 سه‌ره‌تا |
رێپێوانەکەی هەولێر عاقارەکەی بۆ گۆڕرا؟؟
لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی بڵاو کردنەوەی بابەتێک کە پێش چەند ساڵێک (هەڵمەت گۆران) بڵاوی کردبوووەوە کە سووکایەتی ئاشکرایە تێدایە بە پیرۆزییەکانی ئیسلام و موسڵمانان، دەتوانم بڵێم چووە دۆسیەی لە بیر چوونەوەکان و خاوەنی بابەتەکە و بنەماڵەکەشی پۆزش و داوای لێبوردنیان راگەیاند تەنانەت (نەبەز گۆران)ی برای ئەوەی راگەیاند کە ئێمە وەک بنەماڵە هیچ کات نە دژی ئیسلام و نە دژی هیچکام لە پیرۆزییەکانین و هەر کەسیش لە بنەماڵەی ئێمە هەڵوێستی لەو جۆرەی هەبێت ئەوا لە بنەماڵەی ئێمە نیە.
|
مامۆستا عوزێر ئیدانەی بێ رێزی بەرامبەر ئایینی ئیسلام لە لایەن یەکێک لە گۆڤارەکانی کوردستانەوە دەکات 
پاش ئەوەی ماوەیەک لەمەو پێش لە لایەن یەکێک لە گۆڤارەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێ رێزی بەرامبەر پیرۆزییەکانی ئایینی ئیسلام کرابوو مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی ئەو گۆڤارە دەکات و لە هەمان کاتدا دەست خۆشی لە هەڵوێستی جەماوەری کوردستان و زانایان و سەرۆکی حکومەتی کوردستان دەکات کە ئەمە دەقی بەیاننامەکەیە: بابەت/ ئیدانەو نارەزایی بە ناوی خودای باڵا دەست يُرِيدُونَ لِيُطْفِئُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ
لە چەند رۆژی رابردوودا یەکێک لە گۆڤارە مۆڵەت پێدراوەکانی وەزترەتی رۆشنبیری هەرێم بابەتێکی سەراپا دژ بە پیرۆزی و بەهاکانی دانیشتووانی کوردستانی بڵاو کردەوە کە بێ شەرمانە و دوور لە هەموو نەریت و رێز و باوەڕ و مێژووی گەلێکی موسڵمانی ستەم لێکراو بوو بۆیە ئێمە وەک لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە توندی ئیدانەی ئەو گۆڤارە و نووسەری بابەتەکە دەکەین و گومانمان لەوەدا نییە کە ئەو جۆرە بابەت و نوسراوانە دژایەتییەکی راستەوخۆ دەکەن لەگەڵ ئەزموونی گەلەکەمان و رێخۆشکەرێکیشە بۆ دژایەتی گەلی کوردی موسڵمان لە لایەن ناحەزانی ناوچەکەوە. بۆیە بە ئەرکی خۆمان دەزانین سوپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی جەماوەری کوردستان بە گشتی و زانایانی ئاینی بە تایبەت جەماوەر و زانایانی شاری هەولێر بکەین. لە هەمان کاتدا هەڵوێستی سەرۆکی حکومەتی کوردستان زۆر گرنگ و لە جێی خۆیدا بوو کە خۆی و حکوومەت و بنەماڵەکەشی هەمان هەڵوێستیان راگەیاند، کە مایەی دەست خۆشیه. لە کۆتاییشدا ئەوە دووپات دەکەینەوە کە گرتنە بەری رێگای یاسایی و دادگایی کردنی خاوەنی ئەو قەڵەمە ژەهراویانە ئەرکی دام و دەزگا پەیوەندی دارەکانە چوونکە گۆڤاری لەو جۆرە و نووسەری لەو ترازە نەک خزمەت بە کوردستان ناکات بەڵکو دژایەتییەکی ئاشکرایە و بێ دەنگ بوون مانای زۆری تێدایە. دووبارە دەست خۆشی بۆ جەماوەرو زانایان و رووڕەشیش بۆ ناحەزانی ئایین و مێژوو و داهاتووی کوردستان
مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 6/5/2012
|
|
په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا داوا له حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌ینن له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان له كورده‌كانی دانیشتوی به‌غدا 
پێش نیوه‌ڕۆ ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نوسیدا سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی به‌غدا له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا، ئیدانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕێكخراوی ڕۆڵه‌كانی عێراقیان كرد دژی كورده‌كانی به‌غدا و داوایان له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌وه بخاته ڕوو.
كوردی‌و ـ به‌غدا په‌رله‌مانتار عوزێر حافز له‌سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی بۆ كوردی‌و وتی" پاش ئه‌وه‌ی عه‌باس محمداوی مۆڵه‌تی هه‌فته‌یه‌كی دایه كورده‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق بۆ جێهێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان، داوامان له به‌رپرسانی عێراقی كردووه هه‌ڵوێستی خۆیان ڕابگه‌ینن و تێكچونی ڕه‌وشه‌كه له‌م كاته‌دا سود به هیچ لایه‌نێك ناگه‌یه‌نێت.
|
|
پەیامێک لە نوسینگەى پەرلەمانتار مامۆستا عوزێرەوه سەبارەت بە زیندانى کردنى مامۆستا کرێکار لە وڵاتى نەرویج 
بەناوى خواى بەخشندە ومهرەبان
پەیامی مامۆستا عوزێر سەبارەت بە زیندانى کردنى مامۆستا کرێکار السلام علیکم
... بابەت / کام مرۆڤ وکام ئازادی پارێزراون ؟!
