له‌و باره‌وه مامۆستا عوزێر له لێدوانێكى تایبه‌تیدا راگه‌یاند كه ئه‌م هه‌نگاوه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا هه‌نگاوێكى مێژوویى و كاریگه‌رییه به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و رۆشنبیرى و مێژویى گه‌لی كورد له توركیادا چاوه‌رێ ده‌كرێت هه‌نگاوى گرنگتر و كاریگه‌ر تر به‌رووى نه‌ته‌وه‌ى كوردا بكاته‌وه كه ماوه‌ى زیاتر له ( 80 ) ساڵه بێ به‌ش و سته‌م لێكراون له هه‌موو بواره‌كانى ژیانى نه‌ته‌وه‌یه‌كى زیاتر له نه‌ته‌وه‌ی كوردى ( 30 ) ملوێنیدا كه ئه‌مرۆ به بیست و پێنج نوێنه‌ر به‌شدارى په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن و چه‌ندین شاره‌وانییان به ده‌ست هێناوه . جێى ئاماژه‌یه پیچشتر و له هه‌مان كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى له‌یه‌كه‌م به‌رنامه‌ى ئه‌و كه‌ناڵه‌دا میواندارى به‌رێوبه‌رى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیان كرد .