مژدەیەك لە سایتى مامۆستا عوزێرەوە بۆ خوێنەرانى بەڕێزى
بەناوى خواى گەورەو گەورەو میهرەبانەوە
دواى قبوڵ بوونى رۆژوو پەرستشەكانى رەمەزانى مانگى قورئان.، مژدە بە خوێنەرانى بەڕێزى سایتى " مامۆستا عوزێر "دەدەین كە لە نیوەى دووەمى مانگى پیرۆزى رەمەزاندا بەرنامەو پرۆژەیەكى تایبەت پێشكەش ئەكەین كە بەرنامەى ( پێشبڕكێى رەمەزانە لەسەر قورئان)......
ئەم بەرنامەیە لە (30) پرسیار پێكهاتووە كە تایبەتن بە بیرمەندی و شارەزابوون لە ژیان و رووداوو زانیارى جۆراوجۆرى پێویست ، شەوچەرەیەكى ئیمانیە بۆ باوەرداران، هۆكارو یارمەتى دەرە بۆ شارەزابوون لە قورئان و بەسەرهات و رووداوەكانى ژیانى پێغەمبەر (درودى خواى لەسەر بێت).
هەربەڕێزێك لە كۆى
ئەو (30)پرسیارەى كە ئاراستەى دەكەین بتوانیبَت تەنها (20) پرسیار وەڵام بداتەوە ئەوا ناوى دەچێتە لیستى ئەوانەى كە تیرو پشكیان بۆ دەكرێت و لە كۆتاییدا (15)كەس لەوانەى كە وەڵامیان راستە خەڵات دەكرێن و دیارى تایبەتیان پێدەبەخشرێت ...
لەگەڵ رێزو دوعاى خێر
مامۆستا عوزێر
1- زانای بە ناو بانگی بەریتانی (مارغیلوپ) كیەكێكە لە سەرسەختترین نەیار و ناحەزەكانی ئایینی ئیسلام و پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) ئەڵێ : ئەو زانا و نوسەرانەی كە ژیاننامەی پێغەمبەریان نوسیوە لە ژمارە نایەن. بەسە بۆ رێز و شورەتی ئەو نوسەر و زانایانە كە ناویان لە لیستی ئەوانەدا بێت كە لەسەر ژیانی محمد( درودى خواى لەسەر بێت) یان نووسیوە.
بە راستی هیچ سەركردەو هەڵكەوتوو و پێغەمبەرێك ناگاتە ئاستی محمد ( درودى خواى لەسەر بێت) لە مێڤووی مرۆڤایەتیدا.
كە بە هەزارەها لێكۆڵینەوە و پەرتوكو كۆنگرە دەربارەی لایەنی مێژوویی و رۆشنبیری و سەربازی و رامیاری و دەوڵەتداری و كۆمەڵگەو پەروەردەی تاك و خێزان و ژیان. سەرە ڕای ملیۆنەها بابەت و هۆنراوە و وتار هەمووی دەربارەی ژیانی ئەم هەڵكەوتووە نوسراوە لە ماوەی ئەم چەند سەدەیەدا.
پرسیار\ ناوی ئەو كتێبانە بنوسە كە ئەم نوسەرە هاوچەرخانە دەربارەی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام نووسیویانە.
2- خوای پەروەردگار خگابی لە گەڵ زۆربەی پێغەمبەران بە راستەوخۆ كردووە و داوای لێ كردوون كە دەعوە و رێنمووی مرۆڤەكان بكەن، بە ترساندن و موژدەدان وەك:
*- یا أدم اسكن انت و زوجك الجنە
*- یا نوح اعبط بسلام منا و بركاته علیك.
*- و نادیناه ان یا ابراهیم.
*- یا موسی انه انا الله العزیز الحكیم.
*اذ قال الله یا عیسی...
و چەندین ئایەتی تر دەربارەی پێغەمبەران كە ناویان لە قورئاندا هاتووە لە گەڵ رەوشتیان یا ناویان یا كتێبەكانیان یا ێحفیان.
بەڵام خگاب لە گەڵ پێغەمبەردا ( درودى خواى لەسەر بێت) بە وشەی (یا رسول الله) یان (یا ایها النبی) هاتووە لە قورئاندا وشەی (یا محمد) نەهاتووە.
لە هەمو قورئاندا چوار جار ناوی محمد هێنراوە.
پرسیار\ژمارەی ئەوئایەتانەو ناوی ئەو سورەتانە بنوسە كە (محمد) تێدایە لە قورئاندا.
3- پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) (40) ساڵ لە مەككە دا ژیا هەڵسو كەوتى راستەوخۆی لەگەڵ دەكردن، بەڕاستی ناسیان و رێزی تایبەتیان لێدەگرت تەنانەت گەیشتە ئاستێك ناوبانگی (الصادق الامین) ی دەركرد لە ناویاندا بە هۆی راستگۆیی و دەست پاكیەوە، لەم كاتەدا ژیانی هاوسەری لەگەڵ (خاتوو خەدیجە)دا دروست كرد، قورئانیش ئاماژە بەوە دەكات (فلقد لبپت فیكم عمرا من قبله افلا تعقلون) یونس 16
ئەم رەوشتە جوان و بەرزانە بوونە بەشێك لە ژیانی ئەم سەروەرە تەنانەت ناحەزوو نەیارەكانی دانیان بەو راستیەدا دەنا و یەكێك لەوانە دەیگوت (والله ئەم دەمو چاوە لە هی درۆزن ناچێت) وە خۆیشی گرنگی زۆری بە لایەنی رەوشتی جوان ئەدا و لە وەڵامی جوانترین رەۆشتدا دەیفەرموو( حسن الخلق)، وە ئەیفەرموو (انما بعثت لاتمم مكارم الاخلاق)،
پرسیار\ ناوی ئەو ئایەت و سورەتە چییە كە باس لە رەوشتی پێغەمبەر دەكات؟
4-لە نیوەی سەدەی رابردودا باس و خواستی فرە ژنی پیغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) گرنگیەكی زۆری پێدرابوو پروو پاگەندەی نەشیاو و بێ رێزی كردن لەو بارەیەوە زۆر دەكرا لە لایەن ناحەزانەوە زۆرێك لە مفكر و بانگ خوازانی دڵسۆز بەرپەچی ئەو گومان و تۆمەتانەیان كە بەرامبەرفرەژنی پێغەمبەر دەكرا دایەوە بە تایبەت لە كۆتایی سەدەی بیستەمدا بە تایبەت كتێبی بانگخوازی بەناوبانگ (مامۆستا محمد محمود ێواف) لە كتێبی (زوجات النبی ( درودى خواى لەسەر بێت) امهات المومنین) وە كتێبی نووسەری هەڵكەوتووی سەدەی بیستەم راڤەكەرى قورئان بە زانستی سەردەم (الدكتورە بنت شاگئ(نساو النبی( درودى خواى لەسەر بێت))) كە باس لە ژیانی گەنجیەتی پێغەمبەر دەكات كە چۆن تەنها یەك خێزانی هەبوو ئەویش دایكی باوەرداران(خاتوو خەدیجە) كە بێوەڤنیش بوو تەمەنیشی 40 ساڵ بوو دوای كۆچی دوایی خەدیجە دوو ساڵ بە بێ خێزان مایەوە هەر لەو كتێبەیدا باسی حیكمەت و اێلاحی كۆمەلًَگاو چەندین واتای گرنگی تێدایە وە هەروەها زەواجی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) (زینب) رەزای خوای لەسەر بێت
پرسیار\ ئەو ئایەتە كامەیە لە چە سوورەتێكدایە كە باس لە زەواجس زینب دەكاتوو و ئەو دوو حیكمەتە چین كە لەو زەواجەدا هاتەدی؟
5- پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) ئەفرموێ (ما من نبی و لا رسول الا اتی ما مپله أمن به الناس و انا الژی اتیته وحی اوحی الی ........... و انی لارجو ان اكون اكثرهم تابعا الیوم القیامە) ئەمەش موعجیزەیەكی بەردەوامە لەسەرەتای وەحیەوە تا رۆژی قیامەت چونكە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) خۆی داوای دەكات كە لە هەموو پێغەمبەران زیاتر شوێن كەوووی هەبێتقورئانی پیرۆز ئەخوێنرا بەسەر عەرەبانی مەككەدا ، سەریان سۆڕ ئەما لە رەوانبێژی و جوانیو رێك و پێكی ئەو قورئانە، ئەوەی چاوو گوێی دڵی كراوە بوایە باوەڕی پێ ئەهێنا وەك (عمر، عثمان و ......) وە (100) های تر لە یاران. هەشیان بوو دڵی داخرابوو چاوی راستی ەدەبینی و باوەڕی نەدەهێنا بەردەوام بوو لسەر بێ باوەڕی و دژایەتی ئیسلامی دەكرد وەك (وەلیدیكوڕی مغیرە) ئەشی زانی قورئان وەحیە و سەر ئەكەوێت بەڵام هەر دژایەتی دەكرد
پرسیار\ ئەمە بە چیبرۆك و داستان لە قورئاندا باس كراوە لە چ سوورەتێكدایەو ژمارەی ئایەتەكانی چەندن؟
6- یەكەم وشەی قورئان (اقرا) بوو خوێندنەوە و نووسینس و زانست گرنگی تایبەتی پێدراوە لە ئیسلامدا پێغەمبەریش ( درودى خواى لەسەر بێت) ئایەت بە ئایەت و سورەت دوای سورەت بە یارانی لەبەر دەكردهەمیشە هانی دەدان بۆ گوێ گرتن لە قورئان، (عبدالله كوڕی مەسعود رەزای خوای لەسەر بێت ئەفەرموێ پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) پێی وتم قورئانم بەسەردا بخوێنە عەرزم كرد قورئان بۆ تۆ دابەزیوە و من بە سەرتدا بخوێنم؟ فەرموی حەز دەكەم لە كەسانی تری ببیستم عبدالله دەەرموێت سەرەتای سوورەتی (نساو)م بۆ خوێندەوە تا گەیشتمە (فكیف اذا جئنا من كل مە بشهید وجئنا بك علی هوالاء شهیدا)41 النساء
فەرمووی بەسە بەسە عەردوو چاوەكانی فرمێسكیان پێدا هاتە خوارەوە.
لە ژیاننامەی پێغەمبەردا( درودى خواى لەسەر بێت) باس كراوە كە بیچ باوەڕەكان قورئان خوێندنیان لە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) تێك ئەدا بەوی منداڵ و گێلە پیاوانیان لێ كۆ دەكردەوە بۆ ئەوەی سەرقاڵی درووست بكەن و خەڵكان گوێیان لە قورئان نەبێت،
پرسیار\ ژمارەی ئەو ئایەتەو ناوی ئەو سوورەتە بنوسە كە باس لەوە دەكات كە بێ باوەڕان بەم كارەناشیرینە هەڵدەستان؟
7- لە كەش و هەوای سێبەری سوورەتی (النساء) دا باوەڕداران هەست بە داد پەروەری دەكەن لە خێزان و كۆمەڵگە و دەوڵەتدا بە درێژایی مێژوو كە لەم ئایەتەدا هەستی پێ دەكرێت (و اذا حكمتم بین الناس ان تحكموا بالعدل) النساو 58
لە ژیانی پێغەمبەری ( درودى خواى لەسەر بێت) سەروەرماندا بەسەراتی (طوعمە ی كوڕی عیبریق) كە یەكێكە لە هاوەڵان خیانەتێكی لە جوولەكەیەك كرد كە درعەیەكی لا بوو، هاتنە خزمەت پێغەمبەر كە دادگاییان بكات پێغەمبەر بێ تاوانی گوعمە رابگەیەنێت ئەویش بە شاهیدی هەندێك لە یاران بە پەلە خوای پەروەردگار قورئانی دابەزاند و تاوانباری گوعمەی راگەیاند بەمەش گوعمە مەدینەی بەجێهێشت و هەڵهات بۆ مەككە و پاشگەز بوویەو لە ئیسلام. ئەمەش ئەوە دەگەیێنیت كە ئیسلام دادپەروەرى پیادە دەكات با زیانی بۆ موسڵمانیش هەبێت مافی نەیارانی ئەپارێزێت ئەمەش بەڵگەیە بۆ دادپەروەری رەها لە كۆمەڵگای ئیسلامیدا.
(انا انزلنا الیك الكتاب بالحق لتحكم بین الناس بما اراك الله...........) النساو105-113
پرسیار\ لە ئایەتێكی قورئاندا خودا فەرمان دەكات بە داد پەروەری و دوور كەوتنەوە لە ستەم ژمارەی ئەو ئایەتە و ناوی سوورەتەكە بنوسە؟
8- (الاسراو و المعراج) موعجیزەیەكی تایبەە بۆ پێغەمبەر بوو بە هۆی ناساندنی نازناوی (الێدیق) بۆ (ئەبوبەكر) هەروەها بوو بە هۆی پاشگەزبوونەنەوەی هەندێك لوانەی كە باوەڕیان لاواز بوو لە قۆناغەی كاروانی بانگەوازدا وە لە بەر گرنگی ئەمموعجیزەیە سووەتی (الاسراو) و سوورەتی(النجم) و سوورەتی (المعراج) وە لە سەرەتای باسكردنی ئەم موعجیزەیەوە هۆش و بیۆی موسڵمانان سەرقاڵی ئەم باسە بوون ئەو ئایەت و بەڵگانە كە پێغەمبەر بینینی هەموویان دیمەنی ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی بوون كە بەلای زانایانی حەدیپەوە دەگەنە 20 بیست. دیمەن، كە لە سوورەتی (الاسراو و النجم)دا لە یەكەمیاندا (لنریه من أیاتنا) لە دووەمیاندا (و لقد رأی من أیات ربه) لە سوورەتی (الاسراء)، (رؤیا) هاتووە. واتە پێغەمبەر بینی
پرسیار\ئایەتەكەو وەڵامەكەی بنووسە؟
9- سەرەتای پەیوەندی پێغەمبەرو جبریل لە ئەشكەوتی (حرا) دا دەستی پێكرد بەم شێوەیە خۆی ناساند بە پێغەمبەر ( ئەی پێغەمبەر تۆ پێغەمبەری خودای منیش جبریلم، ئەم پەیوەندیە تازە دەبوویەوە بە ابەزاندنی هەموو ئایەت و سورەتێك جوبرەئیل جار جار لە شێوەی مرۆڤدا لەگەڵ پێغەمبەر دادەنیشت یاران گوێیان لەو وتوو وێژەیان دەبوو ئەم بەسەرهاتەیش لەحەدیپی دووەمی (أربعین نویی) دا هاتووە كە باس لە ئیمان دەكات، لە سوورەتی(البقرە)دا لە ئایەتێكدا ئەم باسە كۆ بوەتەوە
پرسیار\ ئەو ئایەتەی سوورەتی (البقرە) كە باس لە ئیمان دەكات بنووسە لەگەڵ ژمارەی ئایەتەك؟
10- نوێژ كۆڵەكەی سەرەكی ئیسلامە، نوێژ تایبەتمەندیەكی هەیە لە هەڵس و كەوتی رۆژانەی موسڵماناندا، نوێژهۆكارە بۆ پاك و خاوێنی دڵ و ەروون و جەستەی موسڵمان، هۆكارێكی سەرەكییە بۆ راست و دروستی پەروەردەی كۆمەڵگە، هۆكاری بە هێز كردنی پەیوەندی كۆمەڵایەتییە بە تایبەتی نوێژی جەماعەت و جومعە و جەژنەكان، نوێژنیشانەی یەكریزی و هاو هەڵوێستی و یەك دەنگی رامیاری و فیكری و دادپەروەری یە لە ژیانی موسڵماناندا كاتەكانی و شێوەی بە جێهێنانی و جێ بە جێ كردنی بەڵگەی شارستانی و مەدەنیەت و خۆشەویستیە، لە فەرموودەدا هاتووە هەر نوێژ خوێێك واز لە رەوشتی ناشیرین و نەشیاو نەهێنێت، هیچ دەستكەوتێكی نابێت دوور كەوتنەوە لە خوا نەبێت، نوێژ مەرج و پێویستی خۆی هەیە لەوانە روو كردنە كەعبە، لێكۆڵینەو زانستییە جیۆلۆجیەكان ئەوەیان سەلماندووە لە ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تر كە شاری مەككە مەڵبەندی هێزی كێش كردنە لەسەر زەوی وە كەعبەش لە ناوەڕاستی مەككەدایە.
پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) حەزی بە ژیانی مەككە دەكرد حەزی لە روو كردنە كەعبە دەكرد لە نوێژەكانیدا دوای 16 مانگ ژیان لە مەدینەدا لە 17ی شەعبانی ساڵی 2ی هیجری ئاواتەكەی هاتەدی.
پرسیار\ئەو ئایەتە پیرۆزەی كە باس لە گۆڕینی قیبلە دەكات بنوسە و لە چ سوورەتێك دایە؟
11- پاش گەیشتنی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) بۆ دەورووبەری مەدینە لە سەفەری كۆچیدا یەكەم ئیش كە كردی كردنەوەی مزگەوتی (قباء) بوو وە حەزی دەكرد وسڵمانان هەمویان بەشداری لە دروست كردنیدا بكەن بەم كارەش بناغەی شارستانی كۆمەڵگەی دامەزراند مگەوتی كردە مەڵبەندی رۆشنبیری و رێنموویی موسڵمانان، مزگەوتی كردە باڵاخانەی پەرلەمان، مزگەوتی كردە وەزارەتی داد، كردیە مەڵبەندی پەروەردەیی، كردیە پێگەی دەوڵەت و فەرمانڕەوایی، بۆیە دووڕووەكان ترس و بیمی مزگەوت چووە دڵیانەوە بۆیە ویستیان مزگەوتێكی تر بنیاد بنێن بۆ درووست كردنی جیاوازی و دووبەرەكی لە نێوان موسڵماناندا بە ناوی مزگەوتی (الخوار) بۆیە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) فەرمانی دا بە رووخاندنی و سواندنی، مزگەوت لە ئیسلامدا رەمزی پاك و خاوێنی دڵ و دەروون و جەستەی موسڵمانانە، رەمزی بە یەەوە بەستنی دڵەكانیانە و برایەتیانە. مزگەوتی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) بوو بە دووەم مزگەوت لە پیرۆزیدا پاش (مسجد الحرام) بۆیە موسڵمانان گرنگی تایبەتی پێدەدەن قورئانیش ئاماژە بە گرنگی مسجدالحرام و پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) دەدات
پرسیار\ ئەو ئایەتانە كامانەن كە باس لە گرنگی مسجدالحرام و مزگەوتی پێغەمبەر دەكەن؟
12- دوای ئەو هەموو دڵگرانی و قۆناغە هەستیارو ناخۆشانەی كە دڵ و دەروونی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) ی داگرت لەو كاتەیكە پڕو پاگەندەی نەشیاو و بەد رەوشتی بڵاو كرایەوە بەرابەر دایكی باوەڕداران خاتوو (عائشە)ی خێزانی كە لە لایەن دووڕووەكانەوە بۆی هەڵبەسترا بە ناوی رووداوی (الافك) بەلای زانایان و راڤەكەرانی قورئانەوە ئەم رووداوە كاریگەرە بەڵگەیەكی زۆر ئاشكرایە لەسەر وەحی و راستی قورئان، پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) رامابوو نەیدەزانی چۆن رووبەرووی ئەم پڕو پاگەندەیە ببێتەوە وەك مرۆڤێك پرس و راوێژی لە گەڵ یارانی دەكرد و ئەوانیش سەرسام مابوون دەیانگوت لە چاكەو داوێن پاكی زیاتر هیچبەدی ناكەین لە دایكی باوەڕداران خاتوو (عائشە)، بۆ ماوەیەك ئەم سەرسامی و دڵتەنگیە باڵی بەسەر پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت) و یارانیدا كێشا تا خوای گەورە موژدەی داوێن پاكی و دووری دایكی باوەڕداران خاتوو (عائشە) ی بە پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت) و یارانی راگەیاند بە ئایەتی ( لو لا اذا سمعتموه ظن المؤمنون والمؤمنت بانفسهم خیرا و قالوا هذا افك مبین) بەمەش تەجروبەیەكی ئاوزەو جوانمان دەست دەكەوێت بەرامبەر رووبەرووبونەوەی پڕوپاگەندەكردن دژ بە موسڵمانان وە چۆنیەتی هەڵوێست كردن لەو كاتانەدا
پرسیار\ ناوی 3 ەو كتێبانەی كە لەسەر ژیانی دایكی باوەڕداران خاتوو (عائشە) نووسراون لەگەڵ ووسەرەكانیان
13- پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت) پێشەنگی هەموو بانگخوازانە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا بە شایەتی دۆست و ناحەزان ئەم راستیەی لە ژیانی 23 ساڵەی پێغەمبەرایەتیدا هاتەدی هەر وەها گەیشتن بە ەسەڵاتی دونیایی و بنیاد نانی دەوڵەتی قورئان و دادپەروەری داكۆكی كردن لە مافی ماف خوراوان و هەموو مافێكی دیاری كراو لە ژیانی مرۆڤەكاندا ئەمەش لە ژیانی مێژووی مرۆڤایەتیدا لە پێش خۆیەوە هیچ پێغەمبەرێك و هەڵكەوتووێك و سەركردەیەك نەیتوانیوە لەو ماوە كەمەدا بگاتەئەو ئامانجانە ، هەر وەكو چۆن(مایكل هارتی) ئاماژە بەم راستییە دەكات كە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) یەكەم كەسێكە كە توانیویەتی بگات بەو ئامانجانەی كە خۆی ئەیەوێ لە ماوەیەكی زۆر كەمدا.
شایەنی باسە هەر لەو قورئانەدا گازەندە و سەرزەنشتی پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت) كراوە لە چەندین هەڵوێست و بڕیاردا . لەوانە سەرزەنشت كردنی بە هۆی هەڵوێستێكیەوە كە بەرامبەر بە نابینایەك نواندی. كە بە بۆچوونی پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت) سەرقاڵی كاری بانگخوازیە لە گەڵ سەرانی قوڕەیشدا كە لە سوورەتی (عبس) دا ئاماژەى پێ كراوە، (عبس و تولی ان جاؤه الاعمی و ما یدریك لعله یزكی او یزكر فتنفعه الذكری) زۆر جاران كە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت) ئەگەیشت بەو كەسە ئەی فەرموو ( مەرحەبا لەو كەسەی لەسەر ئەو خوا سەرزەنشتی كردووم.
