|
|
درێژه‌ی بابه‌ت |
|
كار و چالاكیەكانی مامۆستا مەلا عوزێر كاندیدی ژمارە (8)ی لیستی (315)ی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا
شەممە 20\2\2010 بەڕێز مامۆستا مەلا عوزێر بەشداری لە كۆڕێكی جەماوەری كرد لە شاری سلێمانی كە بە بۆنەی یادی لە دایك بوونی پێغەمبەری نازدارمان (دروودی خودای لەسەر بێت) لە لایەن لقی دووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سەر شەقامی سی مەتری بە ئامادە بوونی جەماوەرێكی زۆر سازی كردبوو.
جێی ئاماژەیە كە بەڕێز مامۆستا لە ووتەیەكیدا تیشكی خستە سەر پلە و پایەی سەروەرمان و دەرس وەرگرتنی ئێمەی كوردی موسڵمان لە ژیان و بەسەرهاتەكانی ئەو سەرداری مرۆڤایەتییەی بەرز نرخاند. رۆژی یەكشەممە 21\2\2010 لقی خورماڵی سەنتەری گەشەپێدان بە ئامادە بوونی بەڕێز مامۆستا مەلا عوزێر ئاهەنگێكی بە بۆنەی مێژووی هەورامان لەو شارۆچكەیە ساز كرد و مامۆستا لە وتارێكیدا لەو بۆنەیەدا مێژووی پڕ سەروەری هەورامانی وەبیر ئامادە بووان هێنایەوە و ئاماژەی بە هەڵوێستی جوانی جەماوەری موسڵمانی ئەو ناوچەیە سەبارەت بە هەموو بۆنە و یادە ئایینیی و نیشتیمانیەكان كرد و ئەو هەڵوێستانەی ئەوانی بەرز نرخاند. رۆژی دووشەممە 22\2\2010 مامۆستا لە كار و چالاكیەكانی بەردوام بوو ئەمجارەش سەردانی شارۆچكەی چەمچەماڵی كرد. سەردانەكەی مامۆستا پێكهاتبوو لە چەندین سەردانی كۆمەڵایەتی بۆ شارۆچكە و قەزاو ناحیەكانی ئەو ناوچەیە كە بریتی بوون لە بازیان، ئەڵایی، چەمچەماڵ، شۆڕش،.... جێی ئاماژەیە مامۆستا لە سەردانەكەیدا بۆ شارۆچكەی چەمچەماڵ كاتێك كە گەیشتە ناو بازاڕی ئەو شارۆچكەیە خۆی لەناو ئاپۆڕای جەماوەری یەكجار زۆر بینییەوە و پێشوازییەكی گەرم و گۆڕی لێكرا و جەماوەریش پەیمانی خۆیان بۆ لیستی (315) ی یەكگرتووی ئیسلامی و بە تایبەتی كاندیدی ژمارە (8) بەڕێز مامۆستا عوزێر دووپات كردەوە. مامۆستا عوزێر سەردانى ناوچەى رانیە و چوارقورنە دەكات رۆژى چوار شەممە بەروارى ( 24 و 25 / 2 / 2010 ) مامۆستا عوزێر كاندیدى ژمارە ( 8 ) لە پارێزگاى سلێمانى سەردانى مەیدانى ناوچەكانى رانیە و پشدەر و چوار قورنەى كرد و ماوەى دوو رۆژ لەو دەڤەرە مایەوە لەسەرەتاى سەردانەیدا مامۆستا مەڵبەندى ( 7 )ى یەكگرتووى بەسەر كردەوە و لەگەڵ بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانى مەڵبەند و زانایانى ئەو ناوچەیە كۆبوویەوە ،پاشانیش بەرێزیان بەشدارى چەندین پرسە و سەردانى چەندین ماڵ و كەسایەتى ئەو ناوچەیان كرد هەر هەمان رۆژ بەرێز مامۆستا بەشدارى كرد لە دیدارێكى دەنگى یەكگرتووى رادیۆى رانیە و لە ماوەى كاتژمێرێكدا تیشكى خستە سەر كار و پرۆژەكانى لە پەرلەمانى عێراقدا و هاوڵاتیان لە رێی هێڵی تەلەفۆنەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بۆ مامۆستا و هیوایان خواست ئەنجامى هەڵبژاردنەكان لە بەرژەوەندى بەرێزیان بێت بۆ ئەو شەوەش مامۆستا لە بەرنامەیەكى تەلەفزیۆنیدا جەختیان كردەوە لەسەر هۆكارى چۆنیەتى خۆ كاندید كردنی و رایگەیاند هەر چەندە ئەم ناوچەیە سەرەتاى دەست پێ كردنى راپەرین و رزگار بوونى كوردبوو بەڵام لە لایەن حكومەتەوە پشت گوێ خراوە و خزمەتێكى بەرچاوى ئەم ناوچەیە نەكراوە و پێویستە زیاتر گرنگ بەم ناوچەیە بدرێت هەر لەو سەردانەیدا مامۆستا بۆ رۆژى دووەم سەردانى ناوچەى چوار قورنەى كرد و سەرەتا ناوچەى یەكگرتووى بەسەر كردەوە و لە لایەن بەرپرسان و ئەندامانى ناوچەوە بە گەرمى پێشوازى لێ كرا پاشانیش بەرێزیان سەردانى كاسبكارانى ئەو ناوچەیەى كردوو لە نزیكەوە گفتوگۆى لەگەڵ كردن و ئەم سەردانەى مامۆستا بوویە جێی خۆشحاڵی كاسبكاران و هیوایان خواست بەرێزیان لە كار و چالاكییەكانیدا سەركەوتوو بێت مامۆستا عوزێر له سیروان به‌شداری یادی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) ده‌کات پاش نیوه‌ڕۆی رۆژی پێنج شه‌ممه 25/2/2010 له سیروانی سه‌ر به ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به‌شداری یادی له دایک بوونی پێغه‌مبه‌ری نازدارمان (د.خ) ده‌کات و له وته‌یه‌کیدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌و یاده‌و چۆنیاتی به‌رز راگرتنی. لاوانى خورماڵ په‌یمانده‌ده‌ن متمانه ببه‌خشنه مامۆستا عوزیَر پاش نیوه‌رۆى رۆڕى هه‌ینى به‌روارى ( 26 / 2 / 2010 ) لقى ریَخراوى گه‌شه‌پیَدانى قوتابیانى کوردستان لقی هه‌ورامان په‌یمانیاندا متمانه‌ى خۆیان ببه‌خشنه کاندیدانى ژماره ( 315 ) و به تایبه‌ت مامۆستا عوزیَر له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا وشیار به‌رپرسی ریَکخراوى گه‌شه‌ێیَدانى قوتابیانى کوردستان لقی هه‌ورامان له لیَدوانیَکى تایبه‌تیدا به پێَگه‌ى مامۆستا رایگه‌یاند ئیَمه وه‌کو ریَکخراوى گه‌شه‌پێدانى لاوان بریارمانداوه متمانه‌ى خۆمان بده‌ینه یه‌کگرتوو و کاندیده‌کانى چونکه ئه‌و لیسته ده‌توانیَت ده‌نگمان به فیرۆ نه‌دات و ببنه نویَنه‌رى راسته‌قینه‌ى ئیَمه و ناوچه‌که‌مان هه‌ر له‌و په‌یماندانه‌شدا مامۆستا عوزیَر وته‌یه‌کى پێَشکه‌ش کردوو رایگه‌یاند گه‌ر هاوڵاتیان متمانه‌مان بده‌نیَ ئه‌وا نویَنه‌ریَکى راسته‌قینه بین و له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌ى هاوڵاتیاندا بیین جیَی ئاماژه پیَ کردنه له‌گه‌ڵ وته‌کانى مامۆستادا له ناو ئاێۆراى لاوان‌دا بویه مایه‌ى خۆشحاڵى وته‌کانى مامۆستا جیَی وه‌بیر هیَنانه‌وه‌یه مامۆستا عوزیَر کاندیدى ژماره ( 8 ) له لیستى ( 315 )ى یه‌کگرتووى ئیسلامى رۆژی 27\2\2010 مامۆستا گەیشتە گەرمیان و بەشداری لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا كرد و تیشكی خستە سەر گرنگی بەشداری كردنی جەماوەر لە هەڵبژاردندا و رایشیگەیاند كە دەنگ دان ئەمانەت و شایەتیدانە و دەبێت چاك بیر بكەیتەوە كە كێ دەكەینە نوێنەرمان بۆ پەرلەمانی داهاتووی عێراقی فیدراڵ. پاشان مامۆستا هەر لەو شارۆچكەیەدا چەند سەردانێكی كۆمەڵایەتی ئەنجامدا. رۆژی 28\2\2010 مامۆستا لە سمووت دوو كۆڕی حەماوەری بۆ دانیشتوانی سمووت ساز كرد كە كۆڕی یەكەم كاتژمێر 9ی سەرلە بەیانی بۆ ئافرەتان بوو و كۆڕی دووەمیشی كاتژمێر 7ی ئێوارە بوو بۆ پیاوان و هەروەك ناوچەو شارۆچكەكانی دیكەش مامۆستا پێشوازی گەرم و گوڕی لێكراو جەماوەریش متمانەی خۆیان بەخشییە لیستی (315) و بە تایبەتی كاندیدی ژمارە (8) مامۆستا عوزێر. رۆژی سێشەممە 2\3\2010 مامۆستا مەلا عوزێر بەشداری لە ئاهەنگێكی جەماوەری شارۆچكەی پیرەمەگنوون كرد كە بە بۆنەی یادی لەدایك بوونی سەروەرمان محمد (درودی خودای لێ بێت) سازكرابوو. مامۆستا عوزێر حافیز كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى ساز ده‌كات به‌بۆنه‌ی ساڵیادى له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت به بۆنه‌ى هاتنه دونیاى سه‌روه‌رى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى حه‌زره‌تى محمد ( د.خ )ى له‌سه‌ر بێت چوار شه‌ممه به‌روارى 3/2/2010كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى له تەلاری هونەری شارى سلێمانى بە ئامادەبوونی هەزاران كەس ساز كرد . كۆڕه‌كه‌ى مامۆستا عه‌زێر ته‌نها بۆ به‌رز ڕاگرتنى له‌دایك بوونی پێغه‌مبه‌رى نازدار بوو و بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن نەبوو و به‌هیچ جۆرێك بانگه‌شه‌ى تیادا ئه‌نجام نەدرا . رۆژی پێنج شەممە 4\3\2010 مامۆستا لە شارۆچكەی شەهیدان شاری ناسنامەی كوردستان هەڵەبجەی شەهیدی خۆشەویست بوو بەشداری چاو پێكەوتنێكی رادیۆیی كرد و چەندین سەردانی كۆمەڵایەتی ئەنجامدا و لە ناو بازاڕی هەڵەبجەی شەهید پێشوازییەكی گەرمی لێكرا.
|
|
|
|