|
|
درێژهی بابهت |
پەیامى مامۆستا عوزێر بە بۆنەى هاتنى مانگى پیرۆزى رەمەزانەوە
بەناوى خواى گەورەو میهرەبان شهر رمضان الذی انزل فیه القران هدى للناس وبینات من الهدى والفرقان بە بۆنەى هاتنەوەى مانگى پر خێرو بەرەكەتى رەمەزانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى هەموو موسڵمانانى خۆشەویستى جیهان و عێراق بە گشتى و موسڵمانانى كوردستان بە تایبەتى دەكەم، دەخوازم ئەم مانگە ببێتە مانگى خێرو بەرەكەت بۆ گەلە چەوساوەكەمان و خواى گەورە بە خێرو خۆشی بەسەرماندا تێیبپەڕێنێت و،
هەروەك دەخوازین كە خواى گەورە تاعەت و نوێژو رۆژەكانى ئەم مانگەمان لێ قبوڵ بكات و دەرگاى خێرو خۆشی و میهرو میهرەبانى خۆى بەسەر هەمواندا بكاتەوە.، هەروەها داواكارین كە خواى گەورە لە مانگەدا هەموو گیراوەكان بە كەسو كاریان ئاشنا بكاتەوەو كێشەو گرفت و مەشاكیلى هەموو موسڵمانان چارەسەر بكات.. دووبارە پیرۆزە مانگى پیرۆزى رەمەزان م. عوزێر حافز
|
|
|
|