پرسیار\ ناوی ئەو هاوەڵە كێ بو
14- حمزە ی مامی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) ناوی پەیوەستە بە سەرەتای راگەیاندنی بانگەواز بە ئاشكرا لە مەككەدا وا ناسراوە كە داكۆكیەكی بێ وێنەی لە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) و ئیسلام كردوە بە درێژایی تەمەنی چەندین هەڵوێستی مەردانە و پڕ سەروەری لە مێژووی ئیسلامدال تۆمار كردوە ، لەوانە:
1- هەڵوێستی لە گەڵ ابوجهل لە كاتی بەربەرەكانێ ابوجهل دژ بە پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت )
2- هەڵوێستی پاڵەوانانەی دژ بە پیلانەكەی جولەكە كە دژ بە پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت ) ئەنجامیان دا لە شام.
3- دەوری كارای لە هاوسەرگیری كردنی پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت ) و دایكی باوەڕداران خدیجە
4- فراوان بوونی ژمارەی موسڵمانان دوای راگەیاندنی كە موسلّمان بوو بە هۆی ئازایەتی و هێز و ناوبانگی لە ناو قریش دا
5- دیفاع كردن لە پێغەمبەر و یارانی لە كاتی بێ دەسەڵاتی و برسی كردنیان لە ناو مەككە
6- بەشداری كردنی لە غەزای بەدری گەورە
7- شێوەی شەهید بوونی كە بە دەستی (وەحش) بە ڕم شەهید كرا
8- ئەو فەرمودەیەی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )كردی بە مەدالیایەك لە گەردنی دا كە بریتی بو لە سیدالشهداو حمزە
9- لە كاتی وەستانی پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت ) لەسەر لاشەی پیرۆزی رووی تێكرد و فەرموی:رحمك الله یا عم فقد كنت وصولا فعولا فوالله لان اڤفرنی الله بالقوم لامثلن بسبین منهم
پرسیار\ دوای ئەم هەڵوێستانە رێزی تایبەتی پێغەمبەر بۆ حمزە ئایەتێك دابەزیە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لەم بارەیەوە ئەو ئایەتە كامەیە، لە چە سورەتێك دایە، و پێغەمبەر چی فەرموو دوای دابەزینی ئەم ئایەتە؟
15-داستان و بەسەرهاتی موسڵمان بوونی (سلمان فارسی) بە شێوازێكی دیارو پڕ دەرسو ئامۆژگاریە بۆ گەیشتن بە راستی و تینویەتی شكاندن لە رێگەی تاقیكردنەوە و رووداوەكانی مێژوو، ئەمەش گەورەیی كەسایەتی سەلمانی راستگۆ دووپاتدەكاتەوە، سەلمانێك بەشداری بەدروو ئوحۆدی نەكردووە لەو سەردەمەدا بەندەیەكی ئازاد نەكراو بوو. بەڵام لە جەنگی (خەندەق)دا كە هەموو بێ باوەڕان و دووڕوەكان و نەیارانی ئیسلام هێرشیان هێنا بۆ سەر مەدینە دوای ئەوەى كە كارەساتى دڵتەزێنى ئوحۆد بیر نەچووبوویەوە، بە ئاماژەی سلمان پێغەمبر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دەورى مەدینەی هەڵكەند ئەمەش عەرەبەكانی هێنایە سەرسۆڕمان، چونكە ئەو شێوە و تەكتیكەیان پێشتر نەبینیبوو پێغەمبەریش( درودى خواى لەسەر بێت ) بە گوێی كردوو دەوری مەدینەیان هەڵكەند. پێش نیاری (نێیح ى كوڕی مەسعود) لە تێكدانی پەیوەندی جولەكە و قوڕەیش دەوری هەبوو و ویستی خودا وا بوو قوڕەیش شكست بهێنێت و موسڵمانان سەربكەون.
پرسیار\ لە چە سوورەتێكدا خودای پەروەردگار ئەم بەسەرهاتە لە قورئاندا باس دەكات؟
16-دیاردەیەكی قورئانی بێ هاوتا لە مێژوودا قورئان باسی دەكات كە باس لە مێژووی ئایینەكان دەكات كە بەرنامەیەكی تایبەتی هەیە لە بزاڤە چاكسازیەكاندا كە بە شێوەیەكی قۆناغ بەندی لە ماوەی 23 ساڵدا چاكسازیەكی بێ وێنەی كرد، لە رەمەزانی 610ى میلادی تا ذىالحجە 632 هەموو زانایان و مێژوو ناسان و كۆمەڵناسان كۆكن لەسەر ئەوەى كە پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت ) لە تەمەنی63 ساڵیدا وەفاتی كرد لە تەمەنێكی 40 ساڵ پێش پێغەمبەرایەتی، 13 ساڵ بانگخوازی لە مەككە و 10 ساڵ لە مەدینەدا، كە كۆچی كە كۆچی دواییەكەی لە سەرەتای ساڵی 11ى كۆچیدا بوو، موسڵمانان گرنگیەكی زۆریان دەدا بە قورئان لەبەر پاراستنی و خوێندنی و لەبەر هەڵدانی زانستی تازە بە ناوی (زانستی قورئان) لە رەوانبێژی و عەرەبی و فیقە و ئەحكام و ....
هەروەها گرنگی دانی زانایان بە ژمارە و وشە و پیتەكانی قورئان شتێكی شاراوە نیە لای موسڵمانانی سەرەتای ئیسلام كە پێشەوا علی () پرسیاری لێكرا دەربارەی ئایەتەكانی قورئان، بە ژمارە وەڵامی دایەوە كە ئەمەش تۆمار كراوە لە كتێبە زانستیەكاندا.
پرسیار\ژمارەی پیتەكان و ئایەتەكان و سوورەتەكانی قورئان چەندە؟
17- جەنگی بەدری گەورە بەردەوام مێژووی ئیسلام شانازی پێوە دەكات لە دڵ و دەروونی موسڵماناندا بە بەردەوامی دەمێنێتەوە جیاكەرەوەی ئیمان و كوفرە، دادپەروەری و ستەمە رەگ و ریشەی داكوتاوە لە باوەڕو شەریعەتدا كۆمەڵێكی كەمی باوەڕدار و راستگۆ و ئیماندار سەركەوتن بە سەر كۆمەڵێكی زۆری بێ باوەڕی ئارەزووبازدا كە ژمارەیان سێ چەندانەی باوەڕدارانە سەدەها و هەزارەها مێژوونوس دەربارەی گەورەیی بەدر پەڕتووكو نووسراویان هەیە بە لای زوَرێك لە مێژوونوسانەوە نەهێشتنی نەخوێندەواری و قەڵاچو كردنی لە جەنگی بەدرەوە سەری هەڵدا بەوەی كە دیلە قوڕەیشیەكان موسڵمانانیان فێری خوێندەواری دەكردو ئازاد دەكران، قەڵاچو كردن و نەهیچشتنی نەخوێندەواری بەردەوام بەرەو پێش دەچوو لە كۆمەڵگای موسڵماناندا تا وای لێهات ماڵ بە ماڵی موسڵمانان چاودێران دەگەڕان نەخوێندەوارانیان كەم دەست دەكەوت تا لە چاخی زێڕینی ئیسلامدا ئاستی زانست گەیشتە ئاستێك كە بەداخەوە لە چەرخی (20)ى زایینیدا نەگەیشتوەتە ئەو ئاستە، ئەوەی جێی داخە لە چەرخی (21)دا ئاماری نەتەوە یەكگرتووەكان ئاماژە بەوە دەكات كە چوار یەكی دانیشتوانی جیهانی ئیسلامی نەخوێندەوارن، كە ئەمەش گورزێكی كاریگەرە كە لە جیهانی ئیسلامی دراوە.
پرسیار\ لە كام سوورەتدا خودای پەروەردگار ئاماژە بە جەنگی بەدر دەكات؟وە لە چە ئایەتێكدا؟
18- بەلای هەندێك توانج دان و رەخنە گرتن لە ئیسلام و پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) كە داكۆكی لە مافی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت گوایە ئیسلام لە دۆڵێكەو مافی مرۆڤ لە دوَڵێكیتر ئەم هەژار و ناشارەزایانە بیریان چووە كە زۆرینەی مافی جاڕی جیهانی مرۆڤ لە ئیسلام و قورئان و رەوشتە بەرزەكانی پێغەمبەرەوە ( درودى خواى لەسەر بێت ) سەرچاوەی گرتووە لە ئاشتی و لە جەنگ و لە تووڕەیی و لە خۆشگورەرانی و لە وەفا و لە پابەند بوون بە رێكەوتنەكانەوە ، ئەو هەژارانەی كە ئاوا بیر دەكەنەوە بیریان چووە یان خۆیان گێل دەكەن كە قورئان چەندە داكۆكی لە منداڵ دەكات و چاودێری پەروەردەیی و جەستەیی دەكات تا بگات بە ئامانجەكانی هەروەها بێ ئاگان كە پێغەمبەر( درودى خواى لەسەر بێت ) چەندە رێنمایی جوان و شیاوی هەیە لە وتار و فەرمودەكانیدا دەربارەی مافی مرۆڤ و ئافرەت و موسڵمانان لە ناو یەك و رێز گرتنی مرۆڤەكان نمونەشمان وتاری حەجی ماڵئاواییە كە بنەمای مافی مرۆڤ و رێزی و هەموو ئەو مافنەیە كە ئەمرشۆ تەنها دروشمە و ئەو لە ژیانی (23)ی ساڵەی خۆی بەرجەستەی كرد كە ئەمڕۆ كۆمەڵگەى هاوچەرخی مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی.
پرسیار\ ناوی پێنج نووسەرو پەرتووكەكانیان بنووسە كە دەربارەی مافی مرۆڤ بە پێی راگەیاندنی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر سێبەری قورئان و سوننەت نووسیویانە؟
19- لەو بابەت و فكرو هەستیارانەی لەم سەردەمەدا گرنگی پێدەدرێت باسی ئافرەتی موسڵمانی هاوچەرخە لە سەدەی بیست و ئێستاش باس باسی ئافرەتەو ئازادی ئافرەت كە بەداخەوە لە جیهانی ئیسلامیدا هەندیچك بیرمەند و نووسەر یاسەكەیان هرووژاندوە گوایە ئافرەت لە ئیسلامدا ستەمی لێكراوە مافی پێشێل كراوە . بۆ بەر پەرچ دانەوەی ئەم تۆمەت و گومانە هەندێك موسلًمانی بیرمەندو دڵسۆز و لێهاتوو هاتنە میدانی داكۆكی كردن لە ئیسلام و ئەمانەش ئەم جۆرە پڕوپاگەندانانە و گومانانە بڵاو دەكەنەوە بە نەزان و نەفام و لادەر و ناشارەزا ناساند.
ئەوەی جێی داخ و غەمە واقیعی كۆمەڵگەی ئیسلامی چەندین بەڵگەو لەزمەی داوەتە دەست ناحەزان، كە بە ئاشكرا دیارە ئەو كۆمەڵگایانە پابەند نین بەو ئاراستەو بۆچوونانەی كە ئیسلام هەیەتی، بەرامبەر بە ئافرەت و داكۆكی كردن لەسەر مافەكانی كە ئیسلام بە راشكاوانە بۆی دیاری كردووە، كتێبی بیرمەند و زانای بەناوبانگ (البهى الخول)، (ئافرەت لە نێوان ماڵ و كۆمەڵگادا) ئاوازەترین و گرنگترین كتێبە كە لەبارەی مافی ئافرەتەوەنووسراوە. لە بواری خێزان و پەروەردەی ماڵەوە، لە بواری زیاتر هاوسەرگیریەوە، لە بواری ئەو كێشە كۆمەڵایەتی یە هاوچەرخانەوە كە تووشی كۆمەڵگای موسڵمانان دەبێت، وە چەندین لایەنی گرنگی تر.
یەكەم بەردی بناغەی داكۆكی كردنی ئیسلام لە ئافرەت رزگار كردنی بوو لە زیندە بە چاڵ كردن، لە پێش هاتنی ئیسلامدا و لە تێڕوانینە ەڵیە كە هەیانبوو.
پرسیار\ دوو ئایەت و سوورەتەكانیان بنووسە كە باس لەو بارودۆخەی چەرخی نەفامی پێش ئیسلام بكات دەربارەی ئافرەت؟
20- دوای شكاندن و پاشگەز بوونەوی قوڕەیش لە ێلحی خدیبە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لە ناخی خۆیدا بڕیاری دا بە كۆتایی هێنان بە هێزی قوڕەیش لە مەككەدا و رزگار كردنی.
موسڵمانانی ئاگادار كردەوە بە ئامادەبوون بۆ جەنگێك بێ ئەوەی كەس بزانێت كە نیازی روگار كردنی مەككە و كەعبەی هەیە.
بە شێوەیەكی جوان جوان سوپاكەی دابەش كرد بە سەركردایەتی خۆی ئەبوو سەركەوێت و گۆڕان كاری دیار دەبینرا، كۆچی عەباس و موسڵمان بوونی ابوسفیان و لێبوردەی گشتی بۆ قوڕەیش دانیشتوانی مەككە
بە تواچع و هەست كردن بە نیعمەتی سەركەوتن چووە ناو شاری مەككەوە و پەیتا پەیتا سورەتی (الفتح)ى ئەخوێندەوە پاشان مەككە و كەعبەی لە بت و بت پەرستی پاك كردەوە شرك و شركیاتی تێدا نەهێشت بەمەش قۆناغی دەعوە پێی نایە قۆناغێكی تر فەرمانرەوایی مەككە و جەزیرەی عەرەب كەوتە دەست پێغەمبەری ئیسلام.
دیارە ئازاد كردنی مەككە لە (20\رەمەزان\8ى كۆچی)دا بوو.
پرسیار\ لەدوای فەتحی مەككە چ فەرزێك لە فەرزەكان ئیسلام واجب كرا؟
21- ئایینی پیرۆزی ئیسلام بنەما و بڕیار و شێوازی گرنگ و تایبەتی هەیە بۆ پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان لە ژیانی كۆمەڵگەدا لە ژێر ناونیشانی (چۆنیەتی سەردان) لە ناو تاك و خێزانی باوەڕداراندا.
