لقی كفری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان یادی هیجرەت بەرز رادەگرێت
لقی كفری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە سازدانی كۆڕێك بۆ مامۆستا مەلا عۆزێر یادی هیجرەتی پێغەمبەرمان(دروودی خودای لەسەر بێت)ی بەرز راگرت.
كۆڕەكە كاتژمێر 1:30 پاش نیوەڕۆ لە ژێر ناونیشانی (رۆڵی ئافرەت لە هیجرەتی سەروەرماندا (دروودی خودای لەسەر بێت)) بە ئامادە بوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە دایكان و خوشكانی شاری كفری لە هۆڵی رۆشنبیری ئەو شارە بەڕێوە چوو و نزیكەی كاتژمێرێكی خایاند و ئەمەش بوو بە مایەی دڵخۆشی بەشداربووانی كۆڕەكەو زۆر بە پەرۆشەوە گوێبیستی وتارەكەی مامۆستا بوون.
ئێوەی بەڕێزیش دەتوانن لیِرە كلیك بكەن بۆ داگرتنی وتارەكە



