درێژه‌ی بابه‌ت
د.كەمال میراودەلی سەردانى مامۆستا عوزێر دەكات

د. كەمال میراوەلی بە مەبەستى بەسەركردنەوەى جەنابی مامۆستا عوزێر وەكو كەسایەتیەكى ئاینى و خاوەن پێگەیەكى جەماوەرى لە كوردستان، سەردانى جەنابی مامۆستاى كرد لە ماڵى خۆیان لە شارى سلێمانى.
 لە دانیشتنێكدا كە نزیكەى كاتژمێر و نیوێكى خایاند د.كەمال خۆشحاڵى خۆى بە سەردانى كردنى بۆ ماڵى مامۆستا دەبرى و رایگەیاند كە زۆر خۆشحاڵم لە نزیكەوە دێمە خزمەتى مامۆستا عوزێرو پشت بەخوا ئەم یەكەمین سەردانەم سەرەتایەك ئەبێت بۆ دووبارە  هاتنەوەم بۆ خزمەتى مامۆستا، لەلا یەن خۆیەوە مامۆستا عوزێر زۆر بە گەرمى بەخێرهاتى د.كەمالى كردو خۆشحاڵى خۆى بۆ . 


ئەو سەردانە دەربڕی، لە تەوەرەیەكى تردا باسیان لە دەرئەنجامەكانى هەڵبژاردن كردو د. كەمال رایگەیاند كە جۆرى ئەو خروقات و تەزویرە زۆرانەى كە لە شارەكانى هەولێرو دهۆك كران بە هەموو شێوەیەك ئەنجامى هەڵبژاردنەكانى گۆرى، ئەگەر نا د.كەمال تاكە كەسێك بوو كە زۆرترین دەنگى خەڵكى كوردستانى بۆخۆى مسۆگەر كردبوو بە جۆرێك كە بە تەواوى ببوە ركابەرى سەرەكى سەرۆكى هەرێم، لە تەوەرى كۆتاییدا د.كەمال هیواى خواست كە بە زووترین كات مامۆستا بگەڕێتەوە شوێنى كارى خۆی داواى لە دەسەڵاتدارانیش كرد كە دەست هەڵگردن لە پێشێل كردنى مافى كەسانى.
 شایانى باسە د.كەمال میراودەولی كاندیدى سەرۆكى هەرێم بوو بۆ هەڵبژاردنەكانى 25/7/2009 توانى ڕێژەیەكى بەرچاوى دەنگى خەڵكى كوردستان بۆ خۆى مسۆگەر بكات.

 

 

 


 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies