به‌رپرسیکی ئیداری ته‌مه‌ن 31 سال له سه‌ر ده‌ستی بانگخواز مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی موسولمان بوو...
محه‌مه‌د به‌رزنجی.سوید
به رواری 6-9-2009 له هۆلی قلاچۆکردنی ئه‌لکهۆل که شوێنی وتنه‌وه‌ی وانه‌و ده‌رسه‌کانی بانگخواز مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتیه له شاری یۆتپبۆری سوید ... به‌رپرسیکی ئیداری ته‌مه‌ن 31 سال به‌ناوی ڤیکتۆر سودربیرغ موسولمان بوونی خۆی راگه‌یاند له سه‌ر ده‌ستی مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی ..ناونیشانی وتاره‌که (رۆژوگرتن له مانگی ره‌مه‌زان له روانگه‌ی ئیسلامدا)
ئه‌وه‌ی شایانی باسه هه‌فته‌ی رابردووش کیژیکی ته‌مه‌ن 18 سالی سویدی به‌ناوی سارا موسولمان بونی خۆی راگه‌یاند به هۆی کاریگه‌ری وتاره‌کانی ئه‌م بانگخوازه کورده‌وه...
کۆی ئه و سویدیانه‌ی له سه‌ر ده‌ستی به‌ریزیان موسولمان بوون گه‌شتونه‌ته 135 که‌سایتی سیاسی و ئه‌کادیمی یاساناس و پرۆفیسۆرو ئه‌ندازیارو مامۆستای زانکۆ و هتد ...
ئه‌وه‌ی جی ئاماژه بۆکردنه مامۆستا ئه‌حمه‌د موفتی به‌رپرسی مه‌کته‌بی راگه‌یاندنی ئیسلامی سویدیه‌و ئه‌ندامی شۆرای رابیته‌ی ئیسلامی سویده‌و، ئه‌ندامی لقی سویدی یه‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان و به‌رپرسی ده‌زگایی سۆزی به‌زه‌ییه که ده‌زگایه‌که تایبه‌ته به هاوکاری کردنی منداله بێنازه‌کانی کوردستان که زیاتر له 350 مندالی بیباوکی کوردستان سه‌رپه‌ره‌شتی ده‌کات که مانگانه یارمه‌تیان بۆ ره‌وانه ده‌کریت له ریگه‌ی رابیته‌ی ئیسلامی کورد له کوردستان.