ئەم ئاراستە و شێوازەی ئیسلام لە زۆربەی كۆمەڵگا هاوچەرخ و پێش كەوتووەكاندا پیادە دەكرێت لەم سەردەمەدا بۆ سەردان لە تاك یا خێزان یا هەر سەردانێكی تایبەت. بە مەرج كراوە لە سەر مەوعدی پێش وەخت جێ بە جێ بكرێت و لە كاتی گونجاودا بێت.چونكە كار و پیشەكان زۆرترن لە كاتی بێكاری و بێ ئیشی. داوای لێبوردن كردن لە كاتی مانەوەكەتدا كە بۆی دەچی لە لا بیرت خاوەن ماڵ یان خاوەن شوێنەوە شتێكی ئاساییە دەبێت بە سنگ فراوانیەو وەربگیرێت، داوای یارمەتی و ماوە دان بۆ هەر شوێنێك كردە رووی شێوازی شاراستانییە و چەندین شێوازی پەیوەندی كۆمەڵایەتی تر كە لە كتێبەكانی (تفسیر و فەرموودە و وتەی زانایانەوە) ئاماژەی پێ كرا شێوازی سەردانەكان جۆراوجۆرن، لەوانە سەردانی خزم و كەس و كار یان هاوڕێ و دۆستان یان هەر مرۆڤێكی تر یان سەردانی عەر برایەكی موسڵمان یان سەردانی نەخۆش یان چوون بەدەم هەر كەسێكەوە كە بانگی كردووی و چەندین سەردان و پەیوەندی تری كۆمەڵایەتی جۆراوجۆر كە لە ناوموسڵماناندا جێبەجێ دەكرێت بەرنامە و شێوازێكی تایبەتی لە ئیسلامدا بۆ دانراوە. لە سەردەمەكانی سەرەتای ئیسلامدا ماڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) بەردەوام كراوە بوو بۆ موسڵمانان كەی بیانویستایە سەریان لێدەدا و لە خزمەتیدا دادەنیشتن بۆ زیاتر سوود وەرگرتن لە فەرموودە و ئامۆژگارییەكانی، ئەویش وەك هەموو مرۆڤێك كە پێویستی بە پشووە كاتی تایبەتی خۆی هەبوو و ئازاری تووش دەبوو بەڵام لەبەر شەرم و رەوشت بەرزییەوە دەری نەدەبڕی و یارانیشی هەستیان بەمە نەدەكرد، هەر بۆیە زۆرتر لە خزمەتیدا دەمانەوەبە نیازی سوود وەرگرتن بەڵام خوای پەروەردگار ئایەتی دابەزاند بۆ شێوازی سەردانی ماڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) و رێنمایی بۆ دانان.
پرسیار\ ئەو ئایەتەی كە باس لە چۆنیەتی سەردانی ماڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دەكات چ ئایەتێكە و لە چ سوورەتێكدایە؟
22-جارێكیتر لە گەڵ جاڕی جیهان بۆ مافەكانی مرۆڤ لەگەڵ پیرۆزی و رێزی خوێنی مرۆڤەكان و ئازادی و بیر و ڕا و كار وپیشە و نیشتەجێ بووندا، شارستانی رۆژئاوا تەنها لە لایەنی مادییەوە سەیری مرۆڤ دەكات و وەك كاڵایەكی فرۆشراو یان كڕڕاو هەڵی دەسەنگێنێ و نرخی بۆ دادەنێت هەموو لایەنە رۆحی و مەعنەویەكانی فەرامۆش كردووە بەڵام ئیسلامی پیرۆز بە ڕێز و بەها وە سەیری مرۆڤەكان دەكات، وادەزانێ مرۆڤ (نفضە من الله) واتە بریتیە لە جەستە و لە رۆح. بۆیە لە هەموو دروست كراوەكانی تر بەڕێزتر و سەروەرترە. لەو ساتەوە مافی مرۆڤ رێزی لێگیراو پارێزرا و مرۆڤ بوو بە سەروەری هەموو بوونەوەرەكان.
تواناكانی مرۆڤ بۆ فێر بوون و زانست و داهێنان وە راو بۆچوونی جیا جیا و ویست و حەز كردن لە راست و دادپەروەری و برایەتی و ئاشتی لەو سەرەتایەوە ململانێی نێوان راست و ناڕاست دەستی پێكرد ململانێی دادپەروەری و ستەم دەستی پێكرد ئاكامەكەی چاك و كرداری جوان لە گەڵ باوەر بەرەو بەهەشت لە هەمان كاتدا شەڕو دوژمنایەتی خودا و ستەم و بێ باوەڕی بەرەو دۆزەخ هەندێك ئایەت لە قورئاندا تایبەتمەندن بە رێزی ئینسان و هەڵگرتنی سپاردەی ئەمانەت لەم ژیانەدا.
پرسیار\ ئەو ئایەتە كامەیە كە باس لەوە دەكات كە مرۆڤ ئەمانەتێكی گەورەی لە ئەستۆدایە لە ژیانیدا وە ئەو ئایەتەش كامەیە كە باس لە رێزی ئینسان دەكات؟
23- پێشەوا (بخاری) لە خاتوو عایشەی دایكی باوەڕدارانەوە بۆمان دەگێڕێتەوە و دەفەرموێ رۆژێك بە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )م ووت ئەی پێغەمبەری ( درودى خواى لەسەر بێت ) خودا هیچ رۆژێ هاتووە بە سەرتدا لە رۆژی شەڕی ئوحود ناخۆشتر بێت؟ فەرموى بەڵێ زیاتر ناخۆشیم بینیوە لە لایەن خزمەكانتەوە ناخۆشترین رۆژیان (العقبە) بوو تا پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لەسەر زمانی فریشتەكان فەرموی پێیان ووتم كە ئەی موحەمەد خودای پەروەردگار قسەو هەڵوێستی بێ باوەڕانی بیست من فریشتەی شاخەكانم و خوا ناردوومی كە فەرمانم پێ بكەیت بەوەی دەتەوێت، ئەگەر بتەوێت ئەم دوو شاخە لە یەك دەدەم، پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لە وەڵامدا فەرمووی ئومێدەوارم كە نەوەی ئەم بێ باوەڕانە خودا بناسێت و هاوەڵ بۆ خودا پەیدا نەكات. لە ژیاننامەی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) گرنگی بە لایەنێكی زۆر هەستیار دراوە كە ئەویش نلایەنی بەزەیی و میزهرەبانییە لە كاتی توانادا و پێش بینی كردنی چاكە و خەیر لە داهاتوودا بۆ ئیسلام و مولاسڵمانان هەرچەندە بارودۆخ و قۆناغەكە ترسناك بێت و ناحەزان مەشغوڵی دژایەتی كردنی ئیسلام بن. ئەمە گیانی هەست و ئۆمێدە., خێر بەردەوام بوو لە ژیانی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لە هەموو قۆناغەكانی ژیانیدا وە بە هەمان شێوە لە دڵ و دەروونی یارانیدا دروستی دەكرد، لە جەنگی بەدردا سەركەوتنێكی گەورەی بە دەست هێنا... لە جەنگی ئوحود دا سەركەوت دوای شكستێكی گەورە، لە جەنگی خەندەق دا سەركەوت بەسەر هەموو ناحەزانیدا، لە رزگار كردنی مەككەدا لێبوردەیەكی گشتی راگەیاند بەرامبەر بەوانەی كە چەندەها ساڵبوو ئەشكەنجە و ئازاری خۆی و یارانیان دەدا .
