درێژه‌ی بابه‌ت
بە بۆنەی هاتنی یادی كۆچ كردنی پێغەمبەری نازدارمان (دروودی خودای لە سەر بێت) مامۆستا عۆزیر گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكات

بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ

{وَالَّذِينَ هَاجَرُوا فِي سَبِيلِ اللهِ ثُمَّ قُتِلُوا أَوْ مَاتُوا لَيَرْزُقَنَّهُمُ اللهُ رِزْقًا حَسَنًا وَإِنَّ اللهَ لَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ (58) لَيُدْخِلَنَّهُمْ مُدْخَلاً يَرْضَوْنَهُ وَإِنَّ اللهَ لَعَلِيمٌ حَلِيم} [الحج: 58، 59].

 

 بە بۆنەی هاتنی یادی كۆچ كردنی پێغەمبەری نازدارمان (دروودی خودای لە سەر بێت) مامۆستا عۆزیر گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكات
 بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی كۆچی 1431 و یادی كۆچ كردنی پێغەمبەر (دروودی خودای لە سەر بێت) لە مەككەوە بۆ مەدینە، مامۆستا عۆزێر پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و بە تایبەت موسڵمانانی كوردستان و بە تایبەتی تر ئێوەی بەڕێزی بینەر و خوێنەری سایتی مامۆستا عۆزێر دەكات........


 لێرەدا ئەوەی كە گرنگە ئەوەیە كە ئێمە بە هاتنی ئەم یادە پیرۆزە هەندێك بە خۆماندا بچینەوە و چەندین وانە لەم كۆچە شكۆدارە وەربگرین.
 وانەی گیان بەخشین و پێكەوە ژیان، وانەی برایەتی، وانەی دینداری، وانەی راستگۆیی و چەندین چەندین وانەی دیكە كە هەر وەك مێژوو بۆمان دەگێڕێتەوە ئەم كۆچە پڕ سەروەریەی  پێغەمبەری خودا (دروودی خودای لەسەر بێت) هەزاران وانەی لەم شێوازە لە خۆ دەگرێت.
 هەروەها پێویستە بە بیری خۆمانی بهێنینەوە كە ساڵێكی دیكەی ژیانمان بەڕێ كردووە و لە خۆمان پرسیار بكەین كە ئایا لەم ساڵەدا كام یەك لەم وانانەمان بە باشی لەگەڵ ژیانی رۆژانەمان رێك خستووە و كام یەك لە سوونەتەكانی پێغەمبەری ئازیزمان (دروودی خودای لەسەر بێت) بە جێ هێناوە و تا چ رادەیەك ئەو ئایینە پیرۆزەی كە بە ماندوو بوونی زۆری سەروەری مرۆڤایەتی گەیشتووەتە دەستی ئێمە پارێزگاریمان لێكردووە؟
 یا خۆد ئایا دەمانەوێت لە ساڵی تازەی كۆچیدا ئەو هەڵانەی كە كردوومانە، دووبارەی بكەینەوە یان دەمانەوێت لێرەدا دەستی پاڕانەوە بۆ لای خودا گەورە درێژ بكەینەوە و بڵێین خودایە لە گوناهەكانمان خۆش بە و هیدایەتمان بدە؟
 داواكارین لە خودای پەروەردگار ساڵی نوێی كۆچیمان بۆ بكات بە ساڵی سەركەوتن و پێكەوە ژیان و ئاوەدانی و پاراستنی مافی بەرامبەرمان،
 لە گەڵ رێزی بێ پایان دا.


 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies