|
|
درێژهی بابهت |
پۆستەر و لافیتەکانی بەڕێز مامۆستا عوزێر دەدڕێنرێن
دوای دوو رۆژ لە دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لافیتەکانی بەڕێزمامۆستا عوزێر کەوتنە بەر هێرشی دڕاندن و سووتاندنەوە.
بە پێی ووتەی چەندیەت حاڵێک لە هەریەکە لە شارۆچکەکانی خورماڵ و عەربەت و کەلار و سلێمانی لافیتەکانی بەڕێزمامۆستا عوزێر سووتێنراوە و نەوتی رەشی پێدا کراوە.ئەمەش نیگەرانییەکی زۆری لە لای لایەنگران و دڵسۆزانی مامۆستا عوزێر درووست کردووە بەڵام مامۆستای بەڕێز لە ووتەیەکیدا رایدەگەیەنێت: ئەمە کار ناکاتە سەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و ئاستی جەماوەری تایبەتی کەسایەتی خۆم،ئەم کارانەش کە دەکرێت دەستێکی ناوەکی لە پشتەوەیەو نایاندەوێت هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی ئازادانە و سەربەخۆ بەڕێوە بچێت. جێی ئاماژەیە لە هەمانکاتدا ئەمشەو کاتژمێر 7:30 خولەک لەگەڵ دڕاندنی پۆستەرەکانی بەڕێز مامۆستا عوزێر تەقە لە لقی خورماڵی یەکگرتووی ئیسلامی کراوە.
|
|
|
|