 پرسیارو وهڵام |
ئەگەر لە مانگى رەمەزانداو لە شەودا كارى شەرعی لەگەڵ خێزانى خۆتدا بكەیت .....
ئەگەر لە مانگى رەمەزانداو لە شەودا كارى شەرعی لەگەڵ خێزانى خۆتدا بكەیت بەڵام هیچ مەجال نەبێت بە خۆشۆردن تا رۆژ ئەبێتەوە بە هۆیەكى سەرەكیەوە بە تایبەتى ئێمە لە ئەوروپا زۆر توشی ئەو گرفتە ئەبین كە ناتوانین لەكاتى پێویستدا خۆمان بشۆین، ئایا ئەمە كاریگەرى لەسەر رۆژوو ئەبێت یا حوكمى چیە.؟ هەركەسێ لەشی پیس بێ واتە توشی ( حدث الاكبر) ببێ، ئەگەر بە هۆى سەرجێی یا إحتلام لە پێش نوێژی بەیانیا لە رەمەزاندا، وەئەگەر توشی إحتلام ببێ لە رۆژى رەمەزاندا ئەوا پەیوەندى بە رۆژووەوە نیەو رۆژووەكەى دروستە ئەگەر تا ئیچوارەش خۆی نەشوات، بەڵام نوێژەكانى ناتوانێ بكات و توشی گوناهی گەورە دەبێت بە هۆى نەكردنى نوێژەكانیەوە، بۆیە داواكارم لەو بەڕێزەى ئەم پرسیارەى كردووەو لە هەموو خوشك و برایان كە حاڵەتى لەم جۆرەیان بەسەردا دێت، باشتر وایە زۆر پەلە بكەن لە خۆشۆردندا لەبەر نوێژەكانیان بە تایبەتى نوێژى بەیانیانیان. دووپاتى ئەكەمەوە كە هیچ پەیوەندیەك نیە لە نێوان لەش پیسی و سەرجێی و إحتلام لەگەڵ دروستى رۆژوودا.... رۆژووەكە دروستە " والله أعلم".
|
ئایا لە كاتى رۆژوودا پیاو ئەتوانى یارى بە لەشی خێزانى بكات یا دەست بخاتە ناو جەستەى.........
ئایا لە كاتى رۆژوودا پیاو ئەتوانى یارى بە لەشی خێزانى بكات یا دەست بخاتە ناو جەستەى خێزانیەوە، یا بەپێچەوانە ژن بۆ پیاو، ئایا حوكمى چیەو تا چەند كەراهەتى هەیە.؟ لەگەڵ داواى دوعاى خێرم لە هەموو ئەو بەڕێزانەى كە رێز لە رەمەزان ئەگرن و شەرم لە خوا ئەكەن و بە نهێنی و ئاشكرا... ئەڵێم: 1- مانگى پیرۆزى رەمەزان، مانگى قورئان و لیلە القدر پەشیمان بونەوەو كۆكردنەوەى توێشووى قیامەت و خۆجوانكردنە بە پۆشاكى تەقوا، چەندین شێوازى رێزو ئەحكامى شەرعی خۆی هەیە بەوەش ئەتوانى بەهرەمەند بین بەبەركاتى رەمەان. 2- خوا گەورە بوارى داوەو هیچ تاوانێكى نیە كە موسڵمان رابواردنى شەرعی لەگەڵ خێزانیا بكات لەبەر بانگ كردنەوەوە تا ئەوكاتەى (إمساك) ئەكات لە خواردن و خواردنەوە( احل لكم لیلە الێیام الرفپ الى نسائكم هن لباس لكم وأنتم لباس لهن ). 3- ئەتوانى رۆژەكانى رەمەزان بە قورئان خوێندن و پەرستش و خوێندنەوەى بەكەڵك و زیكرى خوا بەسەر بەرى بۆ ئەوەى بیر لەو شتانە نەكەیتەوە. 