درێژه‌ی بابه‌ت
مامۆستا گیان ئەو ئافرەتانەى كە كارى (شەرعی ) لەگەڵ مێردەكانیان ناكەن و بیانووى جۆراو جۆر دەهێننەوە یا تاقەتیان نیە،.....

مامۆستا گیان ئەو ئافرەتانەى كە كارى (شەرعی ) لەگەڵ مێردەكانیان ناكەن و بیانووى جۆراو جۆر دەهێننەوە یا تاقەتیان نیە، حوكمى ئەمانە چیە لە ئیسلامدا چیە، وە بە پێچەوانەوە بۆ پیاوانیش ئەگەر وابن، ئەمە لە كاتێكدا مەترسی زۆرى ئەوە هەیە كە رەگەزى بەرامبەر توشی هەڵەو كارى تاون بێت.؟

 

خواى پەروەردگار فەرمانى كردووە بە درێژەدان بە ژیانى هاوسەرگیرى بە خۆشەویستى و سۆزى میهرەبانى هەردوو هاوسەر پەیوەندى هاوسەرگیرى كردوو بە بنەمایەك بۆ وەدەست هێنانى ئەو خۆشەویستى و سۆزە بناغەى پەیوەندى ژن و مێرد ( خۆشەویستییە ) كە هیچ خۆشەویستییەكى ترى ناگاتىَ وایان لێیە دەبنە پۆشاكى یەكترى ( هن لباس لكم و أنتم لباس لهن ) كە وابوو قەدەغە كردنى ئافرەت لە پەیوەندى هاوسەرگیرى لەگەڵ هاوسەرەكەى بەڵگەیە بۆ لێڵی و ساردى پەیوەندى نێوانییان وە گەرنا ئافرەت بۆى نییە رێ لە هاوسەرەكەى بگرێت لە ژیانى ژن و مێردیدا ،وەك پێغەمبەر دەفەرمێت هەر كاتێك پیاو ئارەزووى سەرجێی لەگەڵ خێزانەكەیدا هەبوو ئەویش قەدەغەى كرد بە بێ هیچ هۆیەكى شەرعی تا رۆژ دەبێتەوە فریشتەكان نەفرەتى لێ دەكەن ئەم فەرمودەیەش بوخارى و مسلیم و ئەحمەد گێراویانەتەوە ،وە لە فەرموودەیەكى تریشدا مافی پیاو لەسەر خێزانى ئەوەیە كە لەسەر جێی قەدەغەی نەكات ،وە بە پیچچەوانەشەوە ئەم مافە بۆ ئافرەتیش هەیە لەسەر هاوسەرەكەى وە ئەگەر ئەم سارد و سرییە لە نێوان ژن و مێرددا هەبێت هەردووكیان بەرەو لادان و گوناه رادەكێشێت ئومێدەوارم ئاگادارى خۆیان بن .



 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies