|
|
درێژهی بابهت |
|
بەڕێز مامۆستا عوزێربەشداری لە كۆنگرەى (حوار الأدیان )ی كرد
ڕۆژى شەممە بەروارى 21/12/2009 لە شارى بغداد كۆنگرەیەكى تایبەت بەسترا لە ژێر دروشمى (لە پێناو ئاشتىو ڕۆڵى ئاینەكان لە بەدەست هێنانى ئاشتىو ئاسایش لە عێراق دا ) (دور الادیان فى تعزیز الامن و السلام فى العراق) . لەلایەن لیژنەى ئەوقاف و كاروبارى ئاینى سەر بە ئەنجومەنى نیشتمانى عێراق. بە بەشدارى كردنى چەندین كەسایەتى ناو خۆیىو دەرەوە . لە یەكگرتوى ئیسلامى كوردستان هەر یەك لە بەڕَێزان (م عزير حافظ ء روناك مصطفى بەشدارییان كرد لەكۆنگرەكە كە ڕۆژێكى خایاند. لە كاتژمێر (10) ى بەیانى كۆنگرەكە دەستى پآ كرد بەقورئان خوێندنو سرودى نیشتانى عێراقىو چەند دەقەیەك وەستان بۆ گیانى شەهیدانى عێراق پاشان وتەى سەرەتا لەلایەن (خالد عطيه ). جێگرى یەكەمى سەرۆكى پەرلەمانى عێراق دەستى پآكرد
كە ئاماژەى بە بەرپرسیارێتى پیاوانى ئاینى كرد لە جیاوازى بیرو باوەڕیانەوە كە بەرپرسیارن بەبانگەواز كردن بۆ ئاشتىو ئاسایشىو خۆشەویستى لەوڵاتدا كە داوایەكى خوایى یە لە سەرجەم ئاینەكان دا. پاشان وتەى (هناوالتركى ) تأكیدى لەسەر ڕۆڵى ئاینەكان كردەوە لە ئاشتىو ئاسایشو ناشیرین كردنى ئاینو بە كاڵاكردنى زوڵمو ستەم بە بەرى دا. پاشان لە لایەن بەڕیز سەرۆكى پەرلەمانى عێراق ( ئەیاد السامرائى) ووتەیەك پێشكەش كرا كە تیایدا داواى بەیەكگەیشتنەوەى حوارى ئاینیەكانى دەكرد . لە پێناو بە دەستهێنانى ئاسایشو ئارامى كۆمەڵگاى عێراقى . وەداواى زەرورەتى نەهیشتن وگەشەسەندنى توندڕەوى كەهیچ پەیوەندى یەكى بەئاینەوە نى یە . پاشان ووتەى ئەوقافى هەرێمى كوردستان لەلایەن (مصطفى الحيدرى )یەوە پێشكەش كرا وە ووتەى (سەرۆكى دیوانى وەقفى سنى) لەلایەن (د.أحمدعبدالغفورالسامرائى) كەلەووتەكانى دا زۆربەجوانى ماناى ئاینى ڕون كردەوە كە لە ێەدا نەوەدونۆى بریتى یە لەمعامەلە وەپڕەلەهەمووماناجوانەكانى (تسامح،ئاشتى ،ئارامى وئاسایش،سۆزو میهرەبانى و.....هتد وە زۆر ڕۆڵى زانایانى كوردستانى بەرز نرخاند لە بەدیهێنانى گیانى لێبوردەیى وپاراستنى ئاشتى وخۆشەویستى نێوان ئاینە جیاجیاكان پاشان ووتەى سەرۆكى دیوانى وەقفى شیعى لەلایەن (ێالح الحیدرى) وەووتەى دیوانى وەقفى مەسیحى لەلایەن (فرید لیان) پاشان ووتەى رێكخراوى كۆنگرەى ئیسلامى لە بغداد لەلایەن (حامدالتنى) وەووتەى (اتحادعلماو المسلمین ) لەلایەن (محمودالعیسوى) پاشان ووتەى بەرپرسى پەیمانگاى ولایاتى متحدە بۆ ئاشتى لە بغداد لەلایەن (منال محمدعمر) ،پاشان ووتەى (إمام محمد النیجیرى ) نوینەرى مسولمانانى نیجیریا لەگەڵ پیشاندانى كورتە فلیمێكى شەڕى ناوخۆى نێوان مسوڵمانان و مەسیحى لەو ووڵاتە كە دواى چەندین كوشتار تەنها بە حیوار توانیان كێشەكانیان چارەسەر بكەن ، پاشان ووتەى قەشەى ئەو ووڵاتە لەلایەن (قس جیمس)، پاشان پێشكەش كردنى چەند لێكۆڵینەوەیەك
|
|
|
|