پرسیار\ ئەو ئایەتە پیرۆزە كە باس لە سۆز و میهرەبانی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دەكات كە رەحمەت و نێردراوە بۆ هەموو بوونەوەر چ ئایەتێكە و لە چ سوورەتێكدایە؟
24- ئێمە لە رۆژەكانی كۆتایی رەمەزانداین كە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) رەمەزانی دابەش كرد بە سێ قۆناغ 1- دەی یەكەمی رەمەزان سۆز و میهرەبانی خودای تێدایە 2- دەی دووەمی رەمەزان لێبوردەیی و لێخۆشبوونی خودای پەروەردگاری تێدایە. 3- دەی سێیەمی كۆتایی رەمەزان رزگار بوونی لە دەوزەخی تێدایە.
مانگی پیرۆزی رەمەزان خوێندنگەیەك و مەدرەسەیەكە بۆ فێر بوونی كردار و گوفتار و رەوشتی جوان و بەندایەتی فێری باوەڕداران دەكات بە هاتنی مانگی رەمەزان بۆ سەر شانۆی ژیان میهرەبانی سۆز و برایەتی و بەخشەندەیی لە وانەكانی رەمەزانت. فەرمودەی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )ە ئەوەی بەزەیی نەیەتەوە بەوانەی لە سەر زەوین ئەوەی لە ئاسمانەكانە كە خودای پەروەردگارە بەزەیی نایەتوە پێیدا. لێبوردەیی و لێخۆش بوون لە كاتی دەسەڵاتدا رەوشتێكی بەرزی موسڵمانانە بە تایبەت ئەگەر لێبوردنەكە لەبەر خودا بێت. سۆز و لێبوردەیی هۆكارێكی سەرەكییە بۆ خۆشەویستس نێوان تاكەكان لە كۆمەڵگەدا دڵ و دەرونەكان دەبەستێت بە یەكەوە، كاتێك كە موسڵمانان دەستەكانیان بەرز دەكەنەوە و داوای لێخۆش بوون لە خودای پەروەردگار بۆ خۆی و دایك و باوك و كەس و كار و باوەڕداران و خۆشەویستانی دەكەن. وەك دوعاكەی نوح ( رب اغفرلی و لوالدی ولمن دخل بیتی مؤمنا وللمؤمنین والمؤمنات ولا تزد الظالمین الا تبارا....)نوح28.
لە فورئاندا فریشتەكان دوعا بۆ باوەڕداران دەكەن.
پرسیار\ ئەو ئایەتە كامەیە كە زمان حاڵی فریشتەكانە دوعا بۆ باوەڕداران دەكەن و داوای لێخۆش بوونیان لای خودا بۆ دەكەن؟
25- پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) ژیانی لە گەڵ خێزان و منداڵەكانیدا بەسەر دەبرد وەك گەورەترین پیاوی پەروەردەكەری خێزان هەمیشە دڵخۆشی دەكردن وە هاوكاری دەكردن و هاوكاریان بوو لە هەڵس و كەوتی رۆژانەی ژیانیاندا موسڵمانان ئامۆژگاری دەكات لە گەڵ خێزان و هاوسەرەكانیاندا كە هەڵوێستی جوانو شیاویان هەبێت ( خیركم لاهلە وانا خیركم لاهلی...) واتە باشترینتان ئەوانەن كە لە گەڵ خێزانتان چاك بن و من لە هەمووتان باشترم لەگەڵ خێزانم. ژیانی ئابووری و بژیوی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) وەك زۆرینەی موسڵمانان بوو بەڵكوو ژیانی لە زۆربەی هەژارەكان كەمتر بوو كە گەنجینەو دەسەڵاتی دەوڵەتیش لە بەردەستیدا بوو. خێزانەكانی ژیانیان باشتر و زیاتر نەبوو لە خێزانی هاوەڵانی بەڵكوو ژیانێكی هەژارانە و مام ناوەندیان بەسەر دەبرد زۆر جار برسیەتی و نەبوونی بۆ چەندین مانگ لە ماڵیدا بەدی دەكرا، كە دەگەیشتە ئاستێك حێزانەكانی هاواریان لێ هەڵسێت لە نەبوونیدا تا گەیشتە ئاستی ئەبوبەكرو عمر ئامۆژگاری كچەكانیان بكەن (عایشە و حەبسە و زینب) كە خێزانی پێغەمبەر بوون دەربارەی ئەو سەرزەنشت و گلەییانەی كە هەیانبوو لە ماڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )دا دەی فەرموو من خودا نەیكردووم بە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) تا بە تووڕەیی و وەزیری بژیم من خودا ناردومی وەك مامۆستایەك و ئەزمونبانێك لە گەڵ كەسانیتردا ژیان بەسەر بەرم، وەك دەفەرموێ (الم تبعپنی الله ممننا ولكن بعثنی معلما میسرا). دوای ئەوەی ئایەتی هەڵبژاردنی خێزانەكانی لە ژیان بەسەر بردن پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )یان كە خودای گەورە فەرموی ( .......) احزاب 29.
خێزانەكانیشی خودایان بە خودای خۆیان و خۆیان بە هاوسەری پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) هەڵبژارد و ژیانی دونیایان كردە قوربانی رەزا بوونی خودا و پێغەمبەرەكەی جگە لە خێزانێكی نەبێت.
پرسیار\ ناوی ئەو خێزانەی چی بوو كە ژیانی دونیای هەڵبژارد وە دژ بە ئایەتەكەی قورئان هەڵوێستی وەرگرت و رەزا بوونی خودا و پێغەمبەر پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )ی خودای كردە قوربانی دونیا؟
26- قورئانی پیرۆز دوا پەرتووكی خودای پەروەردگارە بۆ دوا پێغەمبەر كە دابەزیە سەر دڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) بۆ ئەوەی رێ پیشان دەربێت بۆ مرۆڤەكان و بیكەنە دەستورو یاسای ژیانیان. خودا دەستووری دا بە بەندەكانی تا قورئان بقارێزێن لە هەموو گۆڕان و دەستكاری و زیاد و كەم كردن بە پێداچوونەوی قورئان لە لایەن جبریلەوە لە خزمەت پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )دا لە مانگی رەمەزانی هەموو ساڵێك زۆرێك لە یاران گوێیان لەو پێداچوونەوەیە هەبوو هەڵە و كەم و كورتیەكانیان لەو كاتەنەدا كە گوێیان لێبوو راستیان دەكردەوە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) فەرمانی كرد بە هاوەڵانی بە نووسینەوەی قورئان وەك خۆی كە چۆن دابەزیوە بە رێنمایی جبریل وەك ریزبەندی ئایەتەكان و سوورەتەكان كە ئێستە هەیە بەم جۆرە زانستە دەوترێت زانستی قورئان خوێندن بەو شێوەیەی كە رێك خراوە و بۆ كەس نیە دەستكاری ریزبەندی ئایەتەكان و سوورەتەكان بكات و ناوو وێنەی شێواز و پیتەكانیدا.