لە وڵاتى بەناو پاراستنى مافی مرۆڤ و ئازادى ڕاو بۆچوون و دیموکراسیەت و گرنگى دان بە پێش کەوتن و شارستانیەت ،هەواڵێکى سەرنج راکێش و سەرسورهێنەرمان بیست ئەویش دادگایى کردن وبڕیارى زیندانى پێنج ساڵ بۆ مامۆستا کرێکار ،کە داکۆکی لە یەکێک لە پیرۆزییەکانى موسڵمانان کردووە ،لە یەکێک کە ئەگەر بیر کردنەوەکەشی جیا بێت لەگەڵ هەندێک لایەنى هزرى ئیسلامى ،خۆ لە بیر و باوەردا جیاواز نییە ، دەبوو وتار بێ‌ژان و لایەنە ئیسلامیەکان و دامودەزگا حکومییەکانى کوردستان کە زۆربەیان بانگەشەیى پاراستنى مافی مرۆڤ و ڕاى جیاواز دەکەن هەڵوێستى ڕون وئاشکرایان ببوایە ،دەبوو وەک کوردێک کە لە هەندەراندا ستەمى بەرامبەر کرا هەڵوێستێکى نەتەوەیى و ئیسلامیان ڕابگەیاندایە بەڵام سەد مەخابن ،ئەوەشى دەیبیستین گوایە لە ئەوروپا مافی مرۆڤ پارێزراوە !هەموو کەس ئازادە !!؟بە بڕیارى زیندانى کردنى مامۆستا کرێکار ئەو بانگەشایە بە درۆ کەوتەوە ،مامۆستا کرێکار داکۆکى لە قورئانى پیرۆز کرد کە لە لایەن چەند کوردێکەوە بێ رێزى بەرامبەر کراو سوتێنرا ،بەو کارە دزێوەشیان ئیسلام ناکوژێتەوە ،میللەتى کوردیش مێژووى شاهدە کە چەندە پابەندە بە قورئان وئیسلامەوە ،بۆیە داوا دەکەین حکومەتى هەرێمى کوردستان و هەموو موسڵمانێکى کوردى ئیسلام دۆست بۆ مێژوو و دوا ڕۆژ هەڵوێستیان دەر ببن چونکە مامۆستا کوردێکى موسڵمانە ، دڵنیاشم ئەو زیندانە دەبێتە شوێنى خەڵوەتگا و سەروەریى بۆى ، بۆیە من وەک موسڵمانێک و زانایەکى مێزەر بە سەرێکى کورد بە توندى ئەو بڕیارە ئیدانە و مەحکوم دەکەم و بە بریارێکى دژ بە مافی مرۆڤ و ئازادى دەربڕینى راو بۆچوونى دەزانم و ئومێدەواریشم بە زوترین کات هەواڵی ئازاد کردنى ببیستین . لەگەڵ رێزماندا
نوسینگەى پەرلەمانتار مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف و کاروباری ئاینى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 1 / 4 / 2012 کوالا لامپور / مالزیا
|
|
|
|
|
|
خێزانێکی مالیزی سەردانی مامۆستا عوزێر دەکەن 
خیزانێکى مالزى سەردانى مامۆستایان کرد و ئەو منداله بجوکەى مامۆستا دەستى لەسەر شانیەتى دوو جزء قورئانى بیرۆز وجەندین حەدیسی پێغەمبەرمان ( د . خ ) لەسەر بیت له بەرە وله ئیستاشدا له هەولی لەبەر کردنى هەموو قورئانه ،ده با هەموومان بیکەوه دوعاى بۆ بکەین که خواى گەوره کارى بۆ ئاسان بکات و بتوانیت له ماوەیەکى کورتا هەموو قورئانى بیرۆز لەبەر بکات .انشاالله
|
|
مامۆستا عوزێر بەشدارى ئاهەنگى ساڵانەى یادی لە دایک بوونى پێغەمبەر ( د. خ ) لەسەر بێت لە مالیزیا دەکات 
پاش نیوەرۆى رۆژى شەممە بەروارى 31 / 3 / 2012 بەرێز مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف وکاروبارى ئاینى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بە بانگێشتى تایبەت و،بە ئامادەبوونى نوێنەرانى حکومى وهەزاران هاوڵاتى دانیشتوانى وڵاتى مالیزیا و نوێنەرانى وڵاتانى ئیسلامى و ئەوروپی وئەمریکى وبەریتانى و ژمارەیەکى زۆر لە زانایان وبیرمەندان و بانگخوازانى جیهانى وکەسایەتى بە ناوبانگى عەرەبی وئیسلامى بەشدارى ئاهەنگى یادى ساڵانەى لە دایک بوونى پێغەمبەر ( د . خ )ى لەسەر بێت لە مزگەوتى گەورەى کوالا لامپورى پایتەختى مالیزیا کرد
|
|
جارێكى دیكه هه‌ڵه‌بجه په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كۆده‌كاته‌وه 
كوردی‌و ـ سلێمانى
ئه‌مرِۆ له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق لیژنه‌كانى شه‌هیدان و زندانیانى سیاسی مه‌راسیمێكیان ساز كرد به بۆنه‌ى 24 ساڵه‌ى كیمیاباران كردنى هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى جامیعه‌ى عه‌ره‌بی و سه‌رۆكایه‌تى كۆمار و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
په‌رله‌مانتار عوزێر حافز له‌سه‌ر لیستى یه‌كگرتووى ئیسلامى بۆ كوردی‌و ووتى: هه‌ڵه‌بجه بوه وێستگه‌یه‌ك بۆ یه‌كرِیزى په‌رله‌مانتاره كورده‌كان له به‌غدا و جارێكى دیكه داكۆكی كرایه‌وه له كه‌سی كیمیابارن كردنى هه‌ڵه‌بجه.