4- هەموو شتێ سنورى خۆی هەیەو مرۆڤیش ئەتوانىَ دان بەخۆیدا بگرێت ئەگەر ناچار نەبوو واز لەو كارانە بێنێ چونكە سەر ئەكێشێ بۆ جیماع كە ئەویش تاوانێكى گەورەیە لەمانگى رەمەزاندا، وە لە كۆتایی تیروانینەكەدا پێشەوا ( عودە) راى وایە دوور كەوتنەوە لە كارە ناشەرعیە حەرامەكان نیشانەى باوەرە، وە ئەویش وەك هەموو حەرامێكى تر لەكاتى ناچاری و تووش نەبوون بە گوناهی گەورەتر ڕێگە پێدراوە بۆ زەرورەت نەك بە هەمیشەیی . 5- گریمان لە ناچاریا ڕێگە پێدراو بوو بەلام لە روانگەى پزیشكى و زانستى سەردەمەوە سەلمێنراوە كە ئەوانەى خەریكى ئەم كارە حەرامەن زیانێكى زۆرى بەرچاوى هەیە بۆ لەش و عەقڵ و ئەندامى زاوزێ و نەخۆشی دەرونى و نەزۆكى. 6- بەلاى زانى بەناوبانگ ( محمد ئەبو زەهرە)ەوە وایە كە ئەم كارە حەرامە ناشەرعیە لە رۆژى رەمەزاندا رۆژووى پێ بەتاڵ ئەبێتەوەو هۆكارە بۆ لاواز بوونى چاوو لەشی مرۆڤ لاواز و بێ هێز دەكات و حەرامە.
|
مامۆستا گیان من لەكاتى سەرئاو كردندا ئەگەر بە پەنجە نەبێت ناتوانم پیسایی.......
مامۆستا گیان من لەكاتى سەرئاو كردندا ئەگەر بە پەنجە نەبێت ناتوانم پیسایی بكەم لەگەڵ ئەوەشدا زۆر نارەحەتم لە رووى دەروونیەوە، ئایا ئەمە تاوانە یان من چی بكەن.؟
1- مادام خۆت بە ئارەزوو ئەو كارە ناكەویت و مەبەستت گوناه و لایەنى ئارەزوو نیە هیچ تاوان و گوناهێكى تیا نیە، چونكە لەسەر حەزى خۆت نیە. 2- ئەتوانى ریخۆڵەكانت بشۆى بەشێوەى (حقتە) كەساڵانى پێش تر بەكار ئەهێنرا كە بۆ خۆخاڵى كردنەوە ئاسانكارى ئەكرد. 3- مرۆڤ ئەگەر میوەو سەزە زۆر بخوات توشی ئەو جۆرە حاڵەتانەنابێت. 4- بەكارهێنانى عیلاج و دەرمان و سەردانى پزیشكى پسپۆڕ ئەبێتە هۆى ئاسانكارى بۆ خۆخاڵى كردن لە پاشماوەو پەنا نەبردت بۆ ئەو شێوەیەى كە بەڕێزت ئاماژەت پێكردەوە.
|
مامۆستا گیان من ماوەى چەند مانگێكە منداڵم بووەو تاوەكو ئێستا خوێنم هەیە، ........
مامۆستا گیان من ماوەى چەند مانگێكە منداڵم بووەو تاوەكو ئێستا خوێنم هەیە، تەنها یەك هەفتە نەبێت خوێنم وەستا، بەڵام دووبارەى دەستى پێكردەوە، جا نازانم ئایا من نوێژوو رۆژوو قورئان خوێندنى خۆم بكەم یان نا چونكە زۆر خەمى پةرستشەكانمە. .؟
سورى مانگانەى ئافرەت و خوێنى منداڵ بوون لە كاتى دیارى كراوى ئافرەتدا پێغەمبەر ئاماژەى پێ كردووە وە عروف و عادەتى هەموو ئافرەتێكیش خۆی لە هەموو كەس باشتر دەزانێت كە چەندە ،ئەگەر خوێنى دواى منداڵ بوون لە كاتى دواى پاك بوونەوەدا دەستى پێ كردەوە دیارە ئەوە نەخۆشییە خوێنى نەخۆشیش نوێژ و خوێندنى قورئان و رۆژ و سەرجێی قەدەغە ناكات بروانە كتێبی ( فقە السن ) ج1 ێ 65
|
مامۆستا گیان ئەو ئافرەتانەى كە كارى (شەرعی ) لەگەڵ مێردەكانیان ناكەن و بیانووى جۆراو جۆر دەهێننەوە یا تاقەتیان نیە،.....
