چاو پێکه‌وتنی ئاوێنه له‌گه‌ڵ مامۆستا عوزێر
مه‌لا عوزێر: سه‌رجه‌م پۆسته‌ره‌كانم له سلێمانی لێكرانه‌وه
سلێمانی ئاوێنه: كاندیدی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق، مه‌لا عوزێر له لێدوانێكدا بۆ سایتی ئاوێنه رایگه‌یاند "ئه‌مشه‌و له هه‌وڵێكی ناشیرین‌و ناشارستانی چه‌ند كه‌سێك سه‌رجه‌م پۆسته‌ر‌و پرۆپاگه‌نده‌كانی منیان له شه‌قامس ساڵم لێكرده‌وه‌و له‌جێگه‌ی پۆسته‌ره‌كانی لیستی هاوپه‌یمانیان داناوه".
مه‌لا عوزێر وتیشی "ئه‌م كاره دژ به ئازادی راده‌بڕین‌و ئازادی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه كه رۆژانه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێمان ده‌فرۆشرێته‌وه". وتیشی "سه‌یره له‌شارێكی وه‌ك سلێمانی كه به شاری كلتوری‌و ئازادی بیروڕا ناوی لێده‌بن، ره‌وا نابینن پۆسته‌ره‌كانی من هه‌ڵبواسرێت".