|
|
مامۆستا عوزێر : كێشه‌ى عه‌مره‌كاران چاره‌سه‌ر كرا‌و تا 10ى مانگ به‌ره‌و عه‌ره‌بستانى سعودییه به‌رێ ده‌كه‌ون 
كوردی‌و - تایبه‌ت
پاش ئه‌وه‌ى زیاتر له چه‌ند مانگێكه كێشه بۆ هاوڵاتیانى عێراق وهه‌رێمى كوردستان دروست كرا به دابین نه‌كردنى فرۆكه بۆیان سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مرۆ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كرا‌و بریاره تا 10ى مانگ عه‌مره‌كاران به‌ره‌و سعودییه به‌رێ بكه‌ون
له‌وباره‌یه‌وه مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له لێدوانێكى تایبه‌تیدا به كوردیوى راگه‌یاند دواى هه‌وڵێكى زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زیرى گواستنه‌وه وگه‌یاندنى عێراقی وده‌سته‌ى باڵاى حه‌ج وعه‌مره توانیمان كێشه‌ى ئه‌و عه‌مره‌كارانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین
|
|
|
|
مامۆستا عوزێر:مالیكى كورد منه‌تبار ده‌كات وده‌سه‌ڵاتى كوردیش بێ هه‌ڵوێسته 
كوردی‌و - تایبه‌ت
دوای ئه‌وه‌ی نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له لێدوانێكدا ووتی كورد له ساڵه‌كانی 1991 دا ده‌ژی و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی كه كورد له عێراق به‌ده‌ستی كه‌وتوون له هیچ كام له وڵاتانی توركیا و ئێران و سووریا به‌ده‌ستی نه‌هێناون ، مامۆستا عوزێر حافز ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایده‌گه‌یه‌نێت كه پێویسته ده‌سه‌ڵاتى كوردى وسیاسه‌تمه‌داران و بیرمه‌ندانى كورد به تایبه‌ت سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكى هه‌رێم له‌م جۆره لێدوانانه بێ ده‌نگ نه‌بن و هه‌ڵوێستى دیار و بوێرانه‌یان هه‌بێت و به راشكاوانه راى خۆیان رابگه‌یه‌نن .
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه :
|
|
جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌وقاف وكاروباری ئاینی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدانه‌ی قورئان سوتاندن ده‌كات 
بسم الله الرحمن الرحيم انا نحن نزلنا الذكر وانا له لحافظون
بە داخ وپەژارەیەکى زۆرەوە لە چەند رۆژى رابردوودا هەواڵى سوتانى قورئانى پیرۆزمان بیست ،بەم هەواڵە دڵتەزێنە وەک هەموو موسڵمانێکى خاوەن باوەر دڵ گران وغەمبار بووین بەڵام لەم غەمە زیاتر و وەک کارەساتێک ئەم کردەوە ئابروبەرانە ودور لە هەموو بەهایەکى مرۆڤایەتى و ئازادى بە دەستى کوردێکى کوردستانیەوە ئەنجامدرا ،بۆیە بە هەموو پێوەرە ئاینى ونەتەوەیى ونیشتیمانیەک دەبوو هەموو دام ودەزگا پەیوەندى دارەکانى حکومەت ،بە تایبەتى لیژنەى ئەوقافی پەرلەمانى کوردستان و وەزارەتى ئەوقاف و هەموو لایەنە سیاسیەکان و رۆشنبیران و جەماوەرى کوردستان بە گشتى هاوهەڵوێست بوونایە لەگەڵ یەکێتى زانایان دژ بەو کارە ئابڕو بەرەیە ،چونکە زۆر بەپەلە نەیارانى گەلی کورد ئەم هەلەیان قۆستەوە ولە دەزگاکانى راگەیاندنەوە بڵاو کرایەوە ،بۆیە داواکارین لە گشت لایەک رێگە نەدەن ئەم کردەوە ناشرینە ببێتە هۆکارێک بۆ دژایەتى کردنى گەلى کوردى موسڵمان ،لە کۆتایشدا ئەم کارە قێزەونە رسوا ومەحکوم دەکەین و رایدەگەیەنیین سوتانى قورئان نابێتە هۆى کوژاندنەوەى نورى قورئان لە دڵی میللەتى کوردى موسڵماندا چونکە مێژوو شایەتە بە پابەند بوونى گەلی کورد بە ئیسلام وقورئان وپەیامبەرەکەى . لەگەڵ رێزدا
[ يريدون ليطفوا نورالله بافواههم والله متم نوره ولو كره الكفرون ]صدق الله العظيم
نوسینگەى پەرلەمانتار مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف وکروبارى ئاینى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق 10 / ربیع الپانى / 1433 3 / 3 / 2012 سلێمانى
|
|
لەسەر داوای مامۆستا عوزێر 25% داهاتی نەوت بۆ هاوڵاتیان خەرج دەکرێت 
پاش ئەوەی بەڕێز مامۆستا عوزێر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەراندا داوای تەرخان کردنی بوجەی تایبەتی کردبوو بۆ هاوڵاتیانی عێراق ئەنجومەنی نوێنەران ئەو پرۆژەیاسایەی پەسەند کرد و بڕیاردرا لە25% داهاتی نەوتی عێراق ۆ هاوڵاتیان خەرج بکرێت. هەر لەوبارەیەوە مامۆستا رایگەیاند:
شکور بۆ خودا داواکاریەکەمان لە دانیشتنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق تا یبەت بە بودجەى گشتى عێراق کە داواى پێدانى بەشە بودجەى هاوڵاتیانم کردبوو لە داهاتى نەوت بە کۆى دەنگى ئەندامانى پەرلەمان وەرگیرا وبە رێژەى 25%لە داهاتى نەوت بۆ هاوڵاتیان سەرف دەکرێت ،بەو پێیەش هەموو هاوڵاتیەکى عێراقی مانگانە نزیکەى ( 500 ) هەزار دینارى پێ دەدرێت گەر لێی نەدزرێت..
|
|
په‌رله‌مانتار عوزێر حافز رِونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌واڵێكى گۆڤارى لڤین بلاَوده‌كاته‌وه 
دواى بلاَوبونه‌وه‌ى هه‌واڵێكى گۆڤارى لڤین سه‌باره‌ت به به‌شدارى كردنیان له خوانێكى په‌رله‌مانتارێكى لیستى هاوپه‌یمانى كه گوایا ئاهه‌نگى 17ى شوبات بووه، په‌ره‌مانتارێكى یه‌كگرتوو ئه‌و هه‌واڵه رِه‌تده‌كاته‌وه و رِایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و خوانه مه‌به‌سته‌كه‌ى به‌و جۆره نه‌بووه.
له رِوونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه" كارى رۆژنامه‌وانى كارێكى پیرۆز وخزمه‌تگوزاره به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك به ناو رۆژنامه‌وان له ئاستى ئه‌و پیشه‌یه‌دا نین بۆیه ئومێده‌وارین لڤین پرێسی به‌رێز ئه‌و متمانه‌یه‌ى خۆی له ده‌ست نه‌دات به‌هۆى هه‌ندێك به‌ناو رۆژنامه‌وانه‌وه ،دوباره سه‌ربه‌رزى ونه‌مرى بۆ شه‌هیدان و به ئومێدى ده‌سته‌وه‌دانى بكوژان وتاوانباران كه ئاواتى هه‌موومانه".
ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قى رِوونكردنه‌وه‌كه‌یه:
رونكردنه‌وه‌یه‌ك له نوسینگه‌ى په‌رله‌مانتار مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
پاش سڵاو رێز
جه‌ماوه‌رى خۆشه‌ویستى كوردستان كه‌س وكارى شه‌هیدانى سه‌ربه‌رزى ( 17 )ى شوبات ،سڵاوى خوداى گه‌وره‌تان لێبێت ،به‌رێزان له لڤین پرسێدا هه‌واڵێك بڵاو كراوه‌ته‌وه كه گوایه به‌نده له‌گه‌ڵ هاوكارم سه‌رۆكى فراكسیۆن به‌شداریمان له ئاهه‌نگێكى پارتیدا كردبێت ،بۆیه به پێویستى ده‌زاین له‌به‌ر چه‌واشه نه‌كردنى خوێنه‌ران وجه‌ماوه‌رى مامۆستا چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه ناراسته بخه‌ینه روو :
1_ له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا كه‌سێك به ناوى ( كه‌یوان هه‌ورامی )ه‌یه‌وه خۆى ده‌ناسێنێت پرسیار له مامۆستا ده‌كات كه گوایه به‌شدارى له ئاهه‌نگێكى پارتیدا كردبێت و راى گه‌یاندبێت فراكسیۆنى گۆران به‌شداریان كردووه ،بۆیه لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین نه ئاهه‌نگ بووه ونه باسی فراكسیۆنى گۆرانیشى كردووه .
2_ به پێویستى ده‌زانین لێره‌وه رایبگه‌یه‌نین له رابردوو و‌ئێستا وداهاتوشدا هه‌ڵوێستى مامۆستا دیار وبه‌رچاو بووه به تایبه‌تى له پرسه ئاینى ونه‌ته‌وه‌یى ونیشتیمانیه‌كاندا ،جه‌ماوه‌رى به ئه‌مه‌كدار وخاوه‌ن ویژدانیش ئه‌مانه باش ده‌زانن چ هه‌ڵوێستێكى هه‌بووه ،وه كه‌س وكارى شه‌هیدانى ( 17 )ى شوباتیش ئه‌م راستیه باش ده‌زانن چونكه له كات وساتى خۆیدا مامۆستا به‌سه‌رى كردوونه‌ته‌وه وبه‌شدارى پرسه وماته‌مینیشى كردوون و‌ئێستا وداهاتووش خۆى به داكۆكى كه‌ر له خوێنى شه‌هیدان ده‌زانێت .
3_ لێره‌وه دوپاتیشی ده‌كه‌مه‌وه نان خواردنێك نابێته هۆى گۆرینى هه‌ڵوێسته‌كانم ورێش به هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناده‌م له‌و بوارانه‌دا موزایه‌ده‌م به‌سه‌ردا بكات .
4_ دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵه چه‌واشه‌كاریه‌كه چه‌ندین جار په‌یوه‌ندیمان كرده‌وه به‌و كه‌سه‌وه بۆ راست كردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كه چونكه به گومان بوو له هه‌واڵه‌كه وه‌ڵامى نه‌دایه‌وه .
له كۆتایشدا ده‌ڵێین كارى رۆژنامه‌وانى كارێكى پیرۆز وخزمه‌تگوزاره به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ندێك به ناو رۆژنامه‌وان له ئاستى ئه‌و پیشه‌یه‌دا نین بۆیه ئومێده‌وارین لڤین پرێسی به‌رێز ئه‌و متمانه‌یه‌ى خۆی له ده‌ست نه‌دات به‌هۆى هه‌ندێك به‌ناو رۆژنامه‌وانه‌وه ،دوباره سه‌ربه‌رزى ونه‌مرى بۆ شه‌هیدان و به ئومێدى ده‌سته‌وه‌دانى بكوژان وتاوانباران كه ئاواتى هه‌موومانه .
له‌گه‌ڵ رێزماندا
نوسینگه‌ى
په‌رله‌مانتار مامۆستا عوزێر حافز
ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
له‌سه‌ر فراكسیۆنى یه‌كگرتوو
|
|
مامۆستا عوزێر داوا دەكات هەموو هاوڵاتیەك بڕە پارەی خۆی لە نەوتی عێراق بۆ دیاری بكرێت موچەی تایبەتیش بۆ خانمان دەستەبەر بكرێت 
لە دانیشتنی رۆژی پێنج شەممە16/2/2012ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە تایبەت بوو بە تاوتوێ كردنی بودجەی گشتی ساڵی 2012 ،مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چەند پێشنیارێك دەخاتە روو وداواش دەكات هەموو هاوڵاتیەك بڕە پارەی خۆی لە نەوتی عێراق بۆ دیاری بكرێت وموچەی تایبەتیش بۆ خانمانی ماڵەوە دەستەبەر بكرێت ،وە داوای لابردنی زیادەیەی قەرزی هاوڵاتیان وفەرمانبەران دەكات.
لەوبارەیەوە مامۆستا عوزێر حافز لە لێدوانێكی تایبەتیدا رایگەیاند وەك ئەركێكی ئاینی ونیشتیمانیم وهەر وەك لە بانگەشەی هەڵبژاردنەكاندا رام گەیاند بوو ئەمرۆ بۆ جێ بەجێ كردنی ئەو بەڵێنانەی كە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بە جەماوەرم دابوو لە دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەماندا داوای رێژەیەكی تایبەتیم لە پارەی نەوتی عێراق بۆ هاوڵاتیان كرد بە شێوەیەكی یەكسانی ودادپەروەرانە بە رێژەی 5%ی بودجەی گشتی عێراق دابین بكرێت كە بڕەكەشی دەكاتە 4 ملیار دۆلار لە ساڵێكدا ،مامۆستا عوزێر راشیگەیاند ئەم رێژەیە هەمان رێژەی بژاردنی قەرزەكانی وڵاتی كوێتە لەسەر عێراق ئەمەش مافێكی ئاسایی ویاسایی وشەرعی هەموو هاوڵاتیەكی عێراقیە.
|
|
|
|
مامۆستا عوزێر سەردانى ماڵی شەهید گەرمیان دەکات 
پاش نیوەرۆى رۆژى یەک شەممە بەروارى 5 / 2 / 2012 بەرێز مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف وکاروبارى ئاینى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق وژمارەیەک لە زانایانى ئاینى وپیاو ماقوڵان ودەزگاکانى راگەیاندنى یەکگرتوو لە شارى چەمچەماڵ سەردانى ماڵی شەهید گەرمیانى کرد ولە لایەن کەس وکارى شەهید گەرمیانەوە بەگەرمى پێشوازیان لێ کرا لە وتەیەکیدا بۆ کەس وکارى شەهید گەرمیان مامۆستا عوزێر جارێکی تر پرسە وسەرەخۆشی خۆى ئاراستە کردن و داواى لە یەزدان کرد کە ئەو برینەیان بۆ ساڕ‌ێژ بکات بە سزادانى بکوژانى گەرمیان ولە دوا رۆژیشدا پاداشتى ئەو کارەساتە گەورەیە لە پەروەردگار وەربگرنەوە هەروەها مامۆستاش داواى لە لێپسراوانى حکومی کرد تاوانباران بدەنە دەست دادگایەکی بێ لایەن بۆئەوەى بە سزایى یاسایى خۆیان بگەن
|
|
مامۆستا عوزێر :ئەسەف بۆ حکومەت وسیاسیەکان گرنگى بە یادى مەولود نادەن 
پاش نیوەرى 12/ربیع الاول /1433 وبە ئامادەبوونى مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سەرۆکى لیژنەى ئەوقاف وکاروبارى ئاینى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق وژمارەیەک لە زانایانى ئاینى وپیاو ماقوڵان ودانیشتووانى شارى چەمچەماڵ میهرەجانى وەفا بەرێوە چوو سەرەتاى میهرەجانەکە بە خوێندنى چەند ئایەتێک لە قورئانى پیرۆز دەستی پێ‌کرد ودواتر وتەى بەخێرهاتن لەلایەن "هیوا رەفعەت" بەرپرسى لقى چەمچەماڵى رێکخراوى گەشەپێدانى قوتابانى کوردستانەوە خوێندرایەوە ،وتارى بەرپرسى ناوەندى راگەیاندنى مەڵبەندى یازدەى چەمچەماڵى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لە لایەن ئاوات نادرەوە پێشکەش کرا ،دواتریش وتارى مامۆستا سامان سەنگاوى، یەکێک لە وتارخوێنانى سەراى ئازادى سلێمانى پێشکەش کرا هەر لەو میهرەجانەدا مامۆستا عوزێر لە نێو شادى و خۆشحاڵى ئامادەبوواندا وتارێکى پێشکەش کرد و تیشکى خستە سەر گەورەى یادى لە دایک بوونى پێغەمبەرى خودا ومامۆستاى مامۆستایان چەندین ئامۆژگاریشی لەم یادەدا خستە روو ،لە بەشێکى تر‌ى وتارەکەىیدا مامۆستا "رەخنەى توندى لە کاربەدەستان ولایەنە سیاسیەکانى هەرێمى کوردستان گرت ورایگەیاند ئەسەفە کە بە داخەوە گرنگى بە یادى زۆر سادە دەدەن وشەقام وکوچە وکۆڵانەکانى بۆ دەرازێننەوە برێکى باش پارەى میللەتی بۆ تەرخان دەکرێت بەڵام ئەم یادە پیرۆزە کە یادى سەروەرى مرۆڤایەتیە پشتگوێی دەخەن."
|
|
مامۆستا عوزێر له هۆڵی په‌رله‌ماندا به‌هه‌ردوو زمانى كوردى و عه‌ره‌بی پیرۆزبایى یادى له‌دایك بوونى پێغه‌مبه‌ر له گه‌لانى كوردستان و عێراق ده‌كات 
كوردی‌و - به‌غداد
له دانیشتنى ئه‌مرۆ4/2/2012ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى وتارى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینی به بۆنه‌ى یادى له‌دایك بوونى پێشه‌واى مرۆڤایه‌تى محمد درودى خواى له‌سه‌ر بێت پێشكه‌ش كرد وپیرۆزبایى خۆشی به هه‌ردوو زمانى ره‌سمى له گه‌لانى عێراق وكوردستان ده‌كات .