مامۆستا گیان ئەو ئافرەتانەى كە كارى (شەرعی ) لەگەڵ مێردەكانیان ناكەن و بیانووى جۆراو جۆر دەهێننەوە یا تاقەتیان نیە، حوكمى ئەمانە چیە لە ئیسلامدا چیە، وە بە پێچەوانەوە بۆ پیاوانیش ئەگەر وابن، ئەمە لە كاتێكدا مەترسی زۆرى ئەوە هەیە كە رەگەزى بەرامبەر توشی هەڵەو كارى تاون بێت.؟
خواى پەروەردگار فەرمانى كردووە بە درێژەدان بە ژیانى هاوسەرگیرى بە خۆشەویستى و سۆزى میهرەبانى هەردوو هاوسەر پەیوەندى هاوسەرگیرى كردوو بە بنەمایەك بۆ وەدەست هێنانى ئەو خۆشەویستى و سۆزە بناغەى پەیوەندى ژن و مێرد ( خۆشەویستییە ) كە هیچ خۆشەویستییەكى ترى ناگاتىَ وایان لێیە دەبنە پۆشاكى یەكترى ( هن لباس لكم و أنتم لباس لهن ) كە وابوو قەدەغە كردنى ئافرەت لە پەیوەندى هاوسەرگیرى لەگەڵ هاوسەرەكەى بەڵگەیە بۆ لێڵی و ساردى پەیوەندى نێوانییان وە گەرنا ئافرەت بۆى نییە رێ لە هاوسەرەكەى بگرێت لە ژیانى ژن و مێردیدا ،وەك پێغەمبەر دەفەرمێت هەر كاتێك پیاو ئارەزووى سەرجێی لەگەڵ خێزانەكەیدا هەبوو ئەویش قەدەغەى كرد بە بێ هیچ هۆیەكى شەرعی تا رۆژ دەبێتەوە فریشتەكان نەفرەتى لێ دەكەن ئەم فەرمودەیەش بوخارى و مسلیم و ئەحمەد گێراویانەتەوە ،وە لە فەرموودەیەكى تریشدا مافی پیاو لەسەر خێزانى ئەوەیە كە لەسەر جێی قەدەغەی نەكات ،وە بە پیچچەوانەشەوە ئەم مافە بۆ ئافرەتیش هەیە لەسەر هاوسەرەكەى وە ئەگەر ئەم سارد و سرییە لە نێوان ژن و مێرددا هەبێت هەردووكیان بەرەو لادان و گوناه رادەكێشێت ئومێدەوارم ئاگادارى خۆیان بن .
