رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان كۆڕێك بۆ مامۆستا مەلا عوزێر ساز دەكات
سەر لە ئێوارەی رۆژی هەینی 5\2\2010 كاتژمێر 3:30 خولەك رێكخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی كوردستان لە هۆڵی گەشەپێدانی شاری سلێمانی لە ژێر ناونیشانی (صلاح الدین شانازیەك بۆ مێژوو)، كۆڕێكی بۆ بەڕێز مامۆستا عوزێر ساز كرد.
لەو كۆڕەدا كە ژمارەیەكی بەرچاو لە گەنجان و لاوان و قوتابیان تێیدا بەشدار بوون،

مامۆستا بە بۆنەی ساڵیادی لە دایك بوونی پێشەوای گەلەكەمان صلاح الدین ایوبی تیشكی خستە سەر ژیاننامەی ئەو سەركردە بە توانایە و هیوای ئەوەشی خواست كە گەنجان و لاوانمان بتوانن وەك ئەو سەركردە یە ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ بكەن و شوێن رێبازەكەی ئەو بكەون و رێگە نەدەن كە ئەو رێگاو رێبازەی كە صلاح الدین گرتبوویە بەر كاڵ ببێتەوە بەڵكوو صلاح الدین ئاسا هەڵگری ئاڵای پیرۆزی ئیسلام بین و ئاشتەوایی لە ناو وڵاتدا جێگیر بكەین.


بۆ گوێگرتن لە وتارەكە لێرە كلیك بكە