|
|
درێژهی بابهت |
مژدە بۆ هەموو خوێنەرانى بەڕێزى ساینى مامۆستا عوزێر
بەناوى خواى گەورە
سایتى مامۆستا عوزێر دەستى كرد بە بڵاو كردنەوەى یەكەمین وەجبەى ئەو پرسیارانەى كەبەڕێزتان ئاراستەى جەنابی مامۆستا عەزێری دەكەن و پشت بە خوا لەمەودوا بەشێوەى بەردەوام هەموو ئەو پرسیارە شەرعیانەى ئێوەى بەڕێز بڵاو دەكاتەوە كە ئاراستەى مامۆستاى دەكەن... لە سەرەتادا داواى لێبوردن و گەردن ئازادى دەكەم كە بە هۆى زۆرێك لەسەرقاڵی و هەندێكجار ناجێگیریی بارى تەندروستیمەوە نەمتوانى لە كات و ساتى خۆیدا وەڵامتان بدەمەوەوە، وەهەروەها ئومێدەوارم توانبێتم بە پێی ئاماژەكانى شەرعی پیرۆزی ئیسلام و بە پێی داواى خۆتان وەڵامم دابێتنەوە، هەروەها دەمەوًَێت ئاماژە بەوە بدەم كە زۆربەى پرسیارەكانى ئەمجارە .
بە دەورى شتێكدا دەسوڕێتەوە كە بە داخەوە بەڵگەن لەسەر ئەوە خۆپەسەندى و لە خەمدابونى خۆمان لە هەر شتێكى تر بە لامانەوە گرنگ و گەورەترە، ئەمەش جێگەى سەرنجە چونكە مرۆڤى گەورە ئەو كەسەیە كە لە خەمى غەیرى خۆیدا بێت و خاوەن پرۆژەیەكى چاكسازى و خزمەتكردن بێت بە خەڵك و خاك، لەگەڵ ئەوەشدا لە گەورەیی ئەم ئیسلامەوەیە كە وەڵامى هەموو پرسیارەكانى ئێمەى پێ یەو چارەسەرى كێشەكانى پێدەكرێت..خواى گەورە لە هەموو لایەكى قبوڵ بكات ئێوەى بەرێز دەتوانن سەرجەمى پرسیارەكان بەوەڵامەوە ببینن و هەركەسێكیش بە پرسیارى خۆى بە ئێمێڵەكەى خۆیدا بۆ رەوانە دەكرێتەوە، بۆیە تۆى بەڕێز دەتوان بەم E-mail ەى خوارەوە سەرجەمى پرسیارەكانت ئاراستە بكەیتو ئاماچەش بەوە بدەى كە ئایا ئەتەوێت لە سایەتەكەدا بڵاو ببێتەوە یان نا... فەرموون لەبەشەكانى خوارەوە بە بەردەمى وەڵامى ئەو پرسیارانە ببینە..
|
|
|
|