مامۆستا مەلا عوزێر: گەنجان كاریگەرترین توێژن بۆ بونیاد نانی كۆمەڵگە
رۆژی هەینی 22\1\2010 بەرێز مامۆستا عوزێر لە چاوپێكەوتنێكی رادیۆییدا لەگەڵ رادیۆی یەكگرتووی چەمچەماڵ كە تەوەری بەرنامەكە لاو و كێشەی لاوی لەخۆ گرتبوو، وەڵامی چەند پرسیارێكی دایەوە.
لەو دیدارەدا بەڕێز مامۆستا عوزیر جەختی كردەوە سەر ئەوەی كە گەنجان یەكەم و گرنگترین چین و توێژن لە كۆمەڵگەی كوردەواریدا بۆ بونیاد نان و بەرەو پێش بردنی ئەم كۆمەڵگایە.
هەروەها مامۆستا ئاماژەشی بە هەندێك كێشەو گرفتی بەرچاوی ئێستای كۆمەڵگە دا كە بە بەرەو پێشچوونی تەكنۆلۆجیا و عەولەمە زۆر زۆرتر بوون دێنە رێگەی لاوانمان.
بۆ گوێ گرتن لەو دیدارە لێرە كلیك بكە