مامۆستا گیان من ماوەى چەند مانگێكە منداڵم بووەو تاوەكو ئێستا خوێنم هەیە، ........
مامۆستا گیان من ماوەى چەند مانگێكە منداڵم بووەو تاوەكو ئێستا خوێنم هەیە، تەنها یەك هەفتە نەبێت خوێنم وەستا، بەڵام دووبارەى دەستى پێكردەوە، جا نازانم ئایا من نوێژوو رۆژوو قورئان خوێندنى خۆم بكەم یان نا چونكە زۆر خەمى پةرستشەكانمە. .؟
سورى مانگانەى ئافرەت و خوێنى منداڵ بوون لە كاتى دیارى كراوى ئافرەتدا پێغەمبەر ئاماژەى پێ كردووە وە عروف و عادەتى هەموو ئافرەتێكیش خۆی لە هەموو كەس باشتر دەزانێت كە چەندە ،ئەگەر خوێنى دواى منداڵ بوون لە كاتى دواى پاك بوونەوەدا دەستى پێ كردەوە دیارە ئەوە نەخۆشییە خوێنى نەخۆشیش نوێژ و خوێندنى قورئان و رۆژ و سەرجێی قەدەغە ناكات بروانە كتێبی ( فقە السن ) ج1 ێ 65