• خاوه‌نی سایت له چه‌ند دێرێکدا:
• مامۆستا مه‌لا عوزێر حافز له ساڵی 1957 له شارۆچکه‌ی ته‌وێڵه له خێزانێکی هه‌ژاری ئایین په‌روه‌ر و زانست په‌روه‌ر له دایک بووه.
• سه‌ره‌تای خوێندنی به قورئانی پیرۆز و له خزمه‌ت باوکی‌دا ده‌ستی پێکردووه پاشان ئه‌و نامیلکه سه‌ره‌تاییانه‌ی که هه‌موو زانست خوانێکی ئه‌و سه‌رده‌مه خوێندویه‌تییه‌وه وه‌ک ( ئه‌حمه‌دی ، عهواملهکان و … هتد ) له خزمه‌ت باوکی‌دا ئه‌ویشی خوێندووه.
• سالێ 1968 باوکی کۆچی دوایی ده‌کات و ئه‌ویش به میش به‌ره‌و شار ی هه‌ڵه‌بجه به دوای خوێندندا ئاواره ده‌بێت ، له مزگه‌وته‌کانی دار الاحسان و جمهوری و ته‌کییه و دوا جار له مزگه‌وتی شافعی له خزمه‌ت مامۆستا مه‌لا عوسمان دا دریژه به خوێندن ده‌دات.
• ساڵی 1989 بڕواانامه به‌کالۆریس له کۆلێژی شریعه زانکۆی به‌غداد به‌ده‌ست هێناوه..
• ساڵی 2006-2007 ماسته‌ری له ته‌فسیرو علومی قورئان له زانکۆی سانکلیمینتس به‌ده‌ست هێناوه .
• ساڵی 2007-2008 ماسته‌ری ( فقه ) دا به‌ده‌ست هێناوه له زانکۆی آبن سینا له مالیزیا .
• له ساڵی 1990 وه تا ئێستا به‌رده‌وامه له پێش نوێژی و ووتار خوێنی له مزگه‌وتی حاجی عوسمان عه‌لاف له سلێمانی .
• (6) کتێب و نامیلکه‌و بڵاوکراوه‌ی چاپکراوی هه‌یه.
• چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌کی ئه نجامداوه.
• 1)له‌سه‌ر شێخی بهیغاوی .
• 2)له‌سه‌ر یه‌زیدی .
• 3)شێخ معروفی نۆدێ.
• ئه‌ندامی (یه‌کێتی زانایانی ئیسلامی جیهانی یه.
• به‌شداری چه‌ندین کۆنگره‌و کۆنفراسی ناو خۆیی و ده‌ره‌وه‌ی کردووه.
• چه‌ندین بابه‌ت و ووتارو نوسینی له رۆژنامه‌و گۆڤاره ناهو خۆیی ودهرهکیهکاندابه هه‌ردوو زمانی کوردی و عه‌ره‌بی بۆ بڵاوکردووه‌ته‌وه . • سه‌رپه‌رشتی چه‌ندین خولی زانستی و رۆشنبیری بۆ زانایان و لاوان کردووه. • سه‌دان ووتاری تۆمار کراوی به (1) کاسێت هه‌یه و له‌سه‌راسه‌ری کوردستان و ده‌ره‌وه بڵاو کراونه‌ته‌وه .
• له هه‌موو بۆنه‌و جه‌ژنه ئایینه‌کاندا به‌شداری به ووتارو کۆباس کردووه له ناوچه جیایاکانی کوردستاندا هه‌روه‌ها له رادیۆ‌و tv دا چه‌ندین به‌رنامه‌ی پێش که‌ش کردووه.
• خاوه‌نی خێزانه‌و (5) منداڵی هه‌یه (3) کوڕ‌و (2) کچ. •