|
|
درێژهی بابهت |
مامۆستا ملا عوزێر بەشداری فستیڤاڵی نوور بۆ پێشبڕكێی قۆرئانی پیرۆز لە شارۆچكەی خورماڵ دەكات
لە شارۆچكەی خورماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لقی هەورامانی رێكخراوی گەشەپێدانی لاوان هەستا بە سازدانی فستیڤااڵێك بۆ خوێندنەوە ی قورئانی پیرۆز و بەڕێز مامۆستا ملا عوزێریش لەو فستیڤاڵەدا ئامادە بوو. جێی ئاماژەیە كە چەندین لاو لە رەگەزەكانی جیاواز بەشدارییان لەو فستیڤاڵەدا كردبوو، زیادتر لە 60 بەشداربوو لە تاقیكردنەوەكاندا لە قۆناغی یەكەمدا بەشدار بوون كە 16 لاوی دەنگ خۆشی قۆرئان خوێن دەرچوون بۆ قۆناغی دووەم.......

لە قۆناغی دوەمیشدا ئەو 16 لاوە نورانی و دڵ پڕ لە ئیمانانە بەردەوام بوون لەسەر تاقیكردنەوە بۆ بەدەست هێنانی پلەكانی یەكەم تا سێیەم. مامۆستا ملا عوزێر وتارێكی پێشكەش بە دانیشتوانی پڕئەمەكی ناوچەی هەورامان كرد و ئاماژەی بە شەوی سەری ساڵی تازەی زاینی كرد و رایگەیاند كە دانیشتوانی كوردستان تەنها بریتی نین لە ئەوانەی كە لە كەناڵەكانی راگەیاندنی كوردی دا نیشانی جیهان درا بەڵكوو كوردستانی دین پەروەری ئێمە لەم جۆرە مرۆڤانەشی تێدایە كە خزمەتگوزاری قورئانن و لە خزمەت قورئاندا پەروەردە كراون، هەروەها ئاماژەشی بەو بڕە پارە زۆرە كرد كە لەم شەوەدا چەندین ملیۆن دۆلار خەرج كراوە، بەڵام لە بەرامبەریشدا سەری ساڵی تازەی كۆچی پشت گوێ خراوەو هیچ گرنگیەكی ئەوتووی پێ نادرێت. لە كوتایی وتارەكەشیدا بەڕێز مامۆستا ملا عوزێر هیوا خوازی ئەوە بوو كە ئەم رێكخراوە بەردەوام بێت لە خزمەت كردن بە ئیسلام و دەست خۆشیشی لە بەڕێوەبەرانی ئەم فستیڤاڵە پڕنوورە كرد كە ساڵانە لەسەری ساڵدا ساز دەكرێت تا بە جیهانیان بڵێین ئێمەش لە كوردستان دەژین و لە هەمان كاتدا خزمەتگوزاری قورئانین. لە كۆتایی فستیڤاڵەكەشدا خەڵات بەسەر سەركەوتواندا دابەش كرا، جێی ئاماژەیە كە مامۆستا ملا عوزێریش دیاریەكی ماددی كردە خەڵات بۆ هەر یەكێك لە بەشداربوان


|
|
|
|