مامۆستاى به ریزتكایه زوو وه لا م بده ره وه جونكه له بارى ده روونى خرابدام من كوریكم ته مه ن 25 سال خویند كارى زانكۆم و.....
مامۆستاى به ریزتكایه زوو وه لا م بده ره وه جونكه له بارى ده روونى خرابدام من كوریكم ته مه ن 25 سال خویند كارى زانكۆم و دیندارم وه عه مره شم كردووه زۆر بابه ندم به دینداریه وه وه زۆر یارمه تى باوكم دده م له دووكان زۆربه ى كاره كانى دووكان له سه ر شانى منه وشكور بۆ خودا ده وله مه ندین من ماوه ى دوو ساله مۆ لتم وه ر كرته وه خۆم بۆ دووكان ته رخان كردووه به راده یه ك داهاتى دووكان له جاو سالنى تر ده هینده زیا دى كردووه باوكم زۆر باشه بۆ مان له رروى خه رجیه وه ما نكانه 350000م ده داتى به لام من بۆ ماوه ىده ساله باره له دووكان ده بم بى ئه و ه ى بزانیت كه م و زۆر زۆربه ى بۆ ماله و خیر خه رج ده كه م به لا م هه میشه هه ست به تا وان ده كه م ته نا نه ت بۆ ماوه ى 90رۆزه وازم هیناوه به هه موو شیوه یه ك به لام من 800 دۆلارم هه یه به هیج شیوه یه ك نازانم جى لیبكه م وه له باریكى ده روونى خرابم وه نا زانم له و كو نا هه جبكه م جۆن باك ده بمه وه به لام ده زانم خودا زۆر منى خۆش ده ویت هه میشه دووعام قبوله
تكا یه ما مۆستا ى به ر یز یا رمه تم بده زوو وه لام بده روه
سەرەتا پیرۆزبایى لەو گەنجە دەكەم كە بەو شێوەیە بیر دەكاتەوە و حەزی بە هاوكارى و یارمەتى باوكى هەیە لە ئیش و كار و پێویستییەكانى باوكیدا 2/ دەست خۆشی لێ دەكەم كە لایەنى ئیمانى و رەوشتى بەرز واى لێ كردووە كە سەفەرى ماڵی خوا بكات و پابەند بێت بە بنەماكانى شەریعەت و پەرستشەكانەوە 3/ دووبارە پیرۆزباى و دەستخۆشی خۆم ئاراستەى لاوێكى وا دەكەمەوە كە ترسی خوا و هەست كرد بە لێپسراوییەتى واى لێ كردووە دان بە هەڵە و تاوانى خۆیدا دەنێت ،پاشانیش لە وەڵامى پرسارەكەیدا ئامۆژگاریم بۆ ئەو لاوە ئەوەیە با تەوبەى نەێوح بكات لەو كارەى كە ئەنجامى داوە لەگەڵ باوكیدا دەتوانێت قەرەبووى ئەو تاوانە بكاتەوە بە دووبارە نەكردنەوە و راستگۆیى و خیانەت نەكردن لەمەو دوا ،چاك تر دڵسۆزى خۆى دووپات بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەو هەڵەیەى رابردوو قەرەبو بكاتەوە چونكە ئەو سەروەت و سامانە لەژێر دەستى ئەو لاوەدا بووە بەشی هەموو خێزانەكە بووە پێی دەڵێم با گوێ لەم فەرموودەیەى پێغەمبەر بگرێت ( اّذا ابتلیتم فاستتروا .. ولتبقی هذه المحاسبە بینك و بین نفسك والله غفور رحیم .. ) مادەم ئەوەندە گۆىَ رایەڵی باوكتى وە دڵسۆزى بۆ كارەكەت قازانجى زیاتر و هەوڵی زیاتر بە دەست بێنیت دەكەوێتە برى ئەو پارەیەى كە خواردووتە ،خوا یار و یاوەرت بێت بۆ كارى چاكتر و گوێ رایەڵى ئەمر و فەرمانى خوا ، كە وابوو داپۆشین و باس نەكردنى باشترێكە لە باس كردنى