|
|
درێژهی بابهت |
بەرنامەیەكى زۆر پێویست بۆ وتار بێژان لەگەڵ پێدانى خەڵات
نوسينى مەلامسلم مەلاێالح فریزى
لە كەناڵى ( ألحافڤ) لەسەر كۆمەڵەى نایلسات كاتژمێر(5)ى ئێوارەى ڕۆژى دووشەممەى ڕێكەوتى 13/4/2009 بەرنامەیەكى ڕاستەوخۆی زۆر پێشكەوتوو سەركەوتوو كەوتە بەر چاوى بینەر ئەمیش بەرنامەى: (فرسانِ المنابر) بوو: كە زیاتر لە (60)كەس لە بیرۆكەى داڕشتنى ئەم بەرنامەیە بەشداریان تێدا كردووە ، تێیدایە زاناى بلیمەت و هەروەها كەسایەتى بەناوبانگ و مامۆستای ئەزهەرى شەریفیش ، كە زیاتر ئەم بەرنامەیە بۆ بەرەو پێشچوونى وتارى هەینیە ، كە ئەمجارەیان (3) قوتابی ئاینى بە جل و بەرگى مەلایەتى وتاریان خوێندەوە: كە ناو نیشانى وتارەكانیان بەم شێوەیە بوو: 1- یەكەمیان: لەسەر خۆ ئامادەكردن بۆ مردن ، 2- دووەمینیان: لەسەر خۆشەویستیمان بۆ پێغەمبەر ێلى الله علیەوسلم ، 3- سێیەمیشیان: ناونیشانى وتارەكەى : (سید الاستغفار)بوو ، كە مامۆستاى ئامادە هەر یەكەو چەند ڕەخنەیەكى بنیاتنەرى لێگرتن و دواى تەواوبوونى وتارى هەریەك لەوانە هەڵەكانى وتارەكەى پێ دەگوتەوە ، بەمجۆرە: (1- لەسەر بەرزى و نزمى دەنگى وتاربێژەكە ، 2- لەسەر خوێندنەوەى ئایەت و حەقى تەجوید پێیدانى ، 3- ڕەخنە لەسەر زۆر دووبارە كردنەوە ، بگرە لەسەر چۆنیەتى أما بعدوا هەروەها پێشەكى و شێوازى دەست پێكردنى وتارەكە، 4- سەنەد خوێندنەوەى زۆر درێژ وەكو: لەفڵانیەوە ڕیوات كراوە ئەویش لەفڵانى...كە بەڕاستى كاتى زۆر دەكوژىَ ! 5- لەسەر حەڕەكەى زۆرو پەنجە هەڵشەقاندنى زۆر...هتد ) ئا بەم شێوەیە كە بەڕاستى خۆم كە زیاتر لە (12)ساڵە لە (1997)ەوە كارى وتاربێژى دەكەم سوودم لە ڕەخنەكان (و خودى بەرنامەكە) بینى، ئەى باشە: ڕاتان چۆنە بەكەسێك كە تازە دەستى دابتە كارى وتاربێژى (كە زۆر ئەركێكى قوڕسە بە ڕاستى وا ئاسان نیە وەكو خەڵكێك سەیری دەكات ! تۆ وەرە لەجیاتى خواو پێغەمبەرەكەى ێلى الله علیەوسلم قسەدەكەیت ! ئیتر ئەوەى گوێی ڕاگرتوە وەكو ئەوە نیە كە قسە دەكات و وتاربێژ: بە فكرو زوبان و دەست و قاچ ماندووەو دەبێت: سەیتەرەى لەسەر هەمووشی هەبێت) ، وە هەر ئەم بەرنامەیە بڕیار وایە ڕۆژى پێنجشەممە ڕێكەوتى: 16/4/2009 كاتژمێر(30/3)ى ئێوارە لە هەمان كەناڵ هەمان بەرنامە بێتەوە بە ئامادەبوونى زاناى پسپۆڕ لەم بوارەو هەروەها بەوەرگرتنى ڕاى جەماوەرو بەشێوەیەكى ڕاستەوخۆو بەشێوازى پێشبڕكێ و پێدانى خەڵات بەوەى كە پلەی یەكەم دێنێت لەڕووى ئەداكردنى وتارەكەى سەركەوتوو دەبێت ، بێگومان هەبوونى ئەو جۆرە بەرنامانە لە كەناڵەكان و ئەگەر كەناڵە كوردیەكانیشمان بەرنامەیەكى لەم شێوازە ئامادە بكەن زۆر سوودى دەبێت بە پلەى یەكەم بۆ: وتاربێژەكانمان و پاشان سوود گەیاندن بە جەماوەر ، چونكە بەڕاستى وتاربێژ هەیە لە ناوماندا وا ئەزانىَ ئەوە سوغرەیەو پێی ئەكرێ وەكو پێویست وتارەكانى لەگەڵ ڕۆژگار بەرەو پێش نابات ! ئەو مامۆستایەش كە تاقەتى نەمایە با هی ترى بێننە جێ و ئەوانەش لایەقەى وتاریان نیە فێر بكرێن ، وە ئەوانەش ئەداى وتاریان باشە دەستنیشان بكرێن بۆ ئەوەى ببنە قودوە بۆ ئەوانی تریش ، وە زۆرترین ڕێژەى موسوڵمانان سوودمەندو بەهرەمەند بن ، بە كورترین ماوە زۆرترین زانیاریان بەدەستكەوێت ، وەكو كوردەوارى دەڵێن: كەس لەزگى دایكى فێرە شت نەبووە ، مرۆڤ قابیلى بە گۆڕانكاریەو نابىَ وتاربێژیش وتارى ساڵانى: (60)و(70)و(80)و (90) نەوەدەكان لە (2009) بداو تەنها ئایەت و فەرموودەو گێڕەڕەوەى ڕاست لەژیانى هاوەڵ و تابعینیەكان وەكو خۆیەتى و باقی هەمووشتێك گۆڕانى بەسەر دادێت و ڕۆژانە تەفسیرى نوىَ و ئیعجازى زانستى لە قورئانى پیرۆزو فەرموودە دەردەهێنرێت و وتاربێژیش دەبێ ئاگادارى واقیعی ڕۆژگار بێت و بە عەقڵى خەڵكى ئەو سەردەمە وتار بدات ، ئینجا بۆ ئەوەى وتاربێژ چالاكتربن لەوەش كە هەن لەم كاتەدا زۆر پێویستمان بە بەرنامەى ئا لەم جۆرە هەیە ، وەزارەتى ئەوقاف و كەناڵەكانى ڕاگەیاندن پێویستە بیرێك لەم جۆرە بەرنامە عەمەلیانە بكەنەوەو بەهەموولا وتارەكان كاراتر بكەین و ئەمانەتى (ڕیسالەى) پێغەمبەریش ێلى الله علیەوسلم كە بۆ میراتگرانو ئۆممەتیشى جێهێشتووە بەڕێكى ئەداى بكەین و بیگەیەنین إنشاوالله.
|
|
|
|