|
ماموستاى بەریز دەستخوشیت لیدەكەم بو سایتە سود بەخشەكەت ،بەلام بەداخەوە شتیكى زور سەیرم لە برسیارو وەلامەكاندا بینى !ئەویش ئەوەبو فەرموتو هەلبەركى بو ئافرەتان
ماموستاى بەریز دەستخوشیت لیدەكەم بو سایتە سود بەخشەكەت ،بەلام بەداخەوە شتیكى زور سەیرم لە برسیارو وەلامەكاندا بینى !ئەویش ئەوەبو فەرموتو هەلبەركى بو ئافرەتان جایزە ئەكەر كورانییەكە وشەو دەستەوازەكانى دروست بیت ،بەلام هەركورانییەك كەبو هەلبەركى بشى حەتمەن وشەو دەستەوازەكانى دروست نى یە،بونمونە خولەكەل كورانى سامى یوسف هەلبەركى ناكرى..؟
ئەو بەرێزەى كە نوسیویەتى شتێكى زۆر سەیرم لە پرسیار و وەڵامەكاندا بینى دەربارەى هەڵپەركێی ئافرەت كە جائیزە ئەگەر گۆرانییەكە دەستەواژەكانى دروست بێت بەڵێ ،ئەو بەرێزە سەیر بووە بە لایەوە كە وەڵامێكى لەو جۆرەم داوەتەوە وا لێرەیشدا بە ڕونتر رونى دەكەمەوە بۆ ئەو بەرێزە كە بەم بەڵگانە وەڵامم داوەتەوە بەم مەرجانەى خوارەوە ( 1 هەڵپەركێكە تایبەت بە ئافرەتانەوە و پیاوان بەشدار نەبن ،2 ئافرەتان پابەند بن بە پۆشاكى شەرعی خۆیانەوە ،3 دەستەواژەى ئەو گۆرانییانە وشەى جوان پاك بێت دوور بێت لە وشەى ناشرین و وروژاندنى ئارەزوو ،4 وە پابەند بێت بەم بەڵگە شەرعییەوە ( ئەو دوو كچەى كە لەماڵى خۆشەویستمان پێغەمبەر گۆرانییان دەوت و دەفیان لێ دەدا لە ژوورەكەى دایكى ئیمانداران خاتوو عائشەدا ( ر . ) كاتێك ئەبوبەكر ویستى قەدەغەیان بكات لە گۆرانى و دەف لێدان پێغەمبەر فەرمووى وازیان لێ بێنە ئەبوبەكر ئێمە لە رۆژی جەژنداین كەوا بوو هەڵپەركێ بۆ ئافرەتان دروستە بە مەرجێ بەو مەرجانەى باسمان كرد لەگەڵ رێزى ئەو برا بەرێزەى تێبینى و پێشنیارى هەبوو لەسەر وەڵامەكە لەگەڵ رێزمدا
|
مامۆستاى به ریزتكایه زوو وه لا م بده ره وه جونكه له بارى ده روونى خرابدام من كوریكم ته مه ن 25 سال خویند كارى زانكۆم و.....
مامۆستاى به ریزتكایه زوو وه لا م بده ره وه جونكه له بارى ده روونى خرابدام من كوریكم ته مه ن 25 سال خویند كارى زانكۆم و دیندارم وه عه مره شم كردووه زۆر بابه ندم به دینداریه وه وه زۆر یارمه تى باوكم دده م له دووكان زۆربه ى كاره كانى دووكان له سه ر شانى منه وشكور بۆ خودا ده وله مه ندین من ماوه ى دوو ساله مۆ لتم وه ر كرته وه خۆم بۆ دووكان ته رخان كردووه به راده یه ك داهاتى دووكان له جاو سالنى تر ده هینده زیا دى كردووه باوكم زۆر باشه بۆ مان له رروى خه رجیه وه ما نكانه 350000م ده داتى به لام من بۆ ماوه ىده ساله باره له دووكان ده بم بى ئه و ه ى بزانیت كه م و زۆر زۆربه ى بۆ ماله و خیر خه رج ده كه م به لا م هه میشه هه ست به تا وان ده كه م ته نا نه ت بۆ ماوه ى 90رۆزه وازم هیناوه به هه موو شیوه یه ك به لام من 800 دۆلارم هه یه به هیج شیوه یه ك نازانم جى لیبكه م وه له باریكى ده روونى خرابم وه نا زانم له و كو نا هه جبكه م جۆن باك ده بمه وه به لام ده زانم خودا زۆر منى خۆش ده ویت هه میشه دووعام قبوله تكا یه ما مۆستا ى به ر یز یا رمه تم بده زوو وه لام بده روه
