رِوونكردنه‌وه‌یه‌ك له (مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز) ه‌وه بۆ جه‌ماوه‌رى به‌رِێزى كوردستان
بسم الله الرحمن الرحیم
الحمد لله والصلاه والسلام على رسول الله (صلى ا لله علیه وسلم)
جه‌ماوه‌رى به‌رِێزى كوردستان ،هاولاَتیانى خۆشه‌ویست سه‌لامى خواى گه‌وره‌تان لێبێت .
سه‌ره‌تا سوپاسى زۆرى متمانه‌بوونتان به‌من ده‌كه‌م ، له‌چه‌ند لایه‌كه‌وه پێم گه‌یشتۆته‌وه هه‌ندێك له‌لیسته به‌شداربووه‌كانى هه‌ڵبژاردنى 7/3 ی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌رِێگه‌ى بلاَوكردنه‌وه‌ى پرِوپاگه‌نده‌وچاوبه‌ست وته‌فره‌دانى هاولاَتیانه‌وه‌له‌هه‌وڵدان بۆبردنى ده‌نگه‌كانى من ورِژاندنى به‌خانه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى لیسته‌كانى خۆیانه‌وه،به‌وه‌ى كه بلاَویان كردۆته‌وه‌ئاسایی ویاساییه له‌كاندیده‌كاندا ده‌نگ به مه‌لاعوزێر بده‌ن و له‌لیسته‌كاندا ده‌نگ به‌لیستێكى جگه له‌یه‌كگرتوو بده‌ن .
بۆیه به‌پێویست وئه‌ركى سه‌رشانمانى ده‌زانم ئه‌م رِوونكردنه‌وه‌یه بده‌م كه (من مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز پاڵێوراوى ژماره (8)ى لیستى 315ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان بۆ پارێزگاى سلێمانى ده‌نگدان وده‌نگ به‌خشینتان به‌من ته‌نها له‌رِێگه‌ى ده‌نگدان به لیستى 315وكاندیدى ژماره(8)ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستانه‌وه ده‌بێت چونكه له‌سیستمى ده‌نگدانى رِۆژى 7/3 دا لیست ده‌رگاى ده‌نگدانه به پاڵێوراوه‌كان ،واته ده‌نگدان دووهه‌نگاوه هه‌نگاوى یه‌كه‌م ده‌نگدان به‌لیستى 315ى یه‌كگرتوو و هه‌نگاوى دووه‌م ده‌نگدان به‌كاندیدى ژماره (8)له‌رِیزبه‌ندى كاندیده‌كاندا،بۆیه گه‌ر ده‌نگ به‌من بده‌ن وه‌كو كاندید وده‌نگ به‌لیستێكى جگه له‌یه‌كگرتوو بده‌ن ئه‌وا ده‌نگتان به‌من نه‌داوه‌و بۆلیستێكى تر ده‌رِوات).
لێره‌وه داواله هاوولاَتیانى دڵسۆزوخۆشه‌ویست ده‌كه‌م به‌هیچ پرِوپاگه‌نده‌وچاوبه‌ستێك ته‌فره نه‌خۆن ،ده‌نگه‌كانتان بۆمن ته‌نها له‌رِێگه‌ى ده‌نگدانتان بۆلیستى 315ى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان وكاندیدى ژماره (8)ه‌و ده‌بێت.
ته‌نها خوا پشت وپه‌نامانه ،ده‌نگى ئێوه‌ش گره‌نتى سه‌ركه‌وتنمانه
والسلام علیكم ورحمه الله وبركاته