ماموستاى بەریز دەستخوشیت لیدەكەم بو سایتە سود بەخشەكەت ،بەلام بەداخەوە شتیكى زور سەیرم لە برسیارو وەلامەكاندا بینى !ئەویش ئەوەبو فەرموتو هەلبەركى بو ئافرەتان
ماموستاى بەریز دەستخوشیت لیدەكەم بو سایتە سود بەخشەكەت ،بەلام بەداخەوە شتیكى زور سەیرم لە برسیارو وەلامەكاندا بینى !ئەویش ئەوەبو فەرموتو هەلبەركى بو ئافرەتان جایزە ئەكەر كورانییەكە وشەو دەستەوازەكانى دروست بیت ،بەلام هەركورانییەك كەبو هەلبەركى بشى حەتمەن وشەو دەستەوازەكانى دروست نى یە،بونمونە خولەكەل كورانى سامى یوسف هەلبەركى ناكرى..؟
ئەو بەرێزەى كە نوسیویەتى شتێكى زۆر سەیرم لە پرسیار و وەڵامەكاندا بینى دەربارەى هەڵپەركێی ئافرەت كە جائیزە ئەگەر گۆرانییەكە دەستەواژەكانى دروست بێت بەڵێ ،ئەو بەرێزە سەیر بووە بە لایەوە كە وەڵامێكى لەو جۆرەم داوەتەوە وا لێرەیشدا بە ڕونتر رونى دەكەمەوە بۆ ئەو بەرێزە كە بەم بەڵگانە وەڵامم داوەتەوە بەم مەرجانەى خوارەوە ( 1 هەڵپەركێكە تایبەت بە ئافرەتانەوە و پیاوان بەشدار نەبن ،2 ئافرەتان پابەند بن بە پۆشاكى شەرعی خۆیانەوە ،3 دەستەواژەى ئەو گۆرانییانە وشەى جوان پاك بێت دوور بێت لە وشەى ناشرین و وروژاندنى ئارەزوو ،4 وە پابەند بێت بەم بەڵگە شەرعییەوە ( ئەو دوو كچەى كە لەماڵى خۆشەویستمان پێغەمبەر گۆرانییان دەوت و دەفیان لێ دەدا لە ژوورەكەى دایكى ئیمانداران خاتوو عائشەدا ( ر . ) كاتێك ئەبوبەكر ویستى قەدەغەیان بكات لە گۆرانى و دەف لێدان پێغەمبەر فەرمووى وازیان لێ بێنە ئەبوبەكر ئێمە لە رۆژی جەژنداین كەوا بوو هەڵپەركێ بۆ ئافرەتان دروستە بە مەرجێ بەو مەرجانەى باسمان كرد لەگەڵ رێزى ئەو برا بەرێزەى تێبینى و پێشنیارى هەبوو لەسەر وەڵامەكە لەگەڵ رێزمدا