درێژه‌ی بابه‌ت
بەڕێوەبەرى سایتى مامۆستا عوزێر گۆڕا

  بینەران و خوێنەرانى بەڕێزو خۆشەویستى سایتى مامۆستا عوزێر، هەروەك دەزانن كە ماوەیەكە ئەم سایتە لە بڵاو كردنەوەى بابەت و بەرهەمەكانى مامۆستا بێ بەشەو نەیتوانیوە وەكو پێویست خزمەت بە خوێنەرانى بكات، ئەمەش تەنها لەبەر ئەوەبوو كە بەڕێوەبەرى سایتە كە هەر لەسەرەتاى دروست بوونى سایتەكەوە خزمەتى كردووەو هێچ كات لە خزمەتى ئەم سایتە كەمتەرخەم نەبووە، بەڵام ئێستا بەهۆى سەرقاڵ بوونى بە خوێندنى باڵاوە ناتوانێت وەكو جاران ئەم سایتە بەرێت بەڕێوە، ئێمە لە ستافى نوێی سایتى مامۆستا عوزێر وێڕاى داواى لێبوردن لە جەنابی مامۆستاو هەموو خوێنەرە بەڕێزەكانمان،


پەیمانتان پێدەدەین كە بتوانین و ئەوەندەى لە تواناماندا بێت لە خزمەتى جەنابی مامۆستاو ئێوەى خوێنەرى بەڕێزدا بین، هەروەها بە ناوى جەنابی مامۆستا عوزێرو ستافى نوێی سایتەكەمانەوە زۆر سوپاسی بەڕێوەبەرى پێشووى سایتەكەومان دەكەین كە زۆر ماندوو بوو لەدروستى كردنى ئەم سایتەو پاشان بەڕێوەبەردنى تاوەكو ئێستا، خواى گەورە بۆی بكات بە توێشووى قیامەتى إنشاوالله، هەروەها ئێوەى بەڕێزیش ئەتوانن سەرنج و پێشنیارەكانتان ئاراستە بكەن و لە ڕێی ئەم ئیمێڵەى خوارەوە هەرچ پرسیارێكى شەرعیتان هەیە ئاراستەى مامۆستاى بكەن و پشت بە خوا لە گۆشەى پرسیارو وەڵامدا كە گۆشەیەكى تازەیە بڵاو دەكرێتەوە، هەروەها دەتوانن ماوەیەكى كەمى تر بە چەند سرودو موناجاتێكى ئیسلامى ئاشنا ببن..
 
 
mamostaozer2008@yahoo.com 


 

 

 

 

 


 
ماڵه‌وه‌
ژیاننامه‌ی مامۆستا
پرسیار و وه‌ڵام
ووتاری نوسراو
ووتاری ده‌نگی
ووتاری ده‌نگ و ره‌نگ
کتێب
وێنه
لینکی دراوسێکان
په‌یوه‌ندی
ئه‌رشیفی بابه‌ت
 
© Copyright 2008 All Right Reserved | www.mamostaozer.com
By : Nabaz S. Maruf | SAN Technologies