پەیامى پیرۆزى ئیسلام لە ئەوروپا
زۆرجار باس لەوە كراوە كە ئاینى ئیسلام یەكێكە لە ئاینە زۆر بلاوەكانى سەر زەوى، بەڵام جگە لەوەش ئێستا ئەم ئاینە یەكێك لە زۆر خێراترین ئاینەكانى سەر ئەم زەویە بە تایبەتى لەوڵاتانى ئەورپا، ئێمە لێرەدا بە چەند وێنەیەكتان ئاشنا دەكەین كە باسن لە لێشاوى بەرەو ئیسلام هاتنى خەڵكانى ئەوروپاو ئیسرئیلى و ئەمریكى.، لەگەڵ ئەوەى كە نەتوانرا زۆرترین وێنەكانى پیشان بدرێت بەڵام تۆ ئەتوانیت بە كلیك كردن لەسەر ئەم لینكانەى خوارەوە بە چاوى خۆت هەموو ئەو دیمەنانە ببینیت كە هەمو كات بۆ من و تۆى موسڵمان جێگەى سەربەرزى و دڵخۆشین،
بەڕێزان ئیسلام هەر ئەو دینەیە كە بە درێژایی مێژوو باسكردن و ناوهێنانى لە شوێنێكى وەكو ڤاتیكان قەدەغەبووە، بەڵام واقیعی بوونى ئەم دینە وا لە پاپای ڤاتیكان دەكات كە بانگى گەورە زانایانى موسڵمانان بكات بۆ حیوارو گفتوگۆو دەربارەى پێكەوە ژیانى ئاینەكان لە هەموو دنیاداو بە تایبەتى لە ئەوروپاو ئەمریكا، هەر ئەمەش بووە بناغەى ئەوەى كە زۆرێك لە موسڵمانان ئێستا لە نێو كلێساو ەرستگاكانى مەسیحیەتدا تەراویح دەكەن
.
• ئەمە وێنەى بنەماڵەیەكە كە لە نەمسا لەسەر دەستى بانگخوازێك موسڵمان بونى خۆیان راگەیاندووە.

ئەمە وێنەى یەكێك لە سینەماكارەكانى نێو هۆلیود بووە، بەڵام پاش موسڵمان بوونى بڕیار ئەدات
یەكێك لە گرنگترین كارە یەكەمەكانى بەجێهێنانى فەریزەى حەج بێ .

• حەنان تورك كە خۆى ماوەى چەند ساڵێكە موسڵمان بووەو بڕیارى باڵا پۆشی داوەو وازى لە كارى نواندن هێناوەو بریارى داوە لە خزمەتى ئیسلامدا بانگەواز بكات، پاش سەردانى كردنى بۆلاى هونەرمەندێكى ئیتاڵى و گفتگۆیەكى زۆر ، سەرەنجام هونەرمەندە ئیتاڵیەكەش لەسەردەستى حەنان تورك موسڵمان دەبێت

.
• ئافرەتێكى یەهودى كە بۆ كارێكى تایبەتى روو لە وڵاتى مەغریب دەكات بەڵام لەىَ خواى گەورە هیدایەتى ئەداو وەك زۆرێك لە خوشكانى ئەم كاروانە دێتە نێو باوەشی ئیسلامەوە
. • ماوەیەكە گوێبیستى ئەوەین كە تێرى هێنرى یاریزانى هەڵبژاردەى فەرەنساو یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى لە ئیسلام ساردبۆتەوە یا پەیوەندى بە ئیسلامەونەماوە یا هەر نەیبووە، بەڵام ئەم دیمەنانە ئەومان پیشان دەدات كە هێنرى یەكێكە لە باوەردارەكان و قەناعەتى تەواوى بە ئیسلام هەیەو خۆشی بە موسڵمانى تەواو دەزانێت، هەر لە لینكەى خوارەوەدا تۆ دەتوانیت گوێبست و بینەرى چاوپێكەوتنى ناوبراو ببیت كە باس لە موسڵمانێتى خۆی و دینى ئیسلام دەكات


http://www.youtube.com/watch?v=cZ8IbpMuqhg&feature=related
http://www.youtube.com/watch?v=ZG4NWf8KVR4