|
لیژنەی راگەیاندنی مامۆستا مەلا عۆزێر دەستی بە بانگەشە کرد
شەوی 11 لەسەر 12 ی مانگی شوباتی 2010 لیژنەی راگەیاندنی مامۆستا مەلا عوزێر لە سەرتاسەری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە بانگەشە کرد و لافیتە و رەسم و دروشمە جیا جیاکانی مامۆستا لە هەموو شوێنێک هەڵواسرا و سیمایەکی جوانی بەخشی بە پارێزگایە بە تایبەت بە شاری سلێمانی.
جێی ئاماژەیە کە ئەو لیژنەیە لەو شەوە مێژوویەدا کە پێکهاتبوون لە چەند لاوێکی خوێنگەرم و خزمەتکاری ئیسلام کە بە 6 وەجبەی جیاواز لە ناو شاری سلێمانیدا بانگەشەیان دەکرد بە شەو نخوونی خۆیان ئەو شەوە تا بەیانی سەرقاڵی بانگەشە بوون بە بێ ئەوەی ببێتە هۆی دڵگرانی و زیز بوونی هیچ کەسێک.
|