|
|
درێژهی بابهت |
ئەگەر لە مانگى رەمەزانداو لە شەودا كارى شەرعی لەگەڵ خێزانى خۆتدا بكەیت .....
ئەگەر لە مانگى رەمەزانداو لە شەودا كارى شەرعی لەگەڵ خێزانى خۆتدا بكەیت بەڵام هیچ مەجال نەبێت بە خۆشۆردن تا رۆژ ئەبێتەوە بە هۆیەكى سەرەكیەوە بە تایبەتى ئێمە لە ئەوروپا زۆر توشی ئەو گرفتە ئەبین كە ناتوانین لەكاتى پێویستدا خۆمان بشۆین، ئایا ئەمە كاریگەرى لەسەر رۆژوو ئەبێت یا حوكمى چیە.؟ هەركەسێ لەشی پیس بێ واتە توشی ( حدث الاكبر) ببێ، ئەگەر بە هۆى سەرجێی یا إحتلام لە پێش نوێژی بەیانیا لە رەمەزاندا، وەئەگەر توشی إحتلام ببێ لە رۆژى رەمەزاندا ئەوا پەیوەندى بە رۆژووەوە نیەو رۆژووەكەى دروستە ئەگەر تا ئیچوارەش خۆی نەشوات، بەڵام نوێژەكانى ناتوانێ بكات و توشی گوناهی گەورە دەبێت بە هۆى نەكردنى نوێژەكانیەوە، بۆیە داواكارم لەو بەڕێزەى ئەم پرسیارەى كردووەو لە هەموو خوشك و برایان كە حاڵەتى لەم جۆرەیان بەسەردا دێت، باشتر وایە زۆر پەلە بكەن لە خۆشۆردندا لەبەر نوێژەكانیان بە تایبەتى نوێژى بەیانیانیان. دووپاتى ئەكەمەوە كە هیچ پەیوەندیەك نیە لە نێوان لەش پیسی و سەرجێی و إحتلام لەگەڵ دروستى رۆژوودا.... رۆژووەكە دروستە " والله أعلم".
|
|
|
|