له وتاره‌كه‌یدا جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف ئاماژه‌یى به گه‌وره‌یى وگرنگى ئه‌م بۆنه‌یه كردوو داواى له خواى په‌روه‌ردگار كرد كه ئه‌م بۆنه‌یه بكاته هۆى پاراستنى ژیانى هاوڵاتیان وهاتنه پێشه‌وه‌ى ئه‌من وئاسایش وپێشكه‌وتن بۆ گه‌لانى عێراق ده‌سته به‌ر بێت .
|
|
پەیامێک لە مامۆستا عوزێرەوە بە بۆنەى یادى لە دایک بوونى فەخرى کائناتەوە 
وماارسلناک الا رحمە للعالمین
لە ساڵیادى ئەم یادە پیرۆزەدا لە ناخى دڵمەوە پیرۆزباییەکى گەرمتان ئاراستە دەکەم وداواکارم لە خواى باڵا دەست ئێوەى هاورێیانم وموسڵمانانى جیهان وکوردستان بە تایبەتى بەهرەمەند ببن بە خۆ جوان کردن بە بەهاو ڕەوشتەکانى ئەو سەروەرەمان ،لە ساڵیادى گوێزە بانێى یادى لە دایک بوونى مامۆستا وپێشەوامان فەخرى کائنات درودى خواى لەسەر بێت هیوام وایە خاڵێکى وەرچەرخان بێت بەرەو دڵسۆزى زیاتر وژیانى پێکەوە ژیان ولێ بوردەیى وپاراستنى هەموو ئەو مافانەى کە پەروەردگار دابینى کردوون بۆ تاک وکۆمەڵ وگەلان ،وە هیوا داریشم ئەم یادەمان بۆ بکاتە سەرەتایەک بۆ خۆش گوزەرانى وزیاتر جێ بە جێ کردنى فەرمان ورەوشت وئاکارە جوانەکانى خاوەنى ئەم یادە ،وە بە پێویستیشی دەزانم لەم پەیامەدا داواى لێ بوردن لە هاورێیان ودڵسۆزانم بکەم کە هەندێ جار لە رێی پەیوەندیەکانیانەوە گازندەى ئەوەم لێ دەکەن کە وەک جاران لە کەناڵ وشاشەکانەوە وەک هاورێیانى دڵسۆزم دەیانەوەێت دەرناکەوم ،ئەمەش بۆچەند هۆکارێک دەگەرێنمەوە : 1_ کار وچالاکى من تایبەتە بە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى نوێنەرانەوە ،وە چۆن پەیمانیشم دابوو پەرلەمان بکەمە میمبەرى داکۆکى کردن لە مافە ڕەواکانى گەلەکەم سوپاس بۆ خوا لەم چەند ساڵەى رابردودا بەشێک لە پەیمانەکەم بردووەتە سەر بە شاهیدى دڵسۆزان ،دیارە سەرقاڵ بوون وئامادەیى هەمیشەیم لە دانیشتنەکان بە بێ دابڕان و دروست کردنى پەیوەندى لەگەڵ کەسایەتى ولایەنەکانى عێراقی وجیهانى بۆ خزمەت کردنى دۆزى گەلەکەم بواریان بۆ من کەم کردووەتەوە کە وەک جاران بە دۆستانم شاد بم . 2_ نەبوونى بوارى تایبەت وەک جاران کە لە رێی وتار وکۆڕ وسیمینارەوە بە ئێوەى بەرێز شاد دەبووم ئێستا بە داخەوە ئەو دەرفەتەم کەم بووەتەوە 3_ لە هەمان کاتدا پەیمان وبریار تازە دەکەمەوە ئێوەى دۆستان وخۆشەویستان جێگاى تایبەتى خۆتان لە ناخ ودەرونى مندا هەبێت وگوێ لە رەخنە و پێشنیارەکانتان بگرم بە بەردەوامى . 4_بۆ ئەم مەبەستەش پشتیوان بە پەروەردگار لەم مانگە پیرۆزەى مەولوددا هەوڵی تەواو دەدەم کە بە هۆى ئاهەنگى یادەکانى لە دایک بوونى پێغەمبەرى نازدارەوە بە یەک شاد ببین ودڵمان لەگەڵ یەک تازە بکەینەوە وهەوڵی جدیش دەدەم کۆرێکى جەماوەرى بەرفراوان بۆ جەماوەرەکەم پێشکەش بکەم پشت بەخوا . لە وەڵامى پرسیارى چەند هاورێیەکم کە ئایا ئاهەنگى مەولود دروستە یان نا ؟؟ لە وەڵامدا دەڵێم :هەر کار وفرمانێک لە سنورى شەرع لا نەدات وبەشدار بووان سودمەندبن بە شارەزایى نوێ وتوشی گوناه نەبن رێگە پێ دراوە ،ئاهەنگ ویاد کردنەوەى لە دایک بوونى پێغەمبەر بە تایبەت لەم رۆژەدا هۆکارێکە بۆ ناساندن وژیان لەگەڵ رەوشت وهەڵوێستە گرنگەکانى پێغەمبەرى ئازیزدا ،لە هیچ هۆکار وراگەیاندنێکدا وەک پێویست ناناسرێت بە موسڵمانان ونەیارەکانى بۆیە ئەم ئاهەنگانە هۆکار وکەناڵێکى سەردەمین بۆ پڕ کردنەوەى ئەم بۆشاییە وە دەشبێتە هۆى تازە کردنەوەى خۆشەویستى وپەیمان لەگەڵ ئەو سەروەرەماندا ،وە ئەو بەرێزانەشی رایان لەگەڵ سازدانى ئەم ئاهەنگانە نیە وبە داهێنانى ناو دەبەن منیش لەگەڵ ئەو رایەدام بەڵام ئایا شتى لەو ئاهەنگە گوناهتر وترسناک تر نیە کە ئەوان دژایەتى بکەن وڕووبەروى ببنەوە ؟یاخود بەم بۆچوونەیان خزمەتێک بە نەیارانى ئیسلام وپێغەمبەر دەکەن ،بۆیە دوبارەى دەکەمەوە ئەگەر لە بازنەى شەرع لا نەدات ئەوا جائز وڕەوایە . لە کۆتایشدا ئومێدەورام بە یادى لە دایک بوونى سەروەرى مرۆڤایەتى کێشە وگیر وگرفتەکانى نێو ماڵی کوردى چارەسەر بکرێت وناکۆکییەکان وەلا بنێین هەنگاوى بەرەو دەوڵەتى کوردى بوون بنێین وئەو کۆنگرەشی بریارە ساز بکرێت لە کوردستان بۆ هەر چوار پارچەکەى کوردستان هەوێنێک وکلیلێک بێت بۆ کردنەوەى چارەسەرى کێشەکانمان . لەگەڵ داواى لێ بوردن کردن ودەست خۆشی لە هەمووتان دووبارە پیرۆز بێت یادى لە دایک بوونى نازدارمان درودى خواى لەسەر بێت