سەرەتا پیرۆزبایى لەو گەنجە دەكەم كە بەو شێوەیە بیر دەكاتەوە و حەزی بە هاوكارى و یارمەتى باوكى هەیە لە ئیش و كار و پێویستییەكانى باوكیدا 2/ دەست خۆشی لێ دەكەم كە لایەنى ئیمانى و رەوشتى بەرز واى لێ كردووە كە سەفەرى ماڵی خوا بكات و پابەند بێت بە بنەماكانى شەریعەت و پەرستشەكانەوە 3/ دووبارە پیرۆزباى و دەستخۆشی خۆم ئاراستەى لاوێكى وا دەكەمەوە كە ترسی خوا و هەست كرد بە لێپسراوییەتى واى لێ كردووە دان بە هەڵە و تاوانى خۆیدا دەنێت ،پاشانیش لە وەڵامى پرسارەكەیدا ئامۆژگاریم بۆ ئەو لاوە ئەوەیە با تەوبەى نەێوح بكات لەو كارەى كە ئەنجامى داوە لەگەڵ باوكیدا دەتوانێت قەرەبووى ئەو تاوانە بكاتەوە بە دووبارە نەكردنەوە و راستگۆیى و خیانەت نەكردن لەمەو دوا ،چاك تر دڵسۆزى خۆى دووپات بكاتەوە بۆ ئەوەى ئەو هەڵەیەى رابردوو قەرەبو بكاتەوە چونكە ئەو سەروەت و سامانە لەژێر دەستى ئەو لاوەدا بووە بەشی هەموو خێزانەكە بووە پێی دەڵێم با گوێ لەم فەرموودەیەى پێغەمبەر بگرێت ( اّذا ابتلیتم فاستتروا .. ولتبقی هذه المحاسبە بینك و بین نفسك والله غفور رحیم .. ) مادەم ئەوەندە گۆىَ رایەڵی باوكتى وە دڵسۆزى بۆ كارەكەت قازانجى زیاتر و هەوڵی زیاتر بە دەست بێنیت دەكەوێتە برى ئەو پارەیەى كە خواردووتە ،خوا یار و یاوەرت بێت بۆ كارى چاكتر و گوێ رایەڵى ئەمر و فەرمانى خوا ، كە وابوو داپۆشین و باس نەكردنى باشترێكە لە باس كردنى
|
مێردەكەم داوام لێدەكات لەكاتى سوڕى مانگانەمدا لە دواوە بێت لام، ئایا ڕێگەى بدەم یان نا،وە ئایا لەو كاتەدا چی بۆ مێردەكەم ڕێگە پێدراوە.؟
خوشكى رێزدار گوێڕایەڵى و خۆشەویستى خواو پێغەمبەر لەسەروو هەموو شتێكەوەیە بۆ باوەڕدارى راستەقینە، چونكە بەگوێ ى هیچ كەس ناكرێت لەكاتێكدا بیەوێت بمانخاتە بێ فرمانى خواوە، بۆیە بە هیچ شێوەیەك چوونە لاى ئافرەت بەرێگەى كۆم دروست نیەو پێغمبەر گیان نەفرەتى كردووە لەو كەسانەو بە قەومى نەگریسی "لوگ" پێغەمبەرى چواندوون دەبێت كارى نێربازىو یەكێكە لە تاوانە گەورەكان لەئیسلامدا، ئەمە جگە لەوەى كە لەرووى زانستیەو زیان بە تۆ دەگەیەنێت، هەروەها قورئان ئاماژەى داوە بە رێگەى جووت بوەنى پیاوان و ئافرەتان كە لەرێگەى داوێنەوە دەبێت " نساووكم حرپ لكم فأتو حرپكم إنی شئتم " دەكرێت لەسورى مانگانەى ئافرەتاندا پیاو كەڵك لە ئەندامى لەشی خێزان وەربگرێت بۆ كارى خۆى بەمەرجی خۆپاراستن لە پێشو لە دواوە.
|
|