌و ئاماره سه‌ره‌تاییانه‌ی كه سایتی یه‌كگرتوو ده‌ستی خستووه ، له‌باره‌ی زۆرینه‌ی رێژه‌ی ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه كاندیده‌كانی لیسته‌كانی قه‌واره سیاسیه‌كان له هه‌لبژاردنه‌كانی 7/3 دا به‌ده‌ستیان هێناوه له 3 پارێزگاكه‌ی كوردستاندا ، ده‌رده‌كه‌وێت كه حاكم شێخ له‌تیف له لیستی گۆران نزیكه‌ی 80 هه‌زار ده‌نگ و مامۆستا مه‌لا عوزێر له لیستی یه‌كگرتوو به‌رێژه‌ی زیاتر له 70 هه‌زار ده‌نگ و مامۆستا عه‌لی باپیر له لیستی كۆمه‌ڵ نزیكه‌ی 60 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه
|