لەگەڵ رێز وخۆشەویستیمدا .. بـــراتــان مامۆستا عوزێر حافز 10 /ربیع الاول /1433 3 / 2 / 2012 هەینى بەغداد
|
|
مامۆستا :عوزێر حافز داواى پێدانى رێژه‌ى زیاترى حاجیان بۆ كه‌س وكارى شه‌هیدان وكیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال وبارزان ده‌كات 
كوردی‌و ـ به‌غداد
دوێنێ 1/2/2012له شارى به‌غداد وبه ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى وسه‌رۆك وئه‌ندامانى ده‌سته‌ى حه‌ج وعه‌مره‌ى عێراق ونوێنه‌رى پارێزگاكانى عێراق وجێگرى وه‌زیرى گواستنه‌وه وگه‌یاند كۆنگره‌ى پێدانى رێژه‌ى حاجیانى پارێزگاكانى عێراق له باره‌گاى سه‌ره‌كى ده‌سته‌ى حه‌ج وعه‌مره‌ى عێراق به‌رێوه چوو
له داوایه‌كیدا مامۆستا عوزێر حافز جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ی ئه‌وقاف وكاروبارى ئاینى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌تیدا به كوردیوى راگه‌یاند له‌و كۆنگره‌یه‌دا داوامان كرد به پێدانى رێژه‌ى زیاترى حاجیان بۆ هه‌رێمى كوردستان وپێدانى رێژه‌یه‌كى به‌رچاو بۆ كه‌س وكارى شه‌هیدانى كیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال وبارزان كرد
|
|
مامۆستا عوزێر بۆ دەنگی ئەمریكا : نابێت كورد لە عێراقدا ئەم دەرفەتە لە دەستی خۆی بدات 
لە دیمانەیەكی تایبەتی لەگەڵ دەنگی ئەمریكا مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆكی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئاینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند پێویستە كورد ئەم دەرفەتەی هاتووەتە پێشەوە بۆ وەك دەرفەتەكانی تر لە دەستی خۆی نەدات وپێویستە داخوازییەكانی جێ بەجێ بكات.
لە بەشێكی تری دیمانەكەشدا مامۆستا عوزێر رایگەیاند حكومەتی ئێستای نوری مالكی بە ئفلیجی لە دایك بووە وتا ئێستاش حكومەتێكی گشتگیر بوونی نییە.
|
|
مامۆستا عوزێر داوای کردنەوەی زانکۆیەک بە ناوی (نەقشبەندی) دەکات 
رۆژی دووشەممە 16/1/2012 لە ساڵیادی کەسایەتی ناوداری ناوچەی هەورامان و کوردستانی گەورە و عێراق و جیهان (شێخ عوسمان سراج ا‌لدین) نەقشبەندی لە خانەقای باریکە بە ئامادەبوونی زۆرێک لە زانایان و وەزیر و پەرلەمانتار و لایەنە سیاسیەکان و نوێنەرانی حکومەت و میوانانی کوردستانی رۆژهەڵات و زۆرێک لە مورید و مەنسوبانی رێبازی نەقشبەندی مەراسیمێک بەڕێوەچوو.
|
|
نووسینگەی پەرلەمانتار (مامۆستا عوزێر حافز) روونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە 
لە سەرووبەندی سوتاندنی بارەگاکانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، هەندێک لایەن بۆ داپۆشینی تاوانەکان و چەواشەکردنی خەڵکی ئەم رووداوانەیان بە مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئایینی لە هەرێمی کوردستان وەسف کرد. پاشان کەناڵی زاگرۆسی سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بەرنامەیەکی ئەرشیڤیدا کە پێش سێ ساڵ ئامادەکرابوو ووتەکانی (مامۆستا عوزێر حافز، جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق)یان کە لەوکاتەدا تەنها پێش نوێژ‌و ووتار خوێن بووە نەک پەرلەمانتار، بەکار دەهێنا بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی و چەواشەکردنی جەماوەر و گوایە بەرنامەکە لەو کاتەدا ئامادەکراوە و بەڵێ ترسی لەسەر پێکهاتە جیاجیاکانی ئایین هەیە بۆیە زانایەکی موسڵمانی ناودار هۆشیاری دەداتە جەماوەر، دواتریش بەڕێز (سەلام عبدالکریم- مامۆستای زانکۆ) بابەتێکی بە ناونیشانی (هەڵە کوشندەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دوای رووداوەکانی بادینان) لە گۆڤاری لڤین بڵاو کردەوە، کەبەداخەوە دەبوو نووسەر زانیاری زیاتری لەسەر بابەتەکە هەبوایە پاشان رەخنەکانی ئاڕاستە بکردایە. بۆیە نووسینگەی پەرلەمانتار (مامۆستا عوزێر حافز) بە پێویستی زانی بۆ راست کردنەوەی ئەو هەڵانە و چەواشە نەکردنی دۆستان و لایەنگرانی راستیەکان و رۆژنامەوانی راستەقینە روونکردنەوەیەک بڵاو بکاتەوە کە ئەمە دەقی روونکردنەوەکەیە: ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەى پەرلەمانتار مامۆستا عوزێر حافز جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق بۆ گۆڤارى [لڤین]ى بەڕێز لە ژمارە (184) ى گۆڤارەکەتان لە بەروارى 1-1-2012 بەڕێز (سەلام عەبدول