درێژه‌ی بابه‌ت
ئایا لە كاتى رۆژوودا پیاو ئەتوانى یارى بە لەشی خێزانى بكات یا دەست بخاتە ناو جەستەى.........

ئایا لە كاتى رۆژوودا پیاو ئەتوانى یارى بە لەشی خێزانى بكات یا دەست بخاتە ناو جەستەى خێزانیەوە، یا بەپێچەوانە ژن بۆ پیاو، ئایا حوكمى چیەو تا چەند كەراهەتى هەیە.؟
 لەگەڵ داواى دوعاى خێرم لە هەموو ئەو بەڕێزانەى كە رێز لە رەمەزان ئەگرن و شەرم لە خوا ئەكەن و بە نهێنی و ئاشكرا... ئەڵێم:
 1- مانگى پیرۆزى رەمەزان، مانگى قورئان و لیلە القدر پەشیمان بونەوەو كۆكردنەوەى توێشووى قیامەت و خۆجوانكردنە بە پۆشاكى تەقوا، چەندین شێوازى رێزو ئەحكامى شەرعی خۆی هەیە بەوەش ئەتوانى بەهرەمەند بین بەبەركاتى رەمەان.
 2- خوا گەورە بوارى داوەو هیچ تاوانێكى نیە كە موسڵمان رابواردنى شەرعی لەگەڵ خێزانیا بكات لەبەر بانگ كردنەوەوە تا ئەوكاتەى (إمساك) ئەكات لە خواردن و خواردنەوە( احل لكم لیلە الێیام الرفپ الى نسائكم هن لباس لكم وأنتم  لباس لهن ).
 3- ئەتوانى رۆژەكانى رەمەزان بە قورئان خوێندن و پەرستش و خوێندنەوەى بەكەڵك و زیكرى خوا بەسەر بەرى بۆ ئەوەى بیر لەو شتانە نەكەیتەوە.
 4- هەموو شتێ سنورى خۆی هەیەو مرۆڤیش ئەتوانىَ دان بەخۆیدا بگرێت ئەگەر ناچار نەبوو واز لەو كارانە بێنێ چونكە سەر ئەكێشێ بۆ جیماع كە ئەویش تاوانێكى گەورەیە لەمانگى رەمەزاندا، وە لە كۆتایی تیروانینەكەدا پێشەوا ( عودە) راى وایە دوور كەوتنەوە لە كارە ناشەرعیە حەرامەكان نیشانەى باوەرە، وە ئەویش وەك هەموو حەرامێكى تر لەكاتى ناچاری و تووش نەبوون بە گوناهی گەورەتر ڕێگە پێدراوە بۆ زەرورەت نەك بە هەمیشەیی .
 5- گریمان لە ناچاریا ڕێگە پێدراو بوو بەلام لە روانگەى پزیشكى و زانستى سەردەمەوە سەلمێنراوە كە ئەوانەى خەریكى ئەم كارە حەرامەن زیانێكى زۆرى بەرچاوى هەیە بۆ لەش و عەقڵ و ئەندامى زاوزێ و نەخۆشی دەرونى و نەزۆكى.
 6- بەلاى زانى بەناوبانگ ( محمد ئەبو زەهرە)ەوە وایە كە ئەم كارە حەرامە ناشەرعیە لە رۆژى رەمەزاندا رۆژووى پێ بەتاڵ ئەبێتەوەو هۆكارە بۆ لاواز بوونى چاوو لەشی مرۆڤ لاواز و بێ هێز دەكات و حەرامە.



 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies