درێژه‌ی بابه‌ت
ئاگادارى ... ئاگادارى

خۆشەویستان ئەمەى كە دەیبینن هەمان ئەو پرسیارانەیە كە بە درێژى لە پێشەوە باسیان لێوە كراوەن واتە ئێمە لێرەدا بە تەنها پرسیارەكانمان دەرهێناوەو تۆ ئەگەر ویستت ئەتوانى لە پێشەوەى ئەم پرسیارانەدا بە درێژى لە ناوەرۆكى پرسیارەكە تێبگەیت چونكە لێرەدا تەنها ئەوەندە لە تواناماندا بووە كە روونى بكەینەوە، هەروەها لە چەند رۆژێكى تردا تەواوى پرسیارەكانى تر ئامادە دەكەین و تۆش دەتوانى لەڕێی ئیمێڵی مامۆستا عوزێرەوە وەڵام بدەیتەوە..


 پرسیارى یەكەم \  ناوی ئەو كتێبانە بنوسە كە ئەم نوسەرە هاوچەرخانە دەربارەی ژیانی پێغەمبەری ئیسلام نووسیویانە.
 1- ابو الحسن الندوى
 2- محمد سعید رمضان البوطی
 3- مێطفى السیاعی
 4- سلێمان الندوی
 5- عبدالعزیز پارەزانى
 
 
 پرسیارى دووەم : ژمارەی ئەوئایەتانەو ناوی ئەو سورەتانە بنوسە كە (محمد) تێدایە.
 
 پرسیارى سێیەم:  ناوی ئەو ئایەت و سورەتە چییە كە باس لە رەوشتی بەرزى  پێغەمبەر دەكات؟
 
 پرسیارى چوارەم:  ئەو ئایەتە كامەیەو لە چ سوورەتێكدایە كە باس لە زەواجى زینب دەكات و ئەو دوو حیكمەتە چین كە لەو زەواجەدا هاتەدی؟
 
 پرسیاری پێنجەم: رەوانبێژی لە قورئان لەسەرتاى هاتنیدا ببوە هۆى باوەڕهیچنانى زۆر كەس كە بە تەنها گوێیان لەو وشە زۆر جوانانەى قورئان دەبوو دەیانزانى كە ئەمانە وشە گەلێكى زۆر تازەن بۆیە دڵیانى كەمەندكێش دەكردو باوەڕیان دەهێنا، هەندێكیش دڵی بەڵایدا نەدەرۆیشتى ئەو هەموو ئایەت و وشە جوانانە كار تێنەدەكردن.، ئەمە بە چیبرۆك و داستان لە قورئاندا باس كراون لە چ سوورەتێكدایەو ژمارەی ئایەتەكانی چەندن؟
 
 پرسیارى شەشەم: لە ژیاننامەی پێغەمبەردا باس كراوە كە بێ باوەڕەكان قورئان خوێندنیان لە پێغەمبەر  تێك ئەدا بەوەی كە منداڵ و گێلە پیاوانیان لێ كۆ دەكردەوە بۆ ئەوەی سەرقاڵیی درووست بكەن و خەڵكان گوێیان لە قورئان نەبێت،ژمارەی ئەو ئایەتەو ناوی ئەو سوورەتە بنوسە كە باس لەوە دەكات كە بێ باوەڕان بەم كارەناشیرینە هەڵدەستان؟
 
 
 پرسیارى حەوتەم : لە ئایەتێكی قورئاندا خودا فەرمان دەكات بە داد پەروەری و دوور كەوتنەوە لە ستەم ژمارەی ئەو ئایەتە و ناوی سوورەتەكە بنوسە؟
 
 پرسیارى هەشتەم: (الاسراو و المعراج) موعجیزەیەكی تایبەتە بۆ پێغەمبەرو  بوو بە هۆی ناساندنی نازناوی (الێدیق) بۆ (ئەبوبەكر) هەروەها بوو بە هۆی پاشگەزبوونەنەوەی هەندێك لەوانەی كە باوەڕیان لاواز بوو لە قۆناغەی كاروانی بانگەوازدا، خواى گەورە لە ئایەتێكدا دەفەرموێت بە پێغەمبەر كە ئێمە ئەوەى لە خەودا پێمان نیشاندای تاقیكردنەوە بوو بۆ خەڵكى   ئایەتەكەو وەڵامەكەی بنووسە؟
 
 پرسیارى نۆیەم :  ئەو ئایەتەی سوورەتی (البقرە) كە باس لە ئیمان دەكات بنووسە لەگەڵ ژمارەی ئایەتەك؟
 
 پرسیارى دەیەم : ئەو ئایەتە پیرۆزەی كە باس لە گۆڕینی قیبلە دەكات بنوسە و لە چ سوورەتێك دایە؟
 
 پرسیارى یانزەیەم:  ئەو ئایەتانە كامانەن كە باس لە گرنگی مسجدالحرام و مزگەوتی پێغەمبەر دەكەن؟
 
 پرسیارى دوانزەیەم:  ناوی 3 لەو كتێبانەی كە لەسەر ژیانی دایكی باوەڕداران خاتوو (عائشە) نووسراون لەگەڵ نووسەرەكانیان .
 
 پرسیارى سیانزەیەم:  ناوی ئەو هاوەڵە كێ بوو كە بەهۆیەوە پێغەمبەر سەرزەنش كرا لە لایەن خواى گەورەوە
( عبس وتولى انجاوه الاعمى .....)؟  

 پرسیارى چواردەیەم: حەمزەى مامى پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) پشتگیرو كۆمەكێكى زۆرى برازاكەى دەكرد، هەربۆیە پێغەمبەر رێزی تایبەتی بۆ حمزە دائەنا، ئەوەبو دواى ئەمە هەڵوێستانەى پێغەمبەر گیان ئایەتێك هاتە خوارەوە بۆ پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) لەم بارەیەوە ئەو ئایەتە كامەیە، لە چە سورەتێك دایە، و پێغەمبەر چی فەرموو دوای دابەزینی ئەم ئایەتە؟
 
 پرسیارى پانزە: پێشنیارى چەند هاوەڵێك بووە هۆى سەركەوتنى موسڵمانان لە خەندەقدا لەوانە ( سەلمان فارسی)، ئەمەش بووە بەسەرهاتێكى مێژووى گرنگ لە چ سوورەتێكدا خودای پەروەردگار ئەم بەسەرهاتە لە قورئاندا باس دەكات؟
 
 پرسیارى شانزە: ژمارەی پیتەكان و ئایەتەكان و سوورەتەكانی قورئان چەندە؟
 
 پرسیارى حەڤدە:  لە كام سوورەتدا خودای پەروەردگار ئاماژە بە جەنگی بەدر دەكات؟وە لە چە ئایەتێكدا؟
 
 پرسیارى هەژدە:  ناوی پێنج نووسەرو پەرتووكەكانیان بنووسە كە دەربارەی مافی مرۆڤ بە پێی راگەیاندنی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ژێر سێبەری قورئان و سوننەت نووسیویانە؟
 
 پرسیارى نۆزدە: دوو ئایەت و سوورەتەكانیان بنووسە كە باس لەو بارودۆخەی چەرخی نەفامی پێش ئیسلام بكات دەربارەی ئافرەت؟
 
 پرسیارى بیبست:  لەدوای فەتحی مەككە چ فەرزێك لە فەرزەكان ئیسلام واجب كرا؟
 
 پرسیارى بیست و یەك: ئەو ئایەتەی كە باس لە چۆنیەتی سەردانی ماڵی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دەكات چ ئایەتێكە و لە چ سوورەتێكدایە؟
 .
 پرسیاربیست و دوو:  ئەو ئایەتە كامەیە كە باس لەوە دەكات كە مرۆڤ ئەمانەتێكی گەورەی لە ئەستۆدایە لە ژیانیدا وە ئەو ئایەتەش كامەیە كە باس لە رێزی ئینسان دەكات؟
 
 پرسیارى بیست و سێ: ئەو ئایەتە پیرۆزە كە باس لە سۆز و میهرەبانی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دەكات كە رەحمەت و نێردراوە بۆ هەموو بوونەوەر چ ئایەتێكە و لە چ سوورەتێكدایە؟
 
 پرسیارى چوار:  ئەو ئایەتە كامەیە كە زمان حاڵی فریشتەكانە دوعا بۆ باوەڕداران دەكەن و داوای لێخۆش بوونیان لای خودا بۆ دەكەن؟
 
 پرسیارى بیست و پێنج: ناوی ئەو خێزانەی پێغەمبەر چی بوو كە ژیانی دونیای هەڵبژارد وە دژ بە ئایەتەكەی قورئان هەڵوێستی وەرگرت و رەزا بوونی خودا و پێغەمبەرى خودای ( درودى خواى لەسەر بێت )ی كردە قوربانی دونیا؟
 
 پرسیارى بیست و شەش: ناوی پێنج سوورەت لە سوورەتەكانی قورئان بڵێ كە تایبەتە بە ناوی پێغەمبەران و پیاو چاكانەوە؟
 
 پرسیارى بیست و حەوت:  ئەو ئایەتەی كە باس لە (الشریعە والامر) دەكات كە رێنموویی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) ی كردووە كام ئایەتەو لە چ سوورەتێكدایە؟
 
  پرسیارى بیست و هەشت:  چەند جار وشەی (الدنیا) و وشەی (الاخرە) لە قورئاندا هاتووە؟
 
 پرسیارى بیست و نۆ: لە ئایەتێكدا خودای گەورە پاداشتی رۆژووەوانان باس دەكات ئەو ئایەتە كامەیەو لە چ سوورەتێكدایە؟
 
 پرسیارى سی:  ئەو رووداوە دروست و راستەی كە باس لەوە دەكات لە ژیانی پێغەمبەر ( درودى خواى لەسەر بێت ) دا پێی هەڵساوە بە دڵخۆش كردنی كەسانی تر؟  


 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies