كاندیده‌كانى یه‌كگرتوو له سلێمانى نه‌یارانى تۆقاندووه
مامۆستا عوزێر كاندیدى ژماره(8)له لیستى (315): ، من بچم بۆ به‌غداد و نه‌چم بۆ به‌غداد، خۆم هه‌ر به‌سه‌ربازى یه‌كگرتوو ده‌زانم، له كاروانى یه‌كگرتوودا خزمه‌ت ده‌كه‌م
له میانه‌ى به‌یاننامه‌یك رِاگه‌یاندنى لیستى 315ى یه‌كگرتوو ئیسلامیى كوردستان له سلێمانی كه وێنه‌یه‌كى بۆ سایتى یه‌كگرتوو نێردراوه هاتووه یه‌كگرتوو وه‌ك هه‌میشه داهێنان ده‌كات له پرۆسه‌ى دیموكراسى و ئیداره‌كردنى كارى خۆیدا بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌م جاره‌ى نوێنه‌رانى عێراق كه برِیاره له (7/3) دا ئه‌نجام بدرێت، هه‌ستا به‌پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیارى كردنى كاندیده‌كانى خۆى به‌ده‌نگى رِێكخستنه‌كانى،
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه به‌داخه‌وه له‌كوردستان نیت دا (سالار جاف)ناوێك زۆر بێ ئاگایانه باس له كاندیده‌كان و نه‌خشه‌ى كارى یه‌كگرتوو ده‌كات و به‌تایبه‌ت باس له مامۆستا عوزێر ده‌كات چونكه ده‌زانێ خۆشه‌ویستى ناو جه‌ماوه‌رى كوردستانه‌و هه‌میشه له هۆشیار كردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى دابووه‌و بێ ئاگا له‌وه‌ى خه‌ڵك و جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوو مامۆستاعوزێر به‌و جۆره درۆ شاخدارانه برِواناكه‌ن و ده‌نگیان ئه‌ده‌ن به‌نوێنه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆیان .
هه‌ر له‌وباره‌وه( د. عمر محمد) لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى وتى: به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ى له كوردستان نیت دا سالار جاف دیاره ئاگاى له بارودۆخى سیاسى كوردستان نیه یان خۆى بێ ئاگا ده‌كا باهه‌مووخه‌لكى كوردستان بزانن كه كاندیده‌كانى یه‌كگرتووى ئیسلامیى كوردستان له نێو ناخ و دڵى رِێكخستنه‌كانى خۆمانه‌وه به‌ده‌نگى خۆیان و تواناى خۆیان هه‌ڵبژێراون وه مامۆستا عوزێرو لیسته‌كه‌ى له‌ناو دڵى جه‌ماوه‌رو خه‌ڵكى كوردستاندان چاوه‌رِوان ده‌كرێت ده‌نگى زۆر به‌ده‌ست بهێنن هه‌ر بۆیه تۆمه‌ت و شتى نارِه‌وا ده‌خه‌نه پاڵ بۆ ئه‌م درۆیانه خه‌ڵك ئه‌وه‌ى تىَ په‌رِاندووه كه‌باوه‌رِ به‌قسه‌و قسه‌لۆكانه بكه‌ن وه بۆ(7/3)پشت به‌خوا مامۆستا عوزێرو چه‌ند كاندیدێك ئه‌چنه به‌غدادو خزمه‌ت به‌گه‌ل و وڵات ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت سالار‌و جوڵێنه‌ره‌كانى پشت سالار یش سودمه‌ند ده‌بن له‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى یه‌كگرتوو .
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا مامۆستا عوزێر كاندیدى ژماره(8)له لیستى (315) دا سه‌باره‌ت به درۆكه‌ى سالار جاف ووتویه‌تى: (من به‌هه‌موو جۆرێك ئه‌و جۆره لێدوانانه به‌درۆ ئه‌خه‌مه‌وه، من له‌ناو جه‌ماوه‌رى یه‌كگرتوودا به هه‌ڵبژاردن هاتومه‌ته لیستى كاندیده‌كانى یه‌كگرتووه‌وه، من بچم بۆ به‌غداد و نه‌چم بۆ به‌غداد، خۆم هه‌ر به‌سه‌ربازى یه‌كگرتوو ده‌زانم، له كاروانى یه‌كگرتوودا خزمه‌ت ده‌كه‌م، له هه‌ركوىَ بم خزمه‌ت به‌نیشتمان و ئاین و گه‌لى خۆم ده‌كه‌م، لاى من گرنگ خزمه‌ت كردنه و ژماره هه‌شتیش به‌ده‌نگى رِێكخستن وه‌رم گرتووه.....با دڵنیابن نه‌ك هه‌ر یه‌كگرتوو به‌ڵكو جه‌ماوه‌رى كوردستان ده‌نگم پىَ ده‌دات و من برِیارم داوه په‌رله‌مان بكه‌مه مینبه‌رى راستیه‌كان.