کەریم) – مامۆستاى زانکۆ بابەتێکى نووسیوە بەناونیشانى (هەڵە کوشندەکانى یەکگرتووى ئیسلامى لە دواى ڕووداوەکانى بادینانەوە) لە میانەى نووسینەکەیدا ئاماژەى بە چەند بابەتێک کردووە کە پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە ئێمەوە هەبوو بۆیە بە پێویستمان زانى ئەم ڕوونکردنەوەیە بۆ خوێنەرانى ئازیزى گۆڤارەکەتان و بەڕێز سەلام عەبدول کەریم بخەینە ڕوو . پاش ئەوەى لەماوەى ڕابردوودا لەناوچەى بادینان چەندین ڕووداوى نەخوازراو ڕوویاندا و بە ئاشکراو بە بەرچاوى دونیاوە بارەگاکانى یەکگرتووى ئیسلامى سوتێنران و ئەندام و لایەنگرانیشى خزێنرانە ناو زیندانەکانەوە ، هەندێک لایەن ویستیانبوو کە ئەم دۆخە بە چەندین سیناریۆى دروستکراو و بێبنەما پەردەپۆش بکەن و ڕووداوەکان بەو شێوەیە نیشانى ڕاى گشتى و جەماوەرى کوردستان بدەن کە ترس لەسەر پێکەوەژیانى پێکهاتە جیا جیاکانى ئایینی لە هەرێمى کوردستان دروست بووە ، بۆ ئەم مەبەستەش تۆمەتى گەورەیان دایە پاڵ یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان و هەر لەم سەرو بەندەدا کەناڵى زاگرۆسى ئاسمانى سەر بە پارتى دیموکراتى کوردستان کە ساڵى 2008 ڕیپۆرتاژێکى لەسەر ژیانى ئاشتیانەى پێکهاتەکان ئامادە کردبوو ، ئێمەش وەک زانایەکى موسڵمان کە لەو کاتەدا ئەندامى پەرلەمانى عێراق نەبووین بەشداریمان تێدا کردوو جەختى ئەم پێکەوەژیانەمان کردەوەو ڕامانگەیاند کە تەنها شانازیەک بۆ ئەم میللەتە ئەو برایەتى و پێکەوەبوونەیە کە لە نێوان ئێمە و برا مەسیحی و یەزیدیەکان ڕەگێکى لەمێژینەى داکوتاوە ، بەڵام ئەوەى جێگەى داخ و نیگەرانیی یە لەم کاتەدا کەناڵى ناوبراو لێدوانەکانى ئێمەیان بۆ مەرامى سیاسی و حزبی و چەواشەکردنى بینەر بەکاردەهێنا وەک ئەوەى بەڵێ وایە ترس لەسەر پێکەوەژیان هەیە لە هەرێمى کوردستان و تاو ناتاوێک ئەم بەرنامەیەیان دووبارە دەکردەوە بێئەوەى ئاماژە بەوە بدەن کە ڕاپۆرتەکە پێش سێ ساڵ ئامادە کراوە و بینەریشیان لە ئەرشیفی ئەو لێدوانانە ئاگادار نەکردەوە. ئێمەش لەو کاتەدا بەکارێکى فەرمى لە دەرەوەى عێراق بووین دەنا لەکات و ساتى خۆیدا ئەو چەواشەکاریانەمان بەدرۆ دەخستەوەو ڕوونکردنەوەى پێویستمان لەبارەوە دەدا. بەداخەوەین کە ئەم جۆرە کارانە بووەتە پیشەى هەندێک دەزگاى چەواشەکارى سەر بە دەسەلات و پێشمان وایە کە دەبوو نووسەرى بابەتەکە وردتر و فراوانتر بەپێی ئیتیکەکانى کارى ڕۆژنامەوانى ووردبینى لە ڕاپۆرتەکەى بکردایە پاشان لە گۆڤارێکى ئازادى سەربەخۆى وەک گۆڤارى لڤین ڕاو سەرنجەکانى دەربڕیبایە ، هیوامان بۆ بەرەو پێش چوونى قەڵەمى ئازاد و ڕاگەیاندنى بوێر و سەربەخۆ.
نوسینگەى پەرلەمانتار عوزێر حافزنذیر جێگری سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف و کارووباری ئایینی لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لەسەر لیستى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان 2-1-2012
|
|
مامۆستا عوزێر :ئه‌ندامه كورده‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چونه‌وه ناوهۆڵى په‌رله‌مان و داوا ده‌كه‌ن حوسه‌ین ئه سه‌دى پۆزش له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی بهێنێته‌وه 
كوردی‌و ـ سلیمانی
پاش ئه‌وه‌ى له‌دانیشتنى ئه‌مرۆ 3/1/2012ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا په‌رله‌مانتارانى كورد وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌سه‌ر قسه‌كانى حه‌سه‌ن ئه‌سه‌دى له‌به‌رامبه‌ر تاله‌بانیدا هۆڵى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان به‌جێهێلاَ وكه‌مێك پێش ئێستاش چونه‌وه ناو هۆڵى په‌رله‌مان و داواى ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌حوسه‌ین ئه‌سه‌دى پۆزش له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی بهێنێته‌وه .
(م. عوزێر حافز) جێگری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌لێدوانێكى تایبه‌تدا به‌كوردیوى راگه‌یاند: له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مرۆدا داوامان له‌حوسه‌ین ئه‌سه‌دى په‌رله‌مانتار له ده‌وڵه‌تى یاسا كرد پۆزش له‌سه‌ر قسه‌كانى بهینێته‌وه كه سه‌رۆك كۆمارى عێراقى به هانده‌ر وداڵده‌دانى تیرۆرستان ناوزه‌دكردبو به‌لاَم ئه‌و سوربو له‌سه رهه‌ڵوێسته‌كانى خۆى ئێمه ش هۆڵه‌كه‌مان به‌جێهێلاَ .
|
|