پرسیار\ ناوی پێنج سوورەت لە سوورەتەكانی قورئان بڵێ كە تایبەتە بە ناوی پێغەمبەران و پیاو چاكانەوە؟
27- شەوێك لە شەوانی دەی كۆتایی رەمەزان ناوی شەوی (لیلە القدر)ە شەوی قەدریش یەكێك لە سوورەتەكانی قورئانی بە ناوەوەیە ئەویش سوورەتی القدرە كە 27ەمین وشەی سوورەتەكەیە هەندێك نهێنی و ئیعجازی لێ بەدی دەكرێت لەوانە (تنزل الملائكە والروح فیها باذن ربهم من كل امر) وشەی (الامر) یش 72 جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە هەندێك بۆ مرۆڤ و ژیان هەندێك بۆ پاداشت و سزا وە هەندێك بۆ رۆژی دواییە ( وقچی الامر والی الله ترجع الامور) البقرە 210 (.......)ال عمران 154 (.......) الاعراف 54 (........) هود 133 لە ئامۆژگاریەكانی پێغەمبەران (..........) الشعرا 107 پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) چەند بنەمایەك و رێنمونیەكی بۆ دانراوە كە شوێن كەوتەی بێت لە شەوی (القدر)دا دەبێت موسڵمانان بەرنامە و یاسا و فەرمان و سنوورەكانی خودایان بیر بكەوێتەوە بۆ ئەوەی ئاشتی و ئارامی دەروونی و هەست كردن بە تام وچێژی ئیمان ئیمانمان بۆ بگێڕێتەوە و بیر لەوە بكەینەوە بە هۆی چییەوە رێز لەم شەوە گیراوە كە پەرەستش تیایدا خێری 1000 مانگی هەیە دیارە لەبەر رێزی قورئانە كە لەو شەوەدا دابەزیوە.
پرسیار\ ئەو ئایەتەی كە باس لە (الشریعە والامر) دەكات كە رێنموویی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) ی كردووە كام ئایەتەو لە چ سوورەتێكدایە؟
28- كات و ژیانی مرۆڤ و بژیو و شارستان و پێشكەوتنی وەستان لەسەر بەكار هێنانی كات و سوود لێ وەرگرتنی، لە كۆنەوە وتراوە كە كات لە ئاڵتوون بە نرخ ترە وە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )یش گرنگی تایبەتی بە كات داوە و هەروەها بە گەنجێتی و تەمەنی مرۆڤەكانی داوە كە لە رۆژی دواییدا پرسیاریان لێ دەكرێت كە ژیانتان چوۆن بردە سەر و لاویتان چۆن گوزەراند؟ و داوامان لێ دەكات بەرنامەرَێژیمان هەبێت بۆ بەسەر بردنی كات و ژیانمان و ساتەكانی ژیانی رۆژانەمان دابەش بكەین ساتێك بۆ پاڕانەوە و ساتێك بۆ پێداچوونەوەی ژیانی رابردوو و ساتێك بۆ بیر كردنەوە لە دروست كراوەكانی خودا و ساتێك بۆ پەیدا كردنی پێداویستیەكانی ژیان بەمەش پەیوەندیەكی راستەوخۆ لە نێوان ژیانی دونیا و بەرجەستە كردنی پێویستیەكانی مرۆڤ بەدی دەكرێت ئیسلامیش بیر و باوەڕو ژیان و مافی خودا و مرۆڤەكان دەبەستێت بە یەكەوە چونكە ئیسلام ئایین و ژیان و دونیا و پاشە رۆژە.
پرسیار\ چەند جار وشەی (الدنیا) و وشەی (الاخرە) لە قورئاندا هاتووە؟
29- خەریكە مانگی رەمەزانی پیرۆزی ئەمساڵیش ماڵئاواییمان لێ دەكات حۆشبەختی و سەرفەرازی بۆ ئەو كەسانەی توانیان پێشوازی بكەن و لە گەڵیدا بژین و ئەرك و مافەكانی رەمەزانی جێبەجێ كردبێت بە خوێندنگایەك بۆ پەروەردە كردنی دڵ و دەروون و ئەندامەكانی بە پاراستنیان لەو شتانەی كە قەدەغە كراون وەك پێشەوا (غزالی) ئەفەرموێ لە رۆژووی گشتیدا كە بەداخەوە ئەمڕۆ بووە بە رۆژووی تایبەتی بە تایبەت كە زۆربەی رۆژووەوانان تەنها تینوو برسی و ماندوو بوونیان بۆ دەمێنێتەوە پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) ئاگادارمان دەكاتەوە بەوەى [كم من ێائم لیس له من ێومه الا الجوع والعطش] او [من لم یدع قول الزور والێمل به فلیس الله حاجە فی ان یدع طعامه مشرابه] وە چەندین فەرموودەی تر كە باس لەوە دەكەن رۆژوو ئەو رۆژووەیە كە رۆژووەوان پەروەردە بكات بە خوو و رەوشتی جوان و توانای تایبەتی بداتێ لە بواری پەروەردە و سلوكی رۆژانە یەكێك لە ئیعجازەكانی قورئان كە لە ئایەتەكانی قورئان بەدی دەكرێت لە سوورەتی البقرە اە ئایەتی 183-187 ئەوە بە دى دەكرێت كە موسڵمان دەگاتە ئاستێكی پەروەردەیی و خۆپاراستن بە پۆشینی پۆشاكی (تەقوا) وەك دەفەرموێت (لعلكم تتقون) و (لعلكم یتقون).
پرسیار\ لە ئایەتێكدا خودای گەورە پاداشتی رۆژووەوانان باس دەكات ئەو ئایەتە كامەیەو لە چ سوورەتێكدایە؟
30- پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لە فەرموودەیەكدا دەفەرموێت (الصائم فرحتان فرحە یوم الفطرە و فرحە یوم لقاء ربه) بۆ رۆژووەوان دوو خۆشی هەیە یەكێكیان لە كاتی رۆژوو شكاندندا دووەمیان گەیشتن بە خودای پەروەردگار كە پاداشتی رۆژووەكەیەتی بۆ موژدەی رۆژوو شكاندنە كە یەكەم بەرە بەیانی رۆژی جەژن دەگرێتەوە كە رۆژووەوان تونیویەتی بەسەر شەیتان و ئارەزووەكانی زاڵ بێت و توانیویەتی ئەركی بەندایەتی خۆی جێبەجێ بكات لەو مانگەدا كە جێی خۆیەتی دڵخۆش بێت و پاداشتیش وەربگرێت پاداشتەكەشی رزگار بوونە لە ئاگری دۆزەخ و چوونە ناو بەهەشت لە فەرموودەی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت )دا هاتووە كە فریشتەكان سەر رێگاكان دەگرن لە بەرە بەیانی جەژندا دیاری دابەش دەكەن بەسەر ئەوانەی رۆژووی رەمەزانیان گرتووە وە بەو زرۆژە دەوترێت رۆژی وەرگرتنی دیاری ئەو رۆژە پیرۆز بێت لە رۆژووەوانانی مانگی رەمەزان كە بە باوەڕێكی بە هێزەوە بە پەشیمان بوونەو لە گوناە و تاوان وە بە بەڵێندان بە بەردەوام بوون لەسەر بەندایەتی راستەقینە وە بە وەرگرتنی دیاری و سەوقاتی كە خودا پەیمانی داوە كە ئەویش لێخۆشبوونە لە هەموو گوناهەكانی تەمەنی رابردوو ، پیرۆزتان بێت ئەی ئەوانەی كە بە نیەتێكی راست و درووستەوە پیرۆزباییتان لەو مانگە كرد كە توانیتان وزەو توانایەكی ئیمانی پاشەكەوت بكەن كە بەشی ساڵی داهاتووتان بكات پیرۆزتان بێت ئەی ئەوانەی توانیتان لە مانگی رەمەزاندا هەژاران و بێنەوایان دڵ خۆش بكەن بەوەی چۆن خۆتان و ماڵ و منداڵتان پێشوازی لە جەژن دەكەن ئاوا ئەوانیشتان دڵخۆش كرد .
پرسیار\ ئەو رووداوە دروست و راستەی كە باس لەوە دەكات لە ژیانی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دا پێی هەڵساوە بە دڵخۆش كردنی كەسانی تر؟
فەرموو كلیك بكە بۆ بینینى